یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا مصطفى قیرژەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی لقی هەولێری مانگی سوری عیراقی دەکات    *****    *****   هەولێر: بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەشداری لە مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەشداری گفتوگۆیەکی کراوە دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا رەسوڵ سورەدێی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی زانایانی کەربەلا بەسەرۆکایەتی شێخ عەلی قەرعاوی سەردانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد ( دروودی خوای لە سەر بێت)    *****    *****   سەرۆکی هەرێم پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی مەولودەوە بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام دەکات    *****    *****   به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان به‌ بۆنه‌ی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت)    *****    *****   هەولێر: بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی بەڕێوە دەچێت    *****    *****   د.عیرفان رەشید ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی بەشداری شەشەمین دیداری یەکێتی زانایانی تورکیا دەکات   
به‌رواری دابه‌زاندن: 2016-08-04
به‌رپرسیاره‌تی و به‌شه‌كانی و مه‌رجه‌كانی

به‌رپرسیاره‌تی و به‌شه‌كانی و مه‌رجه‌كانی
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان

به‌رِێزان :

لێپرسراوی بریتیه‌ له‌ لێپرسراوی ده‌وڵه‌تێك ، یان شارێك، یان هۆزێك ، یان گوندێك ، یان خێزانێك ، ئه‌مانه‌ هه‌موویان به‌ر پرسن به‌ ئه‌ندازه‌ی خۆیان بۆیه‌ ئه‌وه‌ی باس ده‌كه‌ین هه‌موو به‌شه‌كان ده‌گرێته‌وه‌ .
یه‌كه‌م / لێپرسراویَه‌تی ئاینی : كه‌ بریتیه‌ له‌ جێبه‌جێكردتی هه‌موو فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره‌ ، وه‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌هه‌موو قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی خوای گه‌وره‌ .
دووه‌م / لێپرسراویَه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی : بریتیه‌ له‌ ده‌ستگرتنی مرۆڤ به‌هه‌موو یاساكان و ، داب و نه‌ریته‌ جوانه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌ .
سێیه‌م / لێپرسیاویه‌تی ئه‌خلاقی : كه‌ بریتیه‌ له‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌ ویژدانی مرۆڤ نه‌فره‌تیان لێده‌كات و وه‌ریانناگرێت .

به‌رِێزان :

ئیش و كاری هیچ شوێنێَك به‌رِێوه‌ ناچیت تاكوو سه‌ركرده‌ و جه‌ماوه‌ر به‌رپرسیاره‌تی خۆیان جێبه‌جێنه‌كه‌ن ، هه‌روه‌ك پێغمبه‌ری خۆشه‌ویستمان سه‌لامی خوای لێ بێت ده‌فه‌رمووێ : (كُلُّكُمْ رَاعٍ وَكُلُّكُمْ مَسْؤول عَنْ رَعِيَّتِهِ، الإِمَامُ رَاعٍ وَمَسْؤولٌ عَنْ رَعِيَّتِهِ ) واته‌ : هه‌مووتان شوانن هه‌مووتان به‌رپرسن له‌وه‌ی له‌ژێر ده‌ستان دایه‌ ، پیاو به‌رپرسه‌ له‌ ماڵی خۆی ، سه‌ركرده‌ به‌رپرسه‌ له‌ وه‌ڵاتی خۆی ، ژن به‌رپرسه‌ له‌ ماڵی مێردی خۆی.

_ به‌رپرسیاره‌تی حاكم و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات.
> یه‌كه‌م / خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی به‌ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتكردوه‌ دادپه‌روه‌ر بێت له‌ نێوان خه‌ڵك ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جیاوازی نه‌كات ، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت: (وَلَا يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَآنُ قَوْمٍ عَلَى أَلَّا تَعْدِلُوا اعْدِلُوا هُوَ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَى وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ ) واته‌ : رق و دووژمنایه‌تی هیچ كه‌سێك واتان لێنه‌كات له‌ دادپه‌روه‌ری لابده‌ن داد په‌روه‌ر بن ئه‌وه‌ نزیكتره‌ له‌ ته‌قواو خواناسینه‌وه‌ .
دووه‌م / خاوه‌ن ده‌سڵات ده‌بیت چاودێری به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك بكات : وه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی دینی ، كۆمه‌ڵایه‌تی ، ئابوری ، ئاسایشی ، به‌ دروستكردنی مزكه‌وت بۆ خوابه‌رستی ، دروست كردنی خوێندنگاو زانكۆ بۆ فێر بوون، نه‌خۆشخانه‌ بۆ چاودێری نه‌خۆش ، گرنگی دان به‌ گشت كار و پیشه‌سازی ، بازرگانی ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك توانای ئیشكردنی نه‌بوو حوكومه‌ت بیژیێنێ .
جارێگ پێشه‌وا عومه‌ر خوای لێ رازیبێت بینی پیره‌ پیاوێكی (ئه‌هلی زیمه‌) سوال و ده‌رۆزه‌ی ئه‌كرد ، پێشه‌وا عومه‌ر فه‌رمووی : بۆچی سوال ده‌كه‌ی ئه‌ویش گوتی له‌ ناچاری پێشه‌وا عومه‌ر فه‌رمووی ئه‌وه‌ من موچه‌یه‌كت بۆ ده‌برِمه‌وه‌ له‌ بیت و ماڵ ، چونكه‌ ئه‌و كاته‌ی تۆ جاحێڵ بووی ئێمه‌ جیزیه‌مان لێ ده‌ستاندی ئیستاش به‌ ساڵان دارۆیشتوی ئێمه‌ خزمه‌تت ده‌كه‌ین .
سێه‌م / هه‌ڵبژاردنی كه‌سی ده‌ستپاك و دڵسۆز و زاناو لێوه‌شاوه‌ بۆ رِاوێژپێكردن ، لابردنی واسته‌و خۆمان خۆمانی و به‌رتیل ، هه‌وڵبدرێت پیاو بۆ وه‌زیفه‌ په‌یدا بكات نه‌وه‌ك وه‌زیفه‌ بۆ پیاو ، خۆشه‌ویستمان سه‌لامی خوای لێ بێت ده‌فه‌رمووێ : ئه‌گه‌ر خوا پله‌و پایه‌یه‌ك به‌ كه‌سێك بدات و سه‌ركه‌وێ ، وه‌زیره‌كی باشی بۆ دائه‌نێ كه‌ زۆر باش بیت ، ئه‌گه‌ر شتی له‌ بیركرد به‌ بیری دێنێته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر به‌بیری بێت هاوركاری ده‌كات .

به‌رِێزان /

خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات وه‌ك بازار وایه‌ هه‌ر شتێك له‌ لای ئه‌و ره‌واجی هه‌بێت له‌ لای خه‌ڵكیش رِه‌واجی ده‌بێت . ده‌گێرنه‌وه‌ ده‌ڵێن : (امام ابوبكر صدیق ره‌زای خوای لێ بێت) كاتێك په‌یمانی دا به‌ (امام عمری كوری خه‌تاب ره‌زای خوای لێ بێت )بۆ خه‌لافه‌تی فه‌رمووی : ئه‌ی عومه‌ر باش بزانه‌ خه‌ڵك لێت ده‌ترسێ و شه‌رمت لێده‌كات هه‌تا ئه‌و كاته‌ی تۆ له‌ خوا بترسی و دادپه‌روه‌ر بی ، هه‌ركاتێك ئه‌مه‌ت نه‌ما خه‌ڵك لێت ناترسێ و شه‌رمت لێ ناكات فه‌شه‌ل ده‌ینی . ئه‌وجا امامی عومه‌ر ره‌زای خوای لێ بێت له‌وكاته‌ی بوبه‌ خه‌لیفه‌ فه‌رمووی : هه‌ركه‌س خوار و خێچیه‌كی لێبینیم با رِاستم بكاته‌وه‌ ، عه‌ره‌به‌كی ده‌شته‌كی هه‌ستایه‌ سه‌ر پێ وتی: سوێند به‌خوا خواریت لێببینین به‌ زه‌بری شمشێر راستت ده‌كه‌ینه‌وه‌ ، بۆیه‌ امامی عومه‌ر فه‌رمووی : ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵه‌ك له‌سه‌ر رِووباری فورِات بمرێ من واده‌زانم خوای گه‌وره‌ له‌ رِۆژی دووای لێم ئه‌برسێته‌وه‌ .
مه‌رجه‌كانی لێپرسراوی :
یه‌كه‌م / هه‌ستكردن به‌ ئه‌ركی به‌جێگایاندنی ئه‌ركی ئه‌مانه‌ت به‌رامبه‌ر به‌خوا و به‌خه‌ڵك.
دووه‌م / دڵسۆزی له‌ كارو به‌رده‌وام بوونی له‌سه‌ری .
سێیه‌م / شایسته‌بوون بۆ كاره‌كه‌ .
چواره‌م / په‌یداكردنی برِوای خه‌ڵك بۆخۆت .
پێنجه‌م / دروستكردنی ده‌وڵتێكی به‌هێز دوور له‌رِوخان له‌كاتی شه‌رِوكاره‌سات .
شه‌شه‌م / مافی هه‌موو مرۆڤه‌كان ی كۆمه‌ڵگا بپارێزێ ، ئا ئه‌وه‌یه‌ به‌پرسیاره‌تی ، نه‌ك خۆهه‌ڵكێشان و سته‌م و په‌یداركردنی پاره‌و ، له‌به‌ر كردنی جلی جوان و سه‌یاره‌ و په‌سه‌وان ، هه‌روه‌ها ده‌ركردنی برِیار به‌بێ جێبه‌جێكردن ، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌سه‌ریان تێناپه‌رِێ .
خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ : (أَلۡهَىٰكُمُ ٱلتَّكَاثُرُ ١ حَتَّىٰ زُرۡتُمُ ٱلۡمَقَابِرَ كَلَّا سَوۡفَ تَعۡلَمُونَ ٣ ثُمَّ كَلَّا سَوۡفَ تَعۡلَمُونَ ٤ كَلَّا لَوۡ تَعۡلَمُونَ عِلۡمَ ٱلۡيَقِينِ ٥ لَتَرَوُنَّ ٱلۡجَحِيمَ ٦ ثُمَّ لَتَرَوُنَّهَا عَيۡنَ ٱلۡيَقِينِ ٧ ثُمَّ لَتُسۡ‍َٔلُنَّ يَوۡمَئِذٍ عَنِ ٱلنَّعِيمِ ٨ ) (خه‌ڵکینه‌!!) هه‌ڵپه‌کردن و پێشبڕکێتان بۆ زۆر کردنی (ماڵ و منداڵ و سامان و کۆشك و ته‌لارو...هتد) ئێوه‌ی سه‌رگه‌رم و سه‌رگه‌ردان و بێ ئاگا کردووه‌ له‌ خواناسی و دیندار تا ئه‌و کاته‌ی که‌ ده‌مرن و ده‌برێنه‌ گۆڕستان (ده‌خرێنه‌ ناو گۆڕێکی ته‌نگ و ته‌سك و تاریکه‌وه‌).
واز بهێنن، له‌مه‌ودوا ده‌زانن چ (قوڕێکتان بۆ خۆتان گرتۆته‌وه‌، چ به‌ڵایه‌کتان به‌سه‌ر خۆتان هێناوه‌).
دیسانه‌وه‌ ده‌ڵێم: واز بهێنن.
واز بهێنن، ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ده‌تانزانی، به‌زانین و‌ دڵنیایه‌کی ته‌واوه‌وه‌ (وا بێ ئاگا نه‌ده‌بوون له‌ خواناسی).
سوێند به‌خوا بێگومان دۆزه‌خ ده‌بینن (دۆزه‌خێکی تۆقێنه‌رو پڕ له‌ ئازارو ناسۆره‌).
دووباره‌ سوێند به‌خوا دۆزه‌خ به‌چاوی سه‌رتان ده‌یبینن به‌ ئاشکراو دڵنیا ده‌بن (که‌ چه‌نده‌ سامناکه‌).
پاشان سوێند به‌خوا له‌و ڕۆژه‌دا پرسیارتان لێ ده‌کرێت ده‌رباره‌ی هه‌موو نازو نیعمه‌ته‌کانی دنیا (چۆنتان په‌یدا کردووه‌و له‌ چیدا به‌کارتان هێناوه‌).
به‌رِێزان :

خوای گه‌وره‌ ئه‌تو له‌ كافران ناكه‌ته‌وه‌ ئه‌گه‌ر دادپه‌روه‌ر نه‌بن و له‌ قیامه‌ن تۆڵه‌یان لێ ده‌كاته‌وه‌ ، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رمووێ ( وَمَا كَانَ رَبّك لِيُهْلِك الْقُرَى بِظُلْمٍ وَأَهْلهَا مُصْلِحُونَ ) واته‌ خوای تۆ هیج شوێنێك تێكنادات به‌هۆی كافربونیان مادام خه‌ڵك چاكساز و داد په‌روه‌ره‌ .