یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی پێگەی ژینگەو پێویستی ژینگەپارێزی لە دیدی ئیسلامدا ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله سەرگەتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە قەزای شەقڵاوە بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا رێدیر مجید مزوری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: "داواکارین بارسووکی و کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت"    *****    *****   كتێبخانه‌ی زانای ئایينی سەرۆکی لیژنەی فەتوا (مامۆستا عومه‌ری جه‌له‌ولا) پێشكه‌شی زانكۆ کرا    *****    *****   ئەنجومەنی باڵأی فەتوا: حوكمی ئه‌نجام نه‌دانی نوێژی هه‌ینی له‌ كاتی گه‌شت و سه‌یراندا روون دەکاتەوە    *****    *****   ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای فەتوا بە نوێنەری یەکێتی زانایان بەشداری دوازدەهەمین کۆنگرەی تەسەوفی جیهانی لە تورکیا دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێک بەناونیشانی (ئازادی بیرو ڕاو پرسی هەڵگەڕانەوە لە دین) ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سمینارێک بەناونیشانی (بنەماکانی پێکەوەژیان لە شەریعەتی ئیسلامدا) پێشکەش دەکات    *****    *****   بە بۆنەی بە پارێزگا بوونی شاری هەڵەبجە یەکێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک؛ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوەو دیدارێک لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات   
م. ئه‌یوب عه‌لی
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/07/2012 : 14:23:02
قه‌باره‌ی فۆنت
ڕەمەزان باخێكی پڕ بەرهەم

مانگی ڕەمەزان لەچا‌و مانگەكانی تردا ‌وەك باخێكی چڕ‌و پڕ میوە ‌وایە لە شوێنێكی دار ‌و درەخت ‌و بڵا‌ودا .

 

مسوڵمان چەندێكی بوێت دەتوانێت لێ‌ باربكات بۆ پاشەڕۆژی خۆی پاشەكە‌وتی بكات .

 

هەمو‌و ‌وڵاتێك ساڵانە چەند بۆنەیەكیان هەیە زۆر ڕێزی لێ‌ دەگرن ‌و خەڵاتی جۆرا‌وجۆر ‌و گرانبەهای تێدا دابەش دەكەن بەسەر ئە‌وانەی ڕێزی لێ‌ دەگرن .

 

مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵیش بەهەمو‌و پیرۆزییەكیە‌وە هاتە‌وە ئە‌و كەسانەی كە دەزانن ڕەمەزان چەند پیرۆز ‌و گە‌ورەیە ‌وە چ دەرفەتێكە چ خێر ‌و سو‌ود ‌و پاداشتێكی لەگەڵ خوێدا هێنا‌وە زۆر بە شە‌وق ‌و بە دڵێكی پڕ سۆزە‌وە بەگەرمی پێشوازی لێ‌ دەكەن .

 

ئەگەر لەسەرەتا‌وە بڵێین (اللهُمَّ بَلِغنا رمضان) ئە‌وا دەبێت بەرنامەیەكمان هەبێت ‌و ‌وەكو قوتابییەك لەقوتابخانەی (ڕەمەزان) فێری ‌وانەی چاك ببین بۆیە ڕەمەزان قوتابخانەیە قوتابی ئەم قوتابخانەیە فێری كۆمەڵێ‌ ‌وانەی بە نرخ دەكات .

 

دەبێت ‌وەكو منداڵی سەرەتایی چۆن (ألف بێ‌) دەخوێنێ‌ فێری دەبێت ئێمەیش فێری ‌وانەی چاك ببین .

‌وانەكانی قوتابخانەی ڕەمەزان بریتین :-

 

1-         فێری لەخواترسانمان دەكات لەهەمو‌و كاتێ‌ یان شوێنێك كە ئامانج لە ڕۆژ‌و‌و تەقوایە [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ].

 

1-      فێڕی ها‌وڕێتی ‌و ئاشنایەتی قورئانمان دەكات، ڕەمەزان مانگی قورئانە [شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِيَ أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ] بۆیە دەبێت بەردە‌وام بین لەگەڵ قورئان نە‌وەكو لە ڕەمەزاندا‌و بەس .

 

 

2-      فێری ڕەحم ‌و سۆز ‌و بەزەیی دەبین بەرامبەر هەژاران لە كاتێكدا هەر كاتێ‌ بە هۆی ڕۆژ‌و‌وە‌وە برسیمان بێت ئە‌و كات دەزانن فەقیر ‌و هەژار هەیە . ها‌وكاری كەسانی فەقیر ‌و هەژار بین، بەردە‌وام كە لە تواناماندا بو‌و ببەخشین كە ماڵیش بە بەخشین كەم ناكات .

 

3-      فێری هاتو‌وچۆی مزگە‌وتمان دەكات كەسیفەتی ئە‌و كانەیە لە ڕۆژی د‌وایدا ئە‌و كەسانەی دڵیان پەیوەستە بە مزگە‌وتە‌وە لەژێر سێبەری عەرشی خوادان بۆیە بەردە‌وام بین لە هاتو‌وچۆی مزگە‌وت .

 

4-      فێری ئە‌وە دەبین كە ڕێزی ڕزق ‌و ڕۆزی بگرین كەنیعمەتێكە خودا بە مرۆڤەكانی دا‌وە، بەردە‌وام سوپاسگوزاری بین .

 

بۆ فێربو‌ون ‌و سەركە‌وتنمان لەم ‌وانانە دەبێت بەردە‌وام بین لەسەر جێ‌ بەجێ‌ كردنی ئەم ‌وانانە لە ڕەمەزان ‌و د‌وای ڕەمەزانیشدا .