یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی پێگەی ژینگەو پێویستی ژینگەپارێزی لە دیدی ئیسلامدا ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله سەرگەتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە قەزای شەقڵاوە بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا رێدیر مجید مزوری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: "داواکارین بارسووکی و کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت"    *****    *****   كتێبخانه‌ی زانای ئایينی سەرۆکی لیژنەی فەتوا (مامۆستا عومه‌ری جه‌له‌ولا) پێشكه‌شی زانكۆ کرا    *****    *****   ئەنجومەنی باڵأی فەتوا: حوكمی ئه‌نجام نه‌دانی نوێژی هه‌ینی له‌ كاتی گه‌شت و سه‌یراندا روون دەکاتەوە    *****    *****   ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای فەتوا بە نوێنەری یەکێتی زانایان بەشداری دوازدەهەمین کۆنگرەی تەسەوفی جیهانی لە تورکیا دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێک بەناونیشانی (ئازادی بیرو ڕاو پرسی هەڵگەڕانەوە لە دین) ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سمینارێک بەناونیشانی (بنەماکانی پێکەوەژیان لە شەریعەتی ئیسلامدا) پێشکەش دەکات    *****    *****   بە بۆنەی بە پارێزگا بوونی شاری هەڵەبجە یەکێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک؛ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوەو دیدارێک لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات   
مه‌لا موسلیم مه‌لا سالح فریزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/07/2010 : 12:15:31
قه‌باره‌ی فۆنت
حوكمی ئه‌وانه‌ی كه‌ نه‌خۆشی ده‌رونیان هه‌یه‌و خۆیان ده‌كوژن..
ئه‌وانه‌ی كه‌ نه‌فس ده‌كوژن‌و دیارده‌ی كوشتن له‌ ده‌ستیان رو ده‌دات: بێگومان تاوانێكی گه‌وره‌یه‌و له‌ گوناهه‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت، ئینجا لێره‌دا جیاوازی ناكات كه‌سێكی تر بكوژێت یا خۆی ئینتیحاركات‌و به‌ شێوازێك له‌شێوازه‌كان خۆی له‌ناوبه‌رێت (چونكه‌ خۆ ئه‌م لاشه‌و روحه‌ هی خۆی نیه‌ تاوه‌كو به‌م شێوه‌یه‌ی به‌رێت به‌ڵكو سپارده‌یه‌و ده‌بێ پارێزی لێ‌ بكات)، كه‌سێك بكوژێ ئه‌وا: گه‌ف‌و هه‌ڕه‌شه‌ی توندی كراوه‌ته‌ سه‌ر له‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلامی، وه‌كه‌سێكیش خۆی بكوژێت ئه‌وا: به‌هه‌مان شێوه‌و.. له‌ فه‌رموده‌ش دا هاتووه‌:

(من قتل نفسه بشي‌ء عذب به يوم القيامة) كه‌سێك به‌شتێ‌ خۆی بكوژێ‌و له‌ناو به‌رێت ئه‌وا به‌و شته‌ سزا ده‌درێت له‌ رۆژی دوایی، (ئه‌وه‌ بۆ پێش لێگرتن له‌م دیارده‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رونه‌دات‌و خه‌ڵكی ئاسوده‌ ژیانی خۆیان بگوزه‌رێنن)، به‌ڵام (بكوژه‌كه‌) كافر نابێت مه‌گه‌ر كوشتنی خه‌ڵك‌و یا له‌ناوبردنی خۆی به‌حه‌ڵاڵ بزانێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌حه‌ڵاڵی نه‌زانێت ئه‌وه‌ كه‌سێكی تاوانباری گوناهباری لاڕێ‌و سه‌ركه‌شه‌ وه‌ له‌ژێر فه‌رمان‌و یاساو ویستی خوای گه‌وره‌دایه‌.

به‌ڵام ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وكه‌سه‌ی كه‌ خۆی له‌ناوده‌بات نه‌خۆشی ده‌رونی هه‌بوو؟ ئه‌وكاته‌:
ئه‌گه‌ر باڵغ بێت‌و ئاقڵ بێت ئه‌وا بێگومان موكه‌لله‌فه‌و هه‌مان یاسا ئه‌ویش ده‌گرێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر موكه‌لله‌ف نه‌بێت به‌وه‌ی كه‌ باڵغ نه‌بێت یاخود عاقڵ نه‌بێت‌و هه‌ڵسێ به‌ خۆكوشتن به‌ شتێ‌: ئه‌وا هیچی له‌سه‌رنیه‌ ماتو موكه‌لله‌ف نیه‌، به‌ڵام پێویسته‌ له‌سه‌ر سه‌رپه‌رشتیكاری ئاگای لێ‌ بێت‌و لێ‌ ی غافڵ نه‌بێت‌و شتێكی وای له‌به‌ر ده‌ستی دانه‌نێت كه‌ خۆی پێ بكوژێت.