یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى
|
العربية
ئێمە لە فەیسبوک
په‌یوه‌ندی
|
لقه‌کان
|
ستافی کار
|
لینکی پێویست
دەسپێک
هەواڵ
ڕاپۆرت
بەیاننامە
فەتوا
وتار و بیروڕا
گەلەری
بمانناسە
وتاری هەینی
پرسیار‌و وەڵامی ئایینی
*****
*****
مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات
*****
*****
مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات
*****
*****
مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات
*****
*****
بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات
*****
*****
سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات
*****
*****
سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات
*****
*****
یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات
*****
*****
سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات
*****
*****
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە
*****
*****
مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات
*****
*****
سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسی‌دا دەکات
*****
*****
سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین
هەواڵ
بابه‌ته‌کانی تری نووسه‌ر
گوتار شه‌كره كرده‌وه شیرین تره
ئێمه سه‌د جار ده‌ترسێین
وتار و بیروڕا
زانیار سه‌ردار قڕگه‌یی/ سلێمانی
موفتی و زانای گه‌وره، مه‌لا عه‌بدوڵڵا چروستانی ته‌مه‌نێك بۆ خزمه‌تكردنی نه‌ته‌وه‌و نیشتمان و زانست و ئایین
مەلا حمید سیوەیلی
ئێمە موفتین یان فیتنەگێڕ
د.مغدید کەریم
پەیمانی مەدینە.. توێژینەوەیەکی فیقهی شیکارییە لە چوارچێوەی یاسای دەستووریدا
د.سیروان کەرکوکی
كێشەی مامۆستایانی ئایینی و چارەسەر ئایا مزگەوتتان بۆ خۆتان دروست كردووە، یان بۆ پەروەردگار؟
د.عباس عەلی
ڕەمەزان مانایی چیە
محمد هەسنانی
ئیبن ئادەمی باڵەك، زانا و دانا و شاعیر و گەردوونناسی كورد
پ.ی.د.بەهائەدین ئەحمەد
لە پەراوێزی ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا سەید محمد ناسراو بە شێخەزەردی شاعیر
د. حميد باڤی
سالڤەگەرا (١٧ێ) یا شەهیدبوونا (مەلا محمد مزوری)
منقول
په‌ناگه‌ی ئارام
صلاح الدين احمد
گریانی دەوێ!
سيحرو جادوو له روانگەى شەريعەتەوە
ئەرشیفی وتار >>
دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری*
به‌رواری دابه‌زاندن:
06/02/2012 : 12:06:26
قه‌باره‌ی فۆنت
بایادی له دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) بكه‌ینه هه‌وێنی پاراستنی ڕیزه‌كانمان*
dkalary@gmail.com
/>
سه‌ره‌تا له‌یادی له‌دایك بوونی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تیدا پڕ به دڵ پیرۆزبایی له ته‌واوی موسوڵمانانی جیهان به‌گشتی و موسوڵمانانی كورد زمان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌م ، داواكارم له یه‌زدان ئه‌م یاده‌مان بۆ بكات به‌یادی به ئاگاهاتنه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌ر ڕه‌وشت و ئاكاری ئه‌و پێغه‌مبه‌ره ئازیزه (د.خ)، یادكردنه‌وه‌ی هه‌ر شتێك به‌مانای په‌یمان تازه‌كردنه‌وه دێت به‌رامبه‌ری ، بۆیه ئێمه‌ش به‌ماف و پێویستی خۆمانی ده‌زانین وه‌كو خوێندكاری ئه‌و مامۆستا پایه بڵنده كه‌ڕۆژی له دایكبوونی ئه‌و سه‌رداره شكۆداره بكه‌ینه ڕۆژی په‌یمان نوێكردنه‌وه و به‌ڵێن دان به به په‌یڕه‌و كردنی به‌رنامه‌كه‌ی خوا كه قورئان و سوننه‌ته ، یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رداره بكه‌ینه ڕۆژی به‌گژاچونه‌وه‌ی هه‌موو ناڕاستی و ناپاكییه‌ك كه‌به‌رامبه‌ر به‌م دینه پیرۆزه ده‌كرێت . با له‌م یاده پیرۆزه‌دا په‌یمان بده‌ین كه گوێ بۆ هیچ ناحه‌زێكی ئه‌م ئیسلامه نه‌گرین و نه‌هێڵین هیچ كه‌س بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی ، خۆی بكات به خاوه‌نی ئه‌م دینه‌و دین بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی به‌كاربێنێ ، چونكه به‌ڕاستی ئه‌و په‌یامه‌ی له لایه‌ن خوا‌و له ڕێگه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌وه (د.خ) به ئێمه گه‌یشتووه هه‌رگیز داوای خۆپه‌رستی و خۆویستی و ڕقایه‌تیو كینه‌و دوبه‌ره‌كیمان لێ‌ناكات ، به‌ڵكو ئیسلام له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ژیان و له چوارچێوه‌ی دونیادا فێری ژیان ویستی و مرۆڤ دۆستی و ژیانی به‌كۆمه‌ڵ و خۆنه‌ویستی و دڵسۆزیمان ده‌كات له‌گه‌ڵ ده‌ورو به‌رو له ئاست نیشتماندا ، ئیسلام هاتووه داوامان لێ ده‌كات كه هاوكارو یارمه‌تی ده‌ری یه‌كتربین له هه‌ر كارێكی چاك و به‌نرخ كه‌سودی مرۆڤایه‌تی دین و دونیامانی تێدا بێت وه‌كو خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت [ وتعاونوا على البر والتقوى ولا تعاونوا على الاثم والعدوان ] یاخود خوای گه‌وره داوامان لێ‌ده‌كات كه‌ناكۆكی و دوبه‌ره‌كی وه‌لاوه‌نێین و هه‌موومان كۆببینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و په‌یمانه‌ی كه به خۆمان داوه كه‌په‌یڕه‌وی كردنی قورئانی پیرۆز و فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ره كه ئیسلام پێكده‌هێنن... وه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت [ واعتصموا بحبل الله جمیعا ولا تفرقوا ] ئیسلام نمونه‌ی یه‌ك ڕیزی و برایه‌تی موسوڵمانانی به وێنه‌ی یه‌ك لاشه دێنێته‌و كه‌چۆن لاشه‌ی مرۆڤ هه‌ر ئه‌ندامێكی ئازاری هه‌بێت ته‌واوی لاشه‌ی ئه‌و مرۆڤه له ئه‌ندێشه‌و ناڕه‌حه‌تیدا ده‌بێت ... ئه‌مه‌و هه‌روه‌ها ئاینی پیرۆزی ئیسلام زۆر به تۆكمه‌یی جه‌ختی له ئاشتی و ئاشته‌وایی و یه‌كتری خوێندنه‌وه كردۆته‌وه و داوامان لێ ده‌كات ئاشتی و ته‌بایی و برایه‌تی نێوانمان ڕاگرین و پارێزگاری لێ بكه‌ین، خوای گه‌وره داوامان لێ ده‌كات گه‌ر یه‌كێك داوای ئاشتی و ئاشته‌وایی و دۆستایه‌تی لێ‌كردین به په‌رۆشه‌وه به‌ره‌و پیری بچین وه‌كو ده‌فه‌رموێت [ فان جنحوا للسلم فاجنح لها ] ...
ئێمه كه‌خاوه‌نی ئه‌م یاسا‌و ڕێسا جوانانه‌بین بۆ نه‌یكه‌ین به‌به‌رنامه‌و بۆبهێڵین خه‌ڵكی دی نان و پیازمان پێوه بخوات ، باچیتر هه‌ست به‌و ڕاستی یه بكه‌ین كه‌باوی شه‌ڕو زۆرداری نه‌ماوه‌و سه‌رده‌می ئاشتی و لێكنزیكبونه‌وه‌و لێبوردنه . باچیتر به‌شه‌ڕ قسه نه‌كه‌ین زمانی دایه‌لۆگمان هه‌بێت باكێشه‌كانمان له ڕێگه‌ی گفت‌و گۆوه چاره‌سه‌ر بكه‌ین [ ادع الى سبيل ربك بالحكمة والموعظة الحسنة وجادلهم بالتى هى احسن ] ئیسلام و سه‌ركرده شه‌ره‌ف مه‌نده‌كه‌ی هێنده‌یان جه‌خت له سه‌ر ئاشتی و خۆشه‌ویستی و برایه‌تی كردۆته‌وه به به‌راورد هه‌رگیز شه‌ڕو زمانی رق و كینه‌یان به‌كارنه‌هێناوه .
له‌كاتێكدا ئیسلام خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو بنه‌ماو به‌رنامه جوانانه‌یه زۆر به‌داخه‌وه كه‌سانێكی تێنه‌گه‌یشتوو ئه‌توانم بڵێم دور له‌دین هاتوون خۆیان كردووه به‌خاوه‌نی ئه‌م دینه‌و ڕوپۆشێێكی ئیسلامیانه‌یان پۆشیوه‌و به خه‌یاڵی خاوی خۆیان ئه‌یانه‌وێ خۆڵ له چاوی خه‌ڵكی بكه‌ن كه‌له ناوه‌ڕۆكی یاندا سه‌رله‌به‌ری دژی بنه‌ماكانی ئیسلامن ،
بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی كه هه‌موومان هه‌وڵی خۆمان به‌گه‌ڕ بخه‌ین و برابین و یه‌ك هه‌ڵوێست بین به‌رامبه‌ریان و پێیان بسه‌لمێنین كه‌به‌ری خۆر به‌بێژنگ ناگیرێت ... كاتی ئه‌وه هاتووه كه‌ڕیزه‌كانمان یه‌كخه‌ین بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو زوڵم و به‌ناوی ئیسلام و دادپه‌روه‌ری یه‌وه به ئیسلام و موسوڵمانان ده‌كرێت ... ئه‌وانه‌ی به‌ناوی ئیسلامه‌وه بنه‌ماكانی ئیسلام ده‌شێوێنن زۆر بێ ئاگان له‌وه‌ی كه ئیسلام بۆچی هاتووه و ڕۆڵ و ئه‌ركی موسوڵمان چی یه..
ده‌بینین ئه‌وڕۆ ئه‌و هه‌موو كوشتن وبڕینه به ناوی ئیسلامه‌وه ده‌كرێت له كاتێكدا ئیسلام لێیان به‌ری یه چونكه هه‌ر كه‌سێك زه‌ڕه‌یه‌ك ئیمانی به ئیسلام هه‌بێت ناتوانێت خوێنی مرۆڤێك به ناحه‌ق حه‌ڵاڵ بكات كه‌چی كاكی به‌ناو موسوڵمان دێت و به‌جارێك نه‌ته‌وه‌یه‌كت بۆ ته‌كفیر ده‌كات له كاتێكدا كه ئیسلام داوای برایه‌تی و یه‌كترقبوڵكردنمان لێ ده‌كات به‌ڵام هێشتا زۆرن له‌ده‌ورو به‌رماندا كه‌به‌رده‌وام هاوكارو یارمه‌تی ده‌ری سته‌م و وێرانكاری و كوشتن و بڕینن .
كاكی موسوڵمان له‌كاتێكدا تۆ باس له سه‌روه‌ری ئیسلام ده‌كه‌یت چۆن ڕێگه به‌خۆت ده‌ده‌یت فه‌رمانی كوشتنی خه‌ڵكی بێ‌تاوان بده‌یت ؟ ئایا ئه‌زانیت كوشتنی مرۆڤێكی بێ تاوان لای خوای گه‌وره گرانتره له وێرانبونی هه‌موو دونیا به هه‌موو شته پیرۆزییه‌كانیشه‌وه ؟ ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ئه‌فه‌رموێت :[ لزوال الدنیا أهون عندالله من قتل رجل مۆمن ] ..
له كۆتایدا هیوادارم هه‌موو چین و توێژه‌كانی گه‌له‌كه‌مان یه‌كگرتو و یه‌ك ئامانج و یه‌ك هه‌ڵوێست و چاوكراوه بین له ئاست ئه‌و پیلان و نیازه گڵاوانه‌ی كه ئه‌یانه‌وێت یه‌ك ڕیزی و یه‌ك هه‌ڵوێستی ئیسلام و موسوڵمانان تێكبده‌ن و به‌ره‌و تاریكی و نه‌زانی بمانگێڕنه‌وه ..
وه پێویسته ئه‌وه بزانین كه هه‌موومان له پاراستنی یه‌ك ڕیزی موسوڵمانان و یه‌ك پارچه‌یی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا به‌رپرسیارین وه‌كو پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان (د.خ) ده‌فه‌روێت
[كلكم راع وكلكم مسۆول عن رعیته ].
*ئه‌م ووتاره به‌نده له هۆڵی راپه‌رینی زانكۆی سلێمانی پیشكه‌شم كردووه
**به‌كالۆریوس له دیراساتی ئیسلامی‌دا .
گەلەری زانایان