یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
مه‌لا ته‌حسین خۆشناو
به‌رواری دابه‌زاندن: 31/10/2011 : 20:32:05
قه‌باره‌ی فۆنت
گەندەلی هۆكار و زیان و چارەسەریەكانی
پێناسەی گەندەلی:-
گەندەلی واتە دەرچونی شت لە بازنەی خۆیی و لادانی لە رێگای راست و دروست جا دەرچون و لادانەكە كەم بێت یان زۆر یان گوتراوە گەندەلی واتە دژی چاكسازی و پاكسازی یان بەرێوە بردنێكی سەقەت و خراپ ، وە هەروەها گوتراوە لە پێناسەی گەندەلی كاركردن بۆ تێكدانی بەرێوبەرایەتیەكان ، گەندەلی لە لایەن هەندێك رێكخراوی نێو دەولەتیەوە بەوە پێناسە كراوە كە بریتی یە لە خراپ بە كارهێنانی پلە و پایەكی گشتی بۆ سودێكی تایبەتی دیارە پێناسەكە پێك دێت لە دو تەوەر :-
تەوەری یەكەم :- پلە و پایە گشتی یەكەیە وەك پادشا ، سەرۆك، سەرۆكی ئەنجومەن، وەزیر، بەرێوەبەر ، تا بچوكترین فەرمانبەری حكومی .
تەوەری دوەم :- سودو قازانجە تایبەتیەكەیە كە كەسی خاوەن پلەو پایەی گشتی بە هۆی ئەو پلەو پایە وە بەدەستی دەكەوێت زیاد لە مافەكانی خۆی .
دیارە نزیكترین وشە لە زمانی عەرەبی كە مانای گەندەلی بدات وشەی (الفساد) ە ، واتە دەرچونی شت لە ماف و بازنەی خۆی ، گەندەلی چەند بەش و جۆرێكی هەیە ئەمانەی خوارەوە هەندێكیانن :-

أ‌- گەندەلی بەرێوەبردن (الفساد الاداری) : كە ئێمە لەم نوسینە زیاتر مەبەستمانە .
ب‌- گەندەلی سلوكی و رەوشتی (الفساد الاخلاقی).
ج- گەندەلی پەروەردەیی (الفساد التربوی) .
د- گەندەلی رامیاری (الفساد السیاسی)
ه – گەندەلی دادوەری (الفساد القچائی)


و- گەندەلی كۆمەلایەتی و ...... هتد .

گەندەلچیەكان لەروانگەی ئاینی پیرۆزی ئیسلامەوە خودای گەورە فەرمویەتی (والله لا یحب الفساد) واتە خودای گەورە گەندەل و گەندەلكارانی خۆشناوێ‌ پێویستە باوەردارانیش خۆشیان نەوێن و لە هەمو كات و شوێنێك دژیان بوەستن وە هەروەها خودای گەورە دەربارەی ئەو كەسانەی كە گەندەلی خۆیان پێ چاكسازی و پاكسازیە دەفەرموێ (وإژا قیل لهم لا تفسدوا فی الارچ قالوا انما نحن مصلحون () الا انهم هم المفسدون ولكن لا یشعرون ) واتە گەر بەگەندەلچیەكان بگوترێ‌ گەندەلی – بەهەمو جۆرەكانی – لەسەر زەوی مەكەن دەلێن ئێمە دورین لە گەندەلی و هەمیشە خەریكی پاكسازی و چاكسازی بەلام ئاگاداربن بەراستی هەر ئەوانن بەردەوام خەریكی گەندەلین وەلی هەستی پێناكەن چونكە ئەوەندە روچوینە لە نێو گەندەلی خراپەیان لەلا چاكەیەو گەندەلیان لەلا چاكسازیە ، وەهەروەها خودای گەورە بلاو بونەوەی گەندەلی لە دەریاو زەوی و بیابانەكان بە خراپ بەكارهێنانی نازو نیعمەت و دەسەلاتەكان سەرەنجام نقوم بون لە نەخۆشی گەندەلی دەخاتە ئەستۆی خەلكی كە دەفەرموێ‌ (( ڤهر الفساد فی البر والبحر بما كسبت أیدی الناس ...)) واتە ئاشكرابون و دەركەوتن و بلاو بونەوەی پەتای گەندەلی بە هەمو جۆرەكان چ بەرێوە بردن چ سیاسی چ كۆمەلایەتی چ ئەخلاقی چ پەروەردەیی وە لە نێو خەلك و سەر زەوی بێ‌ بە كۆشتن وداوێن پیسی و ...هتد یان لە نێو دەیاكان بێ هەموی بە هۆی كارو كردەوەی گەندەلی دەستی خەلكە گەندەلكارەكانە ، وهەروەها خودای گەورە لە قورئانی پیرۆز باسی ئەو كەسانەش دەكا لەو كاتەی كە جلەوی دەسەلاتیان نەكەوتۆتە بەردەستان پیاوی چاكن و ئامۆژگاری خەلك دەكەن بە چاكسازی و پاكسازی وەلی گەر جلەوی دەسەلاتیان وەرگرت جێ‌ بە جێ‌ دەگۆرێن گەندەل دەبن و گەندەلی بەرپا دەكەن وەك دەفەرموێ‌ ((وإژا تولی سعی فی اڵارچ لیفسد فیها ویهلك الحرپ والنسل والله لا یحب الفساد )) گەر مانای – تولی – بە ویلایەت بی ، واتە هەندێك كەس و لایەن گەر گەیشتنە كورسی دەسەلات و بون بە كاربەدەست دەگەرێن لە سەر زەوی و فیكری دورو قوڵ دەكەنەوە بۆ دۆزینەوەی ریگای گەندەلی لە جیاتی چاكسازی بۆ ئەوەی خەلكی توشی پەتای كوشندەیی گەندەلی بكەن و بەروبومی كشتوكالی و وەچەو نەوەی مرۆڤەكان لە نێو بەرن و قەلاچۆیان بكەن چونكە بەراستی پەتای گەندەلی دەردێكی كوشندەیە گەر بلاو بۆوە . هەرخوای گەورە ئاگاداری نیازو مەبەستی خەلكەو هەر ئەو دەزانی كێ‌ مەبەستی چاكسازی و پاكسازیەوكێ‌ گەندەل و گەندەل ویستە ( والله یعلم المفسد من المصلح) .

هۆ و فاكتەرەكانی گەندەلی

راستیەك هەیە دەبی هەمومان بزانین ئەویش ئەوەیە كە گەندەلی لە هەمو دونیادا هەیەو نكۆلی لێ ناكرێ‌ وەلی لە هەندێك شوێن زیاترەو دیارترە لە هەندێك شوێن و ولات كەمترە وە هەروەها دەبێ‌ بشزانین كە گەندەلی بنبر ناكرێ‌ بەیەكجاری وەلی نابی لەبەرامبەری دەستەو سان بین و پشتی بكەینەوە لەبەر هەلستی كردنی ئینجا لەبارەی ئەو فاكتەرانەی كە بونەتە هۆی ئەو بەربلاوەییەی گەندەلی زۆرن هەندێكیان لێ‌ باس دەكەین :

أ‌- یەك خستن و ناسەربەخۆیی دەسەلاتی دادپەروەری فاكتەری هەرە گەورەی گەندەلیە .
ب‌- نەبونی كەسی شیاو لە شوێنی شیاو .
ج- پێشخستنی بەرژەوەندی یە تایبەتیەكان بەسەر بەرژەوەندیە گشتیەكان .
د- تێكەل كردنی حیزب و حكومەت بە واتایەكی تر بەرێوەبردنی حكومەت بەفەرمانی چەند كەسێكی حیزبی دەرەوەی حكومەت لە جیاتی قانون و یاسا . ه – نەبونی لێپرسینەوەو سزانەدانی گەندەلكاران .
و- نەبونی دەولەتێكی دامەزراوەیی لە هەمو روێك یان هەولنەدان بۆ دامەزراندنی .
ز- نەبونی شەفافیەت و بەرچاورونی لە كارو بریارو ئەوشتانەی كە پێویستە خەلك لێی ئاگاداربێ‌ .

زیان و شوێنەوارە خراپەكانی گەندەلی

لە پێشەكی رێكەوتن نامەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ قەلاچۆكردنی گەندەلی هاتوە : گەندەلی هەرەشەیەكی راستەقینەیە بۆ سەر سەقامگیری و ئاسایشی كۆملگا پەكی دام و دەزگاو بەها دیموكراسیەكان و بەها رەوشتی و دادپەروەریەكان دەخات و پەرە پێانی درێژخایەن و سەروەری یاساش دەخاتە مەترسیەوە .

گەندەلی لە هەر ولاتێكدا هەبێت هەرەشەیەكی راستە قینەیە لەسەر كۆمەلگادا و چەندین ئەنجامی خراپی راستەوخۆی لێدەكەوێتەوە لەوانە :

1- بلاوبونەوەی پەرەسەندنی هەژاری : گەندەلی دەبێتە هۆی رۆژ لە دوای رۆژ زیادبونی رێژەی هەژاری تا دەگاتە زۆرینەی دانیشتوانانی ولات و دەولەمەند بونی رێژەیەكی زۆر كەمی گەندەلچی ولات لەسەر حیسابی خوێن و خاكی خەلك .
2- پەكخستنی گەشە سەندنی ئابوری : گەندەلی دەبێتە هۆی قورخكردنی بازارو گرانبونی كالاو هەلاوسانی بەردەوام و بلاو بونەوەی بێكاری .
3- دابەزینی ئاستی نواندنی كەرتی گشتی گەندەلچیەكان ئەركی سەرشانیان یان هەر جێ‌ بە جێ‌ ناكەن یان لە كاتی خۆیدا رایناپەرێنن هەمیشە چاویان دەكەوێتە بەرتیل وەرگرتن و كارنەكردن بەبێ‌ بەرامبەر با ئەركی خۆشی بێت .
4- پێشێل كردنی مافەكانی مرۆڤ بەهۆی گەندەلیەوە جیاوازی دەكرێت لە نێوان مرۆڤەكان لە ئەركو ماف یەكسانیو دادگەری كەم دەبی كەسایەتی و چینایەتی و عەشیرەتگەری دەبێتە سەنگی مەحەك .
5- لە بار چونی شكۆ و سەروەری یاسا: سەروەری یاسا كە مایەی حەسانەوەی هەمو كەسێكە لە ولات وەلی بەهۆی گەندەلیەوە پەكی دەخرێت و یاسا هیچ شكۆیەكی نامێنێت بەلكو دەبێتە ئارەزو بەرژەوەندی .
6- لە بارچونی بەهاو رەوشتە كۆمەلایەتیەكان لەسایەی بلاو بونەوەی گەندەلی خەسلەت و خورەوشتە خراپەكان زیاد دەبن وەك خۆویستی و خەلك نەویستی . هەلپەرستی . فروفێل . درۆكردن. گیرفان پركردن لەسەر حیسابی خەلك و ....هتد .
7- مەترسیەكانی پیس بونی ژینگە : بە هۆی گەندەلی یاسای ژینگە پارێزی رادەگیرێ‌ و كاری پێناكرێ‌ پیاوێكی بالا دەست و مشە خۆر كارخانەكی پر لە تەپ و تۆزو دوكەل لە نزیك شارێك دادەنێ‌ هەزاران كەس پێوە توشی نەخوشی دەرونی و جەستەیی دەبن

چارە سە ری باش و گونجاو بۆ گە ندە لی

دیارە لە دونیاداهیچ شتێك ئاستە م نیە و هە مو دە ردێك دە رمانی خۆی هە یە گە ندە لیش وە ك دە ردو بە لا یە كی كوشندە بە بێ گومان دە رمانی خۆی هە یە بە دو مە رچان یە كە م زۆر پە لە نە كردن لە چارە سە ری بویسترێ بە شە و رۆژێك كۆتایی بە گە ندە لی بهێندرێ چونكە یان ناكرێ یانیش كە موكورتی زۆر ی تێدە كە وێ دووە م چارە سە ریە كانیش ئە وە ندە وە دوانە خرێن یە كسپایە ر ببنو هێزی تێنە مێنێ أ‌- چاكترین چارە سە ر دانانی یاسایە كە چابە هە رناوێك بێ وە ك و پێشنیار كراوە یاسای بە رە نگاربونە وە ی گە ندە لی ناوێكی پر بە پێستە و پرلە مان دە ری بكات حكومە تی هە رێمی كوردستانیش جێبە جێی بكا بە بێ جیاوازی ب‌- وشیار كردنە وە ی خە لك لە و پە تایە و ئامۆژگاری كردنی گە ندە لجیەكان بە واز هێنان و گَیرا نە وە ی سە ر وە ت و سا مانی گشتی بۆ شوێنی خۆی لە رێكای وتا رە كانی رۆژی هە ینی و سمینارو نوسینی با بە ت لە رۆژنا مە و گۆڤارە كان و گفتو گۆ لە سە ر كردن لە رادیۆ و لە تە لە فزیۆ نە كان و هتد ج- كاركردن بۆ جە سپاندنی یاسای بە رە نگاربو نە وە ی گە ندە لی و بنە بركردنی و نە هێشتی رۆتینیات لە لا یە ن كاربە دە ستە بالاكان وە ك سە رۆ كی هە رێم , سە رۆكی پە ر لە مان ,سە رۆكی حكومە ت د-كردنە وە ی سە نتە رێكی گە ورە و گشتی لە هە موو كوردستان بۆلێكۆلینە وە لە هۆكارە كانی گە ندە لی و دیتنە وە ی رێكای چارە سە ری بە شێوە یە كی زانستی ه- پاراستنی سە ر بە خۆیی دادوە ری و دە ست تێوە ر نە دانی دە رە گی چ وە ك و تا ك و چ وە ك و حزب تا بتوانێ ریشە كێشی گە ندە لی بكا بە یاسا بە بێ ترس و دو دلی
و- دانانی كە سی شیاو لە شوێنی شیاو . بە راستی دانانی كە سانی دلسۆزو نیشتیمان پە روە رو كارامە و دە ست پاك و خاو ە ن شە ها دە ی بە رزو بە ئە زمون دە بن بە مشارێگی برندە و داسێگی تیژ بۆ برینی كلگی گە ندە لكاران و بە رپاكردنی چاكسازی و پاك سازی
ز- سود وە ر گرتن لە ئە زمونی ئە و لا تانە ی كە خۆیان رزگار كردو وە لە پە تای گە ندە لی