یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   گەورە زاناو کەسایەتی دیاری عیراق دکتۆر شێخ عبدالرزاق ئەلسەعدی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: وەفاتی زانای ناوداری کوردستانی رۆژهەڵات (مامۆستا مەلا سەید نورەدین واژی) کەلێنێکی گەورەیە بۆ هەموو زانایان    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله  مصطفى حەمە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان و دانانی ئاڵای کوردستان کۆنفرانسی جیهانی ئەکادیمیای زانایانی تەسەوف لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە قەتەر بەشداری پازدەهەمین کۆنگرەی دیالۆکی نێوان ئايینەکان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خەیری ئەحمەد رەشید وەک بەرپرسی نوێی لقی شێخانی یەکێتی زانایان هەڵبژێردرا    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی سیامێوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا جەلال مەلا سالح هەڵەبجەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات   
به‌رواری دابه‌زاندن: 2016-01-15
شەرم و حەیا

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
شەرم بریتییە لەوەی موسڵمان لە ژیاندا رێگایەکی مامناوەندی باش بگرێتە بەرو، عەیبو شوورەیی بزانێت.

موسڵمانان:
جوانی و نرخی ئێمە بە شەرم و شکۆو زانینی عەیب و عار دەبێت، پێویستە بزانین و ئاگادار بین کە پیلانێکی گەورەمان لەسەرە بۆ ئەوەی ئەو دوو سیفەتە جوانەی حەیاو خۆپاراستن لە شتی عەیب لاببرێن، بۆیە پێویستە بەرگری بکەین و لە بارەمابەر ئەم پیلانە خۆ بە دەستەوە نەدەین، چونکە شەرم و حەیایەك لە سیفاتە باشەکانی مرۆڤی موسڵمانە، لە قورئانیشدا پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم بەم سیفەتەوە وەسف کراوە، وەك دەفەرمووێت: (إِنَّ ذَلِكُمْ كَانَ يُؤْذِي النَّبِيَّ فَيَسْتَحْيِي مِنْكُمْ) سورەة الأحزاب/53، واتە: ئەوانە پێغەمبەر ئازار دەدات، جا ئەو شەرمتان لێ دەکات. ئەها خوای گەورە ئەو پێغەمبەرە بە شەرم وەسف دەکات.
هەروەها پێغەمبەری خوا دەفەرمووێت: (الحَيَاءُ لا يأْتي إِلا بِخَيْرٍ) رواه البخاری، واتە: شەرم و حەیا تەنها چاکەو خێر دێنێت. هەروەها دەفەرمووێت: (الحیاء من الإیمان)، واتە: شەرم و حەیا بەشێکە لە ئیمان و باوەڕ، هەروەها عائیشە دەفەرمووێت: (رأس مکارم الأخلاق الحیاء) واتە: سەری رەوشتە جوانەکان شەرم و حەیایە.
فضیلی کوڕی عیاض دەفەرمووێت: (پێنج شت نیشانەی شەقاوەت و خراپەن: دڵرەقبوون. چاو وشکبوون. کەم شەرمی. تامەزرۆیی دونیا. هیوادرێژی. هەروەها دەیفەرموو: دەرگا دادەخەیت و شەرم لە خەڵکە کەیت کەچی شەرم ناکەی لە قورئانی ناو سینگت، لەو خوایەی کە هیچ شتێکی پەنهانی لێ ون نابێت).

موسڵمانان:
ئافرەتێك لەو کاتەی کوڕەکەی دەچێتە سەفەر وەسیەتی دەکات، دەڵێت: کوڕم وەسیەت بێت تەقوای خوا بکە، کەمێکی تەقوا بۆ تۆ باشترە لە زۆری ژیریت، نەکەی نەمیمی قسەڵۆك بکەیت، ئەو رق و کینە دەچێنێت و، خۆشەویستان لێك دەکات، ئەوەی لە خەڵکییەوە بە چاکی دەبینیت بۆ خۆت وابە. پاشان بیکە پێشەنگو ئیمامت، بزانە ئەوەی شەرم و بەخشندەیی کۆ بکاتەوە ئەوە حیکمەتی کردۆتە بەرگ و پۆشاکی خۆی، ئەوەی شەرم و حەیای کەم بێت تەقواو لە خواترسانی کەم دەبێت، جوانێکی بێ شەرم گوڵێکی بێ بۆنە. هەروەها عائیشە دەفەرمووێت: (رەحمەتی خوا لە ژنانی ئەنصاری. شەرم وای لێ نەکردن پرسیار دەربارەی ئایینەکەیان بکەن.
هەروەها خوای گەورە وەحی بۆ داود پێغەمبەر نارد فەرمووی: (ئەی داود هەموو نەیانی و ئێوارەیەك تەماشای پیرەکان دەکەم و پێی دەڵێم: ئەی بەندەکەم: تەمەنت گەورە بووەو، پێستت نەرم بووە، ئێسکت ناسك بوونە، کاتی هاتنت بۆ لامان نزیك بووە، شەرم و حەیات لێم هەبێت، من شەرمت لێ دەکەم.
هەروەها هەموو پێغەمبەران گووتوویانە: (ئەگەر شەرم نەکەی، ئەوەی دەتەوێت ئەنجامی بدە)، هەروەها یەکێك لە جۆرەکانی ئەدەب و رەوشت لە قورئاندا ئەوەیە کە دەفەرمووێت: (يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَرْفَعُوا أَصْوَاتَكُمْ فَوْقَ صَوْتِ النَّبِيِّ وَلَا تَجْهَرُوا لَهُ بِالْقَوْلِ كَجَهْرِ بَعْضِكُمْ لِبَعْضٍ أَنْ تَحْبَطَ أَعْمَالُكُمْ وَأَنْتُمْ لَا تَشْعُرُونَ)، واتە: ئەی باوەڕدارەکان: دەنگی خۆتان بەرز مەکەنەوە بەسەر دەنگی پێغەمبەر، هەروەها دەنگتان ئەوەندە گەورە مەکەن وەك لە ناوەخۆتان قسە دەکەن، نەبادا کردەوەکانتان پووچەڵ ببنەوە بەبێ ئەوەی هەستی پێ بکەن).
دەگێڕنەوە پیاوێك لە بەر دەستی مەئموون بە جوانی قسەی کرد، مەئموون لپرسیاری کرد: تۆ کوڕی کێی؟، لە وەڵامدا گووتی: کوڕی ئەدەب و رەوشتم ئەی ئەمیری باوەڕداران، ئەویش گووتی: باشترین نەسەبە خۆت دایە پاڵی.
ئیمامی عەلی دەفەرمووێت: (هیچ شەرەف و گەورەیی لەگەڵ رەوشتی خراپ نییە، ئەوەی رەوشتی خراپ بێت، خانەوادەیی و حەسەبی دەفەوتێت، مرۆڤ لەوەیە کە هەیە نەك لەوەی لە کێ بووە). شاعیرێکیش دەربارەی حەیاو ئەدەب دەڵێت:
(إذا لم تخشَ عاقبةَ الليالي ولم تستحِ فاصنعْ ما تشاءُ).
ئەگەر لە دەرەنجامی شەوەکانت نەترسیت و... شەرمت نەبێت ئەوەی حەزت لێیە بیکە.
(فلا واللهِ ما في العيشِ خيرٌ ولا الدنيا إذا ذهب الحياءُ).
نەخێر، سوێند دەخۆم بە خوا، نە ژیان و نە دونیا خێری تێدا نییە ئەگەر شەرم و حەیا رۆییشت.
(عيشُ المرءُ ما استحيا بخيرٍ ويبقَى العودُ ما بقي اللِّحاءُ).
مرۆڤ تا شەرم و حەیای هەبێت ژیانی باشە بێت، دار دەمێنێتەوە تا توێکڵی مابێت.

موسڵمانان:
ئێمە لە سەردەمێکدا دەژین، کە شەرمو شکۆی کەم بووە، رێزی پیران لە لای گەنجان نەماوە، رێزی زانایان لەلای خەڵکەوە نەماوە، ریزی مامۆستایان لەلایەن قوتابییەکانیانەوە نەماوە، رێزی دایکو باوك لەلای مندالەکان نەماوە، رێزی گەل لەلای دەسەڵات نەماوەو، ریزی دەسەڵاتیش لەلای گەل نەماوە، دابو نەریتە ئایینی و دونیاییەکان ریزیان نەماوە، بێگومان سەرچاوەی شەرمو رەوشتبەرزی ئایینە، کەواتە با بگەڕێینەوە بۆ ئەم ئیسلامەو رەوشتی بەرزمان، تا شەرم و حەتیا بمێنێت ژیانیش دەمینێت.