یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایان رێژەی زەکات و سەرفیترەو فیدیە دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی رێککەوتنێک بۆ خزمەتی چاکسازییەکان واژۆ دەکەن    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی زانایان بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە    *****    *****   بەسەرپەرشتی سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەکی راوێژکاری بە ئامانجی دانانی چەند بەرنامەو هەنگاوێکی ئایین و پیشەیی بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سەردانی مەزاری بارزان دەکات    *****    *****   لقی شارەزووری یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی مزگەوتێک دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی مزگەوتێک دەکات    *****    *****   زاخۆ: كومبون دگه‌ل سه‌رجه‌م  ماموستايێن ئايينى ل سنورى ئيدارا سه‌ربه‌خويا زاخو هاته‌كرن    *****    *****   بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا عبدالغفور بەرواری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی  یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان دەکات    *****    *****   بەرهەمی نوێ    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند دیدارو سەردانێک ئەنجام دەدات   
شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان سەردانی کۆڕبەندی فیقهی ئیسلامی و کۆمەڵەی رابیتەی زانایانی عیراق لە شاری بەغدا دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 25/01/2023 : 06:41:45
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژی ۲۳ی۱ی۲٠۲۳ شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەسەرۆکایەتی بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و یاوەری مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د.حسن موفتی و د.عمر مرۆ و د.عرفان رەشیدو د.محمد نصر الله و د.حسن خۆشناو و مەلا عبدالله شێرکاوەیی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی سەردانی شاری بەغدایان کردو چەندین دیدارو کۆبوونەوەیان لەگەڵ کەسایەتی و ناوەندە ئایینی و ئەکادیمیەکان ئەنجام دا.


ئامانجی سەرەکی سەردانەکە بایەخدانە بە پەیوەندی نێوان دامەزراوەو مەرجەعە ئایینیەکانی عیراق و پتەوکردنی هەماهەنگی و تەئکید کردنەوەی پەیامی ئاشتی و میانڕەوی زانایانی کورد و قسەوگفتوگۆی پەیوەست بە مافی نەتەوەیی و دەستووری کەلی کوردو کارکردن لەسەر خاڵە هاوبەشەکان بۆ زیاتر ئاگا لێک بوون و یەکتر قبوڵکردنی نێوان پێکهاتەو مەزهەبەکان.


سەرەتا شاندەکە سەردانی کۆمەڵەی رابیتەی زانایانی عیراقی کردو لەلایەن بەرێز د. شێخ حامد عبدالعزیز شێخ حەمد سەرۆکی کۆمەڵەی ناوبراو و ئەندامانەوە بەگەرمی پێشوازی کران و لە دانیشتنێکدا وێڕای خۆشحاڵی دەربرین بە سەردانی شاندی یەکێتی زانایان باس لە رۆڵ و پێگەی زانایان کورد کرا، کە لە ماوەی رابردوو خزمەتێکی گەورەیان لەبواری ئایینی و نیشتمانی پێشکەش کردووەو لەکاتی تەنگانەش کوردستان دەرگای لە هەموو پێگهاتەکانی عیراق کردۆتەوە بێ جیاوازی ئایینی و نەتەوەیی و مەزهەبی، لە بەشێکی دیکەی دیدارەکە باس لەوە کرا کە پێویستە خاڵی هاوبەش بکەینە بناغەی هەنگاوی ئایندە نەک بەرەو ململانێ و ناکۆکی بمانبات ئەمەش خواستی ئیسلامە بۆ هەموو لایەکمان.


دواتر شاندەکە سەردانی کۆربەندی فیقهی ئیسلامی گەورە زانایانی عیراقی کدرو لەلایەن بەرێز دکتۆر شێخ ئەحمەد حسن تەها سەرۆکی کۆڕبەندەکە بەگەرمیەوە پێشوازی کرا.


سەرەتا بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان سوپاسی پێشوازی گەرمی کۆڕبەندەکەی کردو ئاماژەی بە پەیوەندی نێوان هەردوولاو پێویستی پەیوەندی نێوان دامەزراوەیی ئایینی هەولێرو بەغدا کرد، کە رۆڵێکی گرنگی لە ئاراستەکردنی پرۆسەی ئاشتی و گەیاندنی پەیامی میانڕەوی و یەکتر قبوڵکردن هەیە، ئاماژەی بەوەشدا کە خاڵی هاوبەش و لایەنی پیشەیی بنەمایەکی گرنگە بۆ کارکردن و هەماهەنگی و رێزگرتن لە خواست و مافە ئایینی و نەتەوەییەکانی یەکتری.


لەلایەن خۆشیەوە بەرێز د. ئەحمەد حسن تەها سەرۆکی کۆڕبەندی فیقهی ئیسلامی لە عیراق وێڕای خۆشحاڵی و بەخێرهێنانی گەرمی شاندەکە، ئاماژەی بەوەدا کە ئەم سەردانە بە گرنگ دەزانن بۆ قوڵکردنەوەی پەیوەندی و یەکخستنی تواناکان لەپێناو پرۆسەی ئیسڵاح و ئاشتی و کاری پێکەوەیی، ئێمە برای یەکترین و دەبێ هەرواش بمێنینەوەو لە هەنگاوی خێر پاڵپشتی یەکتر بین.


هەروەها گوتیشی: گرنگە زانایان وەک پزیشک چارەسەری گرفت و ئاریشە هەنوکەییەکان بکەن و بە یەک چاو سەیری هەمووان بکەن، دەزانم یەکێتی زانایان لە کوردستان دەستێکی باڵای هەیە لە خزمەت و هەنگاونان بەرەو ئاشتی و لێک نزیککردنەوەی نێوان پێکهاتەکان و بڵاوکردنەوەی خۆشەویستی و تەبایی نێو موسڵمانان، بۆیە ئەرکی هەمووانە بە یەک دەست کار بکەین بۆ نەهێشتنی ئەو هەوڵ و هەنگاوانەی مەترسین بۆ سەر کیان و ئایندەی کۆمەڵگەکەمان.