یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
به‌رواری دابه‌زاندن: 2015-07-03
فەتحی مەککەو شەوی قەدر

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

موسڵمانان: لەبەر ئەوەی ئەم هەفەتەیەمان دەکەوێتە کاتی فەتحی مەککەو سەرەتای دە شەوی کۆتایی رەمەزان، بە کورتی ئاماژەیەك بە هەردووکیان دەکەین.

موسڵمانانی بەرێز: ئەگەر بگەرێینەوە بۆ سەردەمی پێغەمبەری خوا دروودی خوای لەسەر بێت، دەبینین مانگی رەمەزان هەمیشە مانگی سەرکەوتن و فتووحات بووە بۆ موسڵمانان، وەك فەتحی مەککەو شەری بەدرو فەتحی ئەندەلووس، هەروەها رەمەزان مانگی خێرو چاکەو پلەبەرزی بووە بۆ موسڵمانان وەك شەوی قەدرو رزگاربوون لە ئاگرو دانی زەکات و خیرو صەدەقە بەخشین.

لە بیستی رەمەزانی ساڵی هەشتەمی کۆچی خوای گەورە فەتحی مەککەی بە پێغەمبەری خوا بەخشی، چونکە خەڵکەکەی رێگرێکی سەرسەخت بوون لەسەر رێگەی بڵاوکردنەوەی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، بۆیە پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت لەگەڵ دە هەزار چەکدار دەرچوو، کە ئەو کاتی ئەو ژمارە زۆرە گەورەترین لەشکر بوو جزیرەی عەرەبی بینی بێتی، لەوپەڕی چەک و تفاقیش بوون، ئا بەم ژمارە چەکدارو بەم هێزەوە، پشت ئەستوور بە پشتیوانی خوایی پێغەمبەری خوا دروودی خوای لەسەر بێت توانی لە ناکاوڕا بەسەر قورەیشیەکان دابدات، تا بە خۆشیان رانەگەیشتن تا خۆیان ئامادە بکەن، وەك خوای گەورە دەفەرموێت: (إِنَّا فَتَحْنَا لَكَ فَتْحًا مُبِينًا* لِيَغْفِرَ لَكَ اللَّهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِكَ وَمَا تَأَخَّرَ وَيُتِمَّ نِعْمَتَهُ عَلَيْكَ وَيَهْدِيَكَ صِرَاطًا مُسْتَقِيمًا).

ئا بەم لێهاتووییە سەربازییەو ئەو قیادە کارامەی پێغەمبەری خوا، نەیویست قورەیشیەکان بکوژێت، بەڵکو ویستی خەڵك بە کۆمەڵ بێنە ناو ئیسلام و، رەگو ریشەی کوفرو تاوانکاری لە بنەوە دەربێنێت وەك پزیشکێکی شارەزا مامەڵە لەگەڵ نەخۆش دەکات، کە هەوڵ دەدات نەخۆشەکە چارەسەر بکات نەوەك بیکوژێت، هدر بۆیە لەگەڵ تەواوبوونی فەتحەکە پێغەمبەری خوا لەبەر دەرگای کەعبە راوەستاو وتارێکی خوێندەوە، لە بەشێکی وتارەکەدا فەرمووی: (لا إله إلا الله وحده، لا شريك له، صدق وعده، ونصر عبده، وهزم الأحزاب وحده، ألا كل مأثرة أو مال أو دم فهو تحت قدمي هاتين. يا معشر قريش، إن الله قد أذهب عنكم نخوة الجاهلية وتعظمها بالآباء، الناس من آدم، وآدم من تراب). لەم وتارەدا دەبینین پێغەمبەری خوا تۆڵەسەندنەوەو ماڵ و خوێن رەت دەکاتەوە، هەروەها خۆبەزلزانین و خۆ بەسەر یەك هەڵکێشان و بنەماڵەییکردن رەت دەکاتەوە، چونکە مرۆڤەکان هەموویان لە ئادەمەوەن، ئادەمیش لە خۆڵەوەیە. ئینجا بە قورەیشیەکانی فەرموو: (بە گومانی ئێوە چیتان لێ دەکەم؟) ئەوانیش گووتیان: (چاوەڕێی چاکەت لێ دەکەین، براو برازایەکی باشی). پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت فەرمووی: (إذهبوا فأنتم الطّلقاء) واتە: بڕۆن، ئێوە ئازادن.

موسڵمانان دیقەت بدەن پێغەمبەری خوا فەرمووی: بڕۆن ئێوە ئازادن. بەڵام ئەو قسەی بە کێ گووتووە، بەو کەسانەی لە شاری مەککە دەربەدەریان کرد، پێشتریش هەر لە ناو شاری مەککەوە گەماڕۆی ئابووریان خستبووە سەر خۆیی و خزمەکانی، لە شیوەکانی ئەبو طالب لە تاو برسیەتی، گەڵای دارەکانیان دەخوارد، ئەوانە هەرچی قسەی ناشیاوە دەرحەقی ئەو پێغەمبەرەیان کرد، بە جادووگەرو شاعیرو درۆزن ناویان دەبرد، بە جۆرەها شێوە ئازاریان دا. بۆیە ئەگەر دیقەت بدەین.. ئەمە هەڵوێستێکی ناوازەیە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، هەڵوێستێك هیچ پاشاو سەرکردەو فاتیحێك ناتوانێت بیگرێتە بەر، مەگەر پێغەمبەرێکی نێردراو نەبێت. بۆیە رەحمەتی ئەو پێگەمبەرە لە رەحمتی خواوەیە، حیکمەتی لە خواوەیە، لێبووردن و عەفووی لە خواوەیە، با ئێمەش ئەو رەوشتە جوانانە لە پێغەمبەری خوا فێر بین.

موسڵمانانی بەرێز: بە پێویستی دەزانین تیشکێك بخەینە سەر شەوی قەدریش، وەك دیارە ئیختیلافێك لە دیاریکردنی شەوەکە هەیە، بەڵام زۆرینەی زانایان لەسەر ئەوەن کە دەکەوێتە رەمەزان، لە رەمەزانیش زیاتر لە شەوە تاکەکانە، لەوانیش قسەی زیاتر لە شەوی (27) ی رەمەزانە، هۆکاری ئەوەش کە شەوەکە بە تەواوی دیار نەکراوە، بۆ ئەوەی تا ئەو موسڵمانەی بیەوێت دینداری زیاتر بکات. هەوڵ بدات شەوانی زیاتر بمینێتەوەو خواپەرستی زیاتری تێدا بکات، ئەمە وەکو (صلاة الوسطی)و ئیسمی ئەعزەم و ئەو سەعاتەی جومعە کە دوعای تێدا قبوڵ دەبێت، ئەوانە دیار نەکراون بۆ ئەوەی لەو ماوەی زۆرترین هەوڵو کۆششی تێدا بێت.

ئەم شەوەش بۆیە ناوی لێندراوە شەوی قەدر، چونکە لەو شەودا رزق و ئەجەل و رووداوەکانی ساڵی داهاتوو بۆ مەلائیکەتەکانی دیاری دەکات و، لەم شتانە ئاگادار دەکاتەوەو، فەرمانی کارەکانیان پێ دەکات، خوای گەورە لە بارەی شەوی قەدرەوە دەفەرموێت: (إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ)، واتە: قورئانمان لە شەی قەدری پیرۆز دابەزاندووە، ئەمەش مانای وایە: لەم شەوەدا هەموو قورئانی پیرۆز پێکەوە لە (لوح المحفوظ)ەوە دابەزیوەتە ئاسمانی دونیا، یان یەکەمین ئایەتی قورئانی پیرۆز لەم شەوە بۆ پێغەمبەر دازیوە، ئایەتی (اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ) یەکەمین ئایەت و، (وَاتَّقُوا يَوْمًا تُرْجَعُونَ فِيهِ إِلَى اللَّهِ) دواهەمین ئایەتی قورئان بوو دابەزی.

پاشان خوای گەورە لە سێ رووەوە باسی گەورەیی ئەم شەوە دەکات:
یەکەم: (لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ). واتە خواپەرستی لەم شەوەدا لە عیبادەتی هەزار مانغ خێرترە لە شەوی قەدری تێدا نەبیت.

دووەم: (تَنَزَّلُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِمْ مِنْ كُلِّ أَمْرٍ)، واتە مەلائیکەتەکان و جبرائیل بۆ هەموو شتێك دادەبەزن کە لەم ساڵە ئەنجامی دەدەن.

سێیەم: (سَلَامٌ هِيَ حَتَّى مَطْلَعِ الْفَجْرِ). دابەزینی مەلائیکەت، واتە هیچ ماڵێك نامێنێت کە ژن و پیاوی باوەرداری تێدا بن ئەوا فریشتە دەچنە لایان. بۆیە با بە زیکرو تەسبیحات و بەخشین پێشوازی لەم میوانە بەرێزانە بکەین.

عائیشەی دایکی باوەرداران دەفەرمووێت: کە دەبووە دە رۆژی کۆتایی رەمەزان، پێغەمبەری خوا شەوەکەی زیندوو دەکردەوەو خانەوادەکەی هەڵدەستاندنەوەو، ئەو شەوانە لە مزگەوت دەمایەوە، ئەمە حاڵی بوو تا وەفاتی کرد، دوعای ئەم شەوانەشی بریتی بوو لە: (أللهمّ إنّك عفوٌّ تحبّ العفو فاعف عنّا): خوایە خۆت لێبووردەی، لێبووردنت پێخۆشە، بمانبووە.

تێبینی:
ئەم وتارە تەنها پێشنیارە بۆ وتاربێژانی بەرێز... ئیدی مامۆستایان خۆیان ئازادن، هەر مامۆستایەکیش بیەوێت بە وتارەکانی هاوکارمان بێت، ئەوا بۆ ئەم ئیمێڵەی بنێرێت (wtar@zanayan.org) بە خۆشحاڵیەوە بڵاوی دەکەینەوە.