یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای زانایانی ئەزهەر دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مسعود حسێن غەزالی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
سەلام كەریم سیدان
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/12/2011 : 12:45:59
قه‌باره‌ی فۆنت
وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی به‌ڵگانه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ بێئاگان له‌ راستی
راویژكارله‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف


پاش ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌س به‌ نابه‌رپرسیارانه‌ چه‌ند قسه‌یه‌كی بێ‌ به‌ڵگه‌ و بێئاگایان كردوو خوێندمه‌وه‌ به‌ پێویستم زانی ئه‌م چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ به‌خه‌مه‌ ڕوو تا هه‌مووان و ته‌واوی ئه‌وانه‌ی له‌ ڕاستی بێئاگان وریان ببنه‌وه‌و ئاگاداربن كه‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف هه‌میشه‌ وه‌ك پیشه‌ی خۆی نه‌وه‌ستاوه‌و به‌رده‌وام له‌ خه‌م و هه‌می مامۆستایانی ئایینیدایه‌ ، ئه‌مه‌شم ته‌نیا وه‌ڵامێكی كورتی به‌ڵگانه‌یه‌.

له‌ كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌كی جیدی داراوه‌ بۆ خۆشكردنی گوزه‌رانی ژیانی مامۆستایانی ئایینی به‌

ته‌رخانكردنی ده‌رماڵه‌ و ئاسانكاری بۆ وه‌رگرتن و به‌رده‌وامی خۆیندن و و رێكخستنی یه‌كه‌ی فه‌قییه‌كان و به‌دواداچونی كاره‌كانیان وه‌ به‌ فعلی ئه‌و نوسراوانه‌ی كه‌ ئاماژه‌ی پێدراوه‌ وه‌ك دیكۆمینت وێنه‌یه‌كی له‌به‌رده‌ستمانه‌ و ئاراسته‌ی لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانمان كردوه‌ به‌رده‌وامیش هه‌موو هه‌وڵێكمان داوه‌ و نه‌وه‌ستاوین بۆ خزمه‌تكردنی مامۆستایان به‌ ڕێگای جۆراو جۆر ، هه‌ربۆیه‌ نوسراوه‌كان ئاراسته‌ كراون و به‌دواداچوونیشمان بۆ كردوون و بگره‌ ئێستاش به‌ به‌رده‌وامی هه‌ر له‌ به‌دواداچوونداین ، بۆ ئه‌وه‌ی لای هه‌موو دام و ده‌زگاكانی ئه‌وقاف و زانایان و مامۆستایانی ئایینی و راگه‌یاندنه‌كان روون ببێته‌وه‌كه‌ ئه‌م هه‌وڵانه‌ مشتێكن له‌ خه‌روارێك و دڵۆپێكن له‌ ده‌ریایه‌ك كه‌ هه‌میشه‌ ئێمه‌ كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین .

* ته‌وه‌ری فه‌قی ئه‌هلیه‌كانی كوردستان

- فه‌قی وه‌ك كلتورێكی ره‌سه‌ن له‌ كومه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا كه‌ مێژوویه‌كی دێرینی دروستكردووه‌ بۆخزمه‌تی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و كۆمه‌ڵگا بۆته‌ رابه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ زانایانی ئایینده‌ن كوردستانیش به‌وه‌ جوانه‌ كه‌ بازنه‌ی خوێندنی ئه‌هلی په‌ره‌پێبدات و خزمه‌تی بكات وێرای ئه‌وه‌ی یه‌كه‌یه‌كی فه‌قییان دروستكراوه‌ له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كاری ئه‌م چینه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بات و ساڵانه‌ش تاقی كردنه‌وه‌ی خاوه‌ن ئیجازه‌ علمیه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌یه‌ .جگه‌ له‌وانه‌ش به‌نوسراوی ژماره‌ 1281 له‌ 28/2/ 2011 كه‌ ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه‌ دووپاتی نوسراوی ژماره‌ 5845 له‌ 12/11/ 2009 ده‌كاته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ گرنگی چینی فه‌قییه‌ ئه‌هلیه‌كان و زیادكردنی موچه‌كه‌یان له‌ 15 هه‌زار دینار بۆ 50 هه‌زار دینار مانگانه‌ وه‌ تێیدا هاتووه‌ كه‌ ژماره‌ی ئه‌م فه‌قێیانه‌ پاش روپێوێكی راست و دروست ژماره‌یان ته‌نها 521 فه‌قی هه‌یه‌ له‌كوردستان.

- سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌نوسراوی ژماره‌ 2941 له‌ 15/3/2011ئه‌م نوسراوه‌ی ئێمه‌ی ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كردوه‌ بۆ وه‌رگرتنی ڕاو بۆچونیان وه‌ ئێمه‌ لای خومان به‌دواداچونمان بۆ كردووه‌ وده‌یشیكه‌ین به‌رده‌وامی ، له‌و ماوه‌ی نزیكی تردا به‌ڵینی ئه‌ووه‌یان پێداوین كه‌ وه‌ڵامیكی ئیجابیمان بده‌وه‌.

ــ ده‌رماڵه‌

* پایه‌ بۆ مامۆستایانی ئایینی

- به‌نوسراوی ژماره‌ 76 له‌ 26/4/2011 له‌ نوسینگه‌ی وه‌زیری ئه‌وقاف كه‌ ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سكرتاریه‌تی ئه‌نجومه‌ن كراوه‌ ، تیایدا هاتووه‌ وه‌ك به‌دواداچونێك و فه‌رامۆش نه‌كردنی داواكاریه‌كانی مامۆستایانی ئایینی و میلاكات و ده‌رماڵه‌ی فه‌قییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌رۆكی ئه‌م نوسراوانه‌ جێبه‌جێ بكرێن زانایان و دام و ده‌زگاكانمان كه‌م و كۆریان كه‌متر ببێته‌وه‌ كه‌ پرۆژه‌و داواكان له‌م نوسراوانه‌ داهاتووه‌ وه‌ك به‌دواداچونێك له‌ داواكاریه‌كانمان كه‌ سه‌رۆكایه‌تیش له‌رێی خۆیانه‌وه‌ ڕاوبۆچوونی ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان وه‌رده‌گریت كه‌ له‌ نوسراوه‌كانیاندا هاتووه‌:-
أ‌. نوسراوی سه‌رۆكایه‌تی ژماره‌ 2941 له‌ 15/3/2011 ده‌رماڵه‌ی فه‌قییه‌كان

ب‌. نوسراوی سه‌رۆكایه‌تی ژماره‌ 2031 له‌ 20/2/2011 ده‌رماڵه‌ی مامۆستایان

ت‌. نوسراوی سه‌رۆكایه‌تی ژماره‌ 1192 له‌ 30/1/2011 میلاكاتی (2339)مزگه‌وت كه‌ به‌شی زۆریان پێویستیان به‌ دامه‌زراندن هه‌یه‌.

ـ به‌نوسراو ژماره‌ 35 له‌ 9/2/2011 ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه‌ بۆئه‌وی تاكو به‌رێزان پێشنویژ و وتارخوێنان و پێشنوێژه‌كان سوود مه‌ندبن له‌ پێدانیان به‌ ده‌رماڵه‌ی (پایه‌) كه‌ مه‌شمولن به‌م ده‌رماڵه‌یه‌ به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ژماره‌ 21 ی نوسراوی ژماره‌ 14017 له‌ 24/1 /2008(برگه‌ی ده‌رماڵه‌كان).

ـ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ نوسراویان ژماره‌ 2031 له‌ 20/2/2011 ئه‌م نوسراوه‌یان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی راوبۆچونیان وه‌ربگرن وه‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌نوسراویان ژماره‌ 7022 له‌ 14/4/2011 ئاگاداری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی كردۆته‌وه‌ كه‌ به‌پێی یاسای مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی عیراقی فیدرال ژماره‌ 22 له‌ سالی 2008 ده‌رماڵه‌ی پایه‌ی مامۆستایانی ئایینی ناگرێته‌وه‌.

ـ به‌نوسراوی به‌ژماره‌ 6855 له‌ 30/12/2009 داواكاری به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن له‌ لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری بۆ پێدانی ده‌رماڵه‌ی براوه‌ بۆ مامۆستایان وتاربێژ و پێشنوێژ وه‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ئه‌م پرۆژه‌ داواكاریه‌ی داوه‌ته‌ وه‌زاره‌تی دارایی به‌ نوسراوی ژمار 418 له‌ 13/1/2010 بۆ راوبۆچونیان وه‌ربگریت.

دووباره‌ به‌نوسراوی ژماره‌ 7250 له‌ 13/11/2011 له‌ لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی مزگه‌وته‌كان كه‌ ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه‌ ده‌رباری ته‌رخانكردنی ده‌رماڵه‌ی براوه‌ی بۆ وتاربێژ و پێشنوێژه‌ به‌رێزه‌كان به‌ بری 100000دینار بۆ مامۆستایانی پێشنوێژ وه‌ بری 150000 دیناربۆ وتاربێژه‌ به‌رێزه‌كان.

* ته‌وه‌ری بروانامه‌كان

ـ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌نوسراوی ژماره‌ 3351 له‌ 6/6/2011 به‌رنامه‌یه‌كی ڕوونكردنه‌وی ته‌واوی داوه‌ته‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری وه‌ ئاماژه‌ی به‌ بریاری په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ 17 له‌ 30/7/1994 كردووه‌ بۆ هه‌ژماركردنی خزمه‌تی ده‌ره‌وه‌ی میری كه‌ ماوه‌كه‌ی له‌ 10 ساڵ كه‌متر نه‌بێت بۆ مووچه‌و سه‌رمووچه‌ وه‌ داواشكراوه‌ كه‌ له‌ ڕێنماییه‌كانیان ژماره‌ 2304 له‌ 7/2/2010 وه‌ 6782 له‌ 2/5/2010 وه‌ 19617 له‌ 24/11/2010 ئاماژه‌ به‌ هه‌ژماركردنی راژه‌ی ئاواره‌یی و پیشمه‌رگه‌ و زیندانی سیاسی و رۆژنامه‌نوسی كراوه‌ له‌ مه‌رته‌به‌ 1 تا مه‌رته‌به‌ 11 بێ ئه‌وه‌ی ناوی خزمه‌تی ئه‌هلی پێشنوێژ و وتارخوێنه‌ به‌رێزه‌كانیان كردبێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌رۆشناییدا كاری له‌سه‌ر بكه‌ین

ـ به‌نوسراومان ژماره‌ 1745 له‌ 30/3/2011 سه‌باره‌ت به‌ استسنا كردنی مامۆستا هه‌ڵگره‌كانی ئیجازه‌ی علمی پێش ساڵی 1980 كه‌ پیر بووین و خزمه‌تی به‌رچاوی ئایین وڵاتیان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بی تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی زانستی بروانامه‌كانیان بۆ یه‌كسان بكرێت به‌ ده‌رچووی شه‌شه‌می ئاماده‌یی و كاری یاسایی پێ بكرێت به‌پێی بریاری په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ 23/ له‌ 9/4/1994

ـ به‌نوسراوی ژماره‌ 7151 له‌ 2/11/2011 ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه‌ ده‌رباری پشتگیری كردنی بۆچونه‌كانی لیژنه‌ی ئه‌وقاف له‌ په‌رله‌مانی كوردستان تاكو خزمه‌تی ئه‌هلی به‌رێزان پێشنوێژه‌كانیش بگرێته‌وه‌ شان به‌شانی پێشنوێژو وتارخوێنه‌كان به‌ پیی بریاری 17 له‌ 30/7/1994 ی په‌رله‌مانی كوردستان تاكو سوودمه‌ندبن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌و سه‌رمووچه‌ نه‌ك بۆ پێدانی مه‌رته‌به‌ و خزمه‌تی خانه‌نشینی.

* ته‌رخانكردنی زه‌وی بۆ مامۆستایانی ئایینی

- وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌نوسراوی ژماره‌ 2211 له‌ 17/4/2011 وه‌ك پشتگیریه‌ك له‌ نوسراوی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان به‌ ژماره‌ 142 له‌ 29/3/ 2011ده‌رباره‌ی ته‌رخانكردنی زه‌وی بۆ مامۆستایانی ئایینی داوایان كردبوو ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كردووه‌ وه‌ پشتگیری ته‌واوی ناوه‌رۆكی ئه‌م نوسراوه‌ی كردووه‌.

ـ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ ژماره‌ 5086 له‌ 15/5/2011 وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی داوه‌ته‌وه‌ كه‌ ره‌زامه‌ندی نه‌درا له‌ سه‌ر ناوه‌رۆكی نوسراوی سه‌ره‌وتان له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی له‌كاتی ئیستا دابه‌شكردنی زه‌وی وه‌ستاوه‌ وه‌ئه‌م فه‌رمانه‌ی لای خواره‌وه‌ ده‌رچووه‌ له‌كاتی خۆیدا:

(فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی دیوان / ئه‌نجومه‌ن به‌ژماره‌ 7304 له‌ 8/6/2006 دابه‌شكردنی زه‌وی نیشته‌جێ له‌ شار و شارۆچكه‌كان رابگرێت تاماوه‌یه‌كی تر وه‌ بۆ هیچ به‌رپرسێك و لیژنه‌یه‌ك نیه‌ زه‌وی ته‌رخان بكات وه‌كار به‌و فه‌رمانه‌ ده‌كرێت له‌ رۆژی ده‌رچوونی. ئه‌م فه‌رمانه‌ ( به‌رێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كاك نێچیرڤان بارزانی واژۆی كردووه‌ ) وه‌ وێنه‌ی دراوه‌ته‌ گشت وه‌زاره‌ته‌كان.