یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەراسیمی تایبەتی ناساندن بڵاوکردنەوەی کتێبی (فەتواکانی ئەنجومەنی باڵای فەتوا)  بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   هەولێر.. بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان لە گوندی برایمە لەکی قوشتەپە مزگەوتی (خێرخوازان) كرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت   
بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئازاد مستەفا لە شاری هەولێر کرایەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 25/02/2024 : 00:01:38
قه‌باره‌ی فۆنت

ئێوارەی 24ی2ی2024 بە ئامادەبوونی بەرێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئاینی، د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێرو ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی حکومی و مامۆستایانی ئایینی و کەسایەتی و خەڵکی شاری ماس ستی لەمەراسیمێکی شایستەدا  مزگەوتی "حاجی ئازاد مستەفا " لەشاری ھەولێر کرایەوە .


سەرەتا لەوتەیەکدا بەرێز د. پشتیوان سادق دەستخۆشی  لەبنەماڵەی خێرخوازکرد کەڕۆڵیان لەکاری خێرخوازی و ئاوەدانی شاری ھەولێردا ھەبووە، دواتر پیرۆزبایی لە دانیشتووانی شاری ماس کرد و ڕوناکی خستەسەر ڕێنمایە ئەندازەییە تازەکانی دروستکردنی مزگەوت و گوتی" حکومەتی کوردستان بە دابینکردنی باشترین زەوی شایستە و پێشکەشکردنی ھەموو خزمەتگوزاریەکان پاڵپشتی دروسکتردنی مزگەوت و شوێنی ئایینی دەکات، تەنیا لەکانینەی نۆیەمدا ( ٤٠٨) مزگەوتی نوێ کراونەتەوە.


پاشان بەرێز د. عبداللە مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان روناکی خستە دروستکردنی مزگەوت لەشوێنی شایستەو پاداشتی ئەو خێرە نەبڕاوەیەی شیکردەوە وێڕای ئاماژەدان بەمانگی پیرۆزی شەعبان و ھاتنی شەوی بەرات لەخوای گەورەی خواست کەخێروخۆشی و ئاشتی و کامەرانی بۆ ھەموولایەک بێ کوردستانیش پارێزراو بێت.


لە بەشێکی تری قسەکانی سەرۆکی یەکێتی زانایان دەستخۆشی لە خێرخواز کردو کردنەوەی مزگەوتی لەم شێوەیەی بە هەنگاوی گرنگ لەپێناو خزمەتی ئایین و نیشتمان وەسف کرد، هەورەها ئاماژەی بەوەدا کە تەناهی و ئارامی کوردستان دەرفەتی باشی رەخساندووە بۆ زیاتر بەرەو پێشبردنی رەوشی ئایینی لەناو موسڵمانانی کورددا.