یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی پێگەی ژینگەو پێویستی ژینگەپارێزی لە دیدی ئیسلامدا ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله سەرگەتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە قەزای شەقڵاوە بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا رێدیر مجید مزوری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: "داواکارین بارسووکی و کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت"    *****    *****   كتێبخانه‌ی زانای ئایينی سەرۆکی لیژنەی فەتوا (مامۆستا عومه‌ری جه‌له‌ولا) پێشكه‌شی زانكۆ کرا    *****    *****   ئەنجومەنی باڵأی فەتوا: حوكمی ئه‌نجام نه‌دانی نوێژی هه‌ینی له‌ كاتی گه‌شت و سه‌یراندا روون دەکاتەوە    *****    *****   ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای فەتوا بە نوێنەری یەکێتی زانایان بەشداری دوازدەهەمین کۆنگرەی تەسەوفی جیهانی لە تورکیا دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێک بەناونیشانی (ئازادی بیرو ڕاو پرسی هەڵگەڕانەوە لە دین) ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سمینارێک بەناونیشانی (بنەماکانی پێکەوەژیان لە شەریعەتی ئیسلامدا) پێشکەش دەکات    *****    *****   بە بۆنەی بە پارێزگا بوونی شاری هەڵەبجە یەکێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک؛ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوەو دیدارێک لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات   
مه‌لا موسلیم مه‌لا سالح فریزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/07/2010 : 16:59:02
قه‌باره‌ی فۆنت
خۆشی بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌فته‌ری كرداریان زۆر ویردی أستغفرالله ی تێدایه‌
پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم: رۆژانه‌ 70 یاخود زیاتر له‌ 100جار أستغفرالله ی ده‌كردو ده‌ش فه‌رموێت: (خۆشی بۆ ئه‌وكه‌سه‌ی له‌ رۆژی دوایی له‌ ده‌فته‌ری كرداری زۆر أستغفرالله هه‌یه‌)، وه‌ ئه‌م زیكره‌ جگه‌ له‌ خێری گه‌وره‌ی خۆی بۆ مـتوانی، هه‌روه‌ها وه‌كو DeleteوCutی كۆمپیوته‌ر ده‌بێته‌ مایه‌ی ره‌ش بوونه‌وه‌ی گوناه‌و تاوانه‌كانی به‌نده‌، چه‌ند جار ده‌یڵێی ئه‌وه‌نده‌ گوناهه‌ ڕه‌ش ده‌كاته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ گوناهه‌كان زۆر بن‌و گه‌وره‌بن له‌به‌رامبه‌ر أستغفرالله وه‌كو به‌فری سه‌ر كێو خۆی له‌به‌ر تیشكی خۆر ناگرێت‌و هه‌مووی ئه‌تاوێنێته‌وه‌، (ئه‌م زكره‌) جگه‌ له‌وه‌ی بۆ دوارۆژت باشه‌ بۆ دونیاشت باشه‌ هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم ده‌رباره‌ی به‌روبومی أستغفرالله ده‌فه‌رموێ‌: ((من أكثر من الاستغفار جعل الله له من كل هم فرجاً، ومن كل ضيق مخرجاً، ورزقه من حيث لا يحتسب)) سنن أبی داود، واته‌: هه‌ركه‌سێك زۆر أستغفرالله بڵێت ئه‌وا خوای گه‌وره‌ له‌هه‌موو خه‌م‌و خه‌فه‌ت‌و ته‌نگ‌و چه‌ڵه‌مه‌یه‌ك فه‌راحی‌و ده‌روی خێری لێ‌ ئه‌كاته‌وه‌و رزق‌و رۆزی پێ‌ ده‌به‌خشێت له‌ شوێنێك كه‌ ئه‌و هه‌ر خه‌یاڵیشی بۆی ناچێت.