یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   گەورە زاناو کەسایەتی دیاری عیراق دکتۆر شێخ عبدالرزاق ئەلسەعدی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: وەفاتی زانای ناوداری کوردستانی رۆژهەڵات (مامۆستا مەلا سەید نورەدین واژی) کەلێنێکی گەورەیە بۆ هەموو زانایان    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله  مصطفى حەمە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان و دانانی ئاڵای کوردستان کۆنفرانسی جیهانی ئەکادیمیای زانایانی تەسەوف لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە قەتەر بەشداری پازدەهەمین کۆنگرەی دیالۆکی نێوان ئايینەکان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خەیری ئەحمەد رەشید وەک بەرپرسی نوێی لقی شێخانی یەکێتی زانایان هەڵبژێردرا    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی سیامێوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا جەلال مەلا سالح هەڵەبجەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات   
به‌رواری دابه‌زاندن: 2015-12-11
لە دایكبوونی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم گەورەترین رووداوی مێژوو

لە دایكبوونی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم گەورەترین رووداوی مێژوو

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

موسڵمانان: دیارە ئێستا کەوتووینەتە ناو مانگی پیرۆزی رەبیعی یەکەم، ئەو مانگەی مانگی ویلادەتی پێغمەبرەمانە دروودی خوای لەسەر بێت، بێگومان لە دایکبوونی ویلادەتی ئەو سەردارەمان لە دایکبوونی بەختەوەری و رزگاربوونە لە زوڵم و ستەم و نەفامی و دواکەوتوویی، عەبدولرەحمانی کوردی سەعید دەگێڕێتەوە: لەگەڵ کۆمەلە پیاوێك کۆبووینەوە، زانایەکی جولەکە هات بەناوی یوشەع، گووتی: هاتنی پێغەمبەرێك بەناوی ئەحمەد نزیك بووە، خەلیفەی کوڕی ثەعلەب پرسیاری کرد: چ نیشانەیەکی هەیە؟. یەشوع گووتی: پیاوێکە نە درێژە نە کورتە نە خۆبەزل زانە، خەڵکی مەککە لە مەککە دەری دەکەن، عبد الرحمن دەڵێت: گەڕامەوە ماڵ و ئەوەم گێڕایەوە کە گوێبیستی بووم، پێیان گووتم: ئەوە تەنها قسەی یوشەع نییە، بەڵکو قسەی هەموو زانایانی جولەکەیە.

ساڵی لە دایکبوونی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم

ئەوە ساڵەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم تێیدا لە دایك بوو کۆمەڵە رووداوێکی گرنگ روویدا، لەوانە: 1/ هێڕشەکەی ئەبرەهەی حەبەشی بۆ سەر کەعبە. 2/ کوژانەوەی ئاگری فارس، دوای داگیرسانی بۆ ماوەی هەزار ساڵ. 3/ شەقبوونی تاقی کیسرا. 4/ وشکبوونی کانیاوی ساوە لە ئوردەن.

ئایینی خەڵك پێش هاتنی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم
خوای گەورە پێغەمبەرمانی نارد لە کاتێکدا بوو کە خەڵکی سەر زەوی کەوتبوونە ناو دەریای جەهل و نەفامی و بتپەرستی و ستەمکاری و کوشتن و ترس و تۆقاندن، هەندێکیان خۆرو مانگ و ئەستێرەیان دەپەرست، وەك گەلی نەمروودو سووبی، هەندێکی تری وەك فارس ئاگریان دەپەرست، هەندێکی تری وەك هیندییەکان ئاوو ئەسپ و گاو مانگایان دەپەرست، زۆربەشیان براهمایان دەپەرست، کە پیاوێکیان بوو وا تێدەگەیشتن ئەو خوایەو خەڵکی تر لەوییەوە دروست کراون، سەرۆکەکان لە سەری دروست کراون، سەربازەکانیش لە قۆڵ و، فەلاح و بازرگانەکان لە چۆکی و، خزمەتکارەکانیش لە پێیەکانی دروست کراون، پاشان دینی بوزا دەرکەوت، جوولەکەکانیش دینەکەیان شێواندو تا ئێستاش دەڵێن: عوزێر کوڕی خوایەو، پێیان وایە ئەوان گەلی هەڵبژێردراوی خوانە لەسەر زەویداو، تایبەتن بە بەهەشتی خواوە، عادەتیان وایە لە کاتی بێ دەسەڵاتی سەریان دادەنەوێنن، لە کاتی دەسەڵاتداریشیان زوڵم و ستەم دەکەن، لەگەڵ خەڵکی دووروو بوون و، ماڵی خەڵك بە ناحەق دەخۆن و، بێ شەرمن و پێیان ئاساییە پاشگەز ببنەوە. مەسیحییەکانیش گەرانەوە سەر عادەتی بتپەرستی، دوای ئەوەی دوو کەس ئاینی مەسیحییان کردە ئایینێکی مردوو، ئەوانیش پۆڵس و شا قوستەنتین شای رۆم بوو، خەڵکیان هێنایە سەر ئەو عەقیدەیە کە خوا هەیەو عیساش کوڕی خوایەو، پیاوە ئاینییەکانیان کردنە وەکیلی خواو، دەتوانن حەرام حەڵاڵ بکەن و حەڵاڵیش حەرام بکەن، وەك خوای گەورە دەفەرمووێت: (اتَّخَذُوا أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَابًا مِنْ دُونِ اللَّهِ). سەبارەت بە عەرەبەکانیش لە جزیرەی عەرەبی بتیان دەپەرست، چونکە عەمری کوڕی لحیة بتێکی لە شام بۆ هێنان بەناوی هوبەل، لە ناو کەعبەی داناو فەرمانی کرد سەجدەی بۆ ببەن، عەرەبیش گوێڕایەڵییان دەکرد چونکە کەسێکی بازرگان و خاوەن دەسەڵات بوو، عەرەبەکانی ئەو کاتی کۆمەڵێك داب و نەریتی زۆر خراپیان هەبوون، وەك کوشتنی کچان دەولەمەندەکان لەبەر غرووری و هەژارەکانیش لەبەر هەژاری دەیان کوشتن، بە خراپترین شێوە مامەڵەیان لەگەڵ ژنان دەکرد، تا ئی وایان هەبوو بیست و پێنج ژنی دەهێنان و بەشە میراتی ژنانیان نە دەدا، کە مێردییان دەمردن رێیان نە دەدا دووبارە ژیانی هاوسەری پێك بێننەوە، لەوەش زیاتر عەرەب رۆچووبوون لە دەمارگیری قەبیلەیی و نەتەوەپەرستی، بە دوای ساحیرو جادووگەری دەکەوتن، لە رووی سیاسیشەوە رۆژهەڵاتی کەنداوی عەرەبی لە بندەستی فارسەکان بوو، لای سەرەوەشی لە بن دەستی رۆمەکان و لای خوارووشی لە بندەستی حەبەشییەکان بوو، تەنها ناوەڕاستەکەیان بە دەستەوە مابوو، کەس نەیتوانی بوو دەستی بەسەردا بگرێت چونکە وشکانی و بێ ئاو بوو.

موسڵمانان:
ئەگەر چاوێك بەم رابردووە بخشێنین چاکتر دەزانین کە ئێمە چەندە قەرزاری پێغەمبەرین صلی الله علیه وسلم لە رزگاربوونمان لە خۆرپەرستی و مانگو ئەستێرەو ئاگرەو ئاوو ئەسپ و گاو مانگا بتپەرستی، قەرزاری پێغەمبەرین لەوەی رزگارمان بووە لە نەخۆشییە ئەخلاقییەکان، بۆیە پێویستە زۆر یادی بکەینەوەو بەردەوام سەڵاواتی لەسەر بدەین، وەك خوای گەورە دەفەرمووێت: (لَقَدْ مَنَّ اللَّهُ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ إِذْ بَعَثَ فِيهِمْ رَسُولًا مِنْ أَنْفُسِهِمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِهِ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَإِنْ كَانُوا مِنْ قَبْلُ لَفِي ضَلَالٍ مُبِينٍ)، واتە: خوای گەورە چاکەیەکی زۆر گەورەی لەگەڵ موسڵمانان کرد کە هەر لە خۆیانەوە پێغەمبەرێکی بۆ رەوانەکردن ئایەتەکانی قورئانیان بۆ بخوێنێتەوەو لە تاوانی کوفرو گوناهو رەوشتی ناشیرین پاکیان بکاتەوەو قورئان و سووننەتیان فێر بکات، ئەگەرچی لەوەو پێش لە گومڕاهی و جەهالەتدا بوون.

بۆیە دەڵێین:
ئەی پێغەمبەری خوا: ئەمرۆ زیاتر پێویستیمان بە تۆیە بۆ ئەوەی یەکێتی بخەیتەوە ناو ئووممەتی ئیسلاممان یەکریزی بۆ ناو ریزەکانی موسڵمانان بگێڕیتەوەو پیلانەکانی سەر ئەم ئوممەتە پوچەڵ بکەیەوە.