یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی پێگەی ژینگەو پێویستی ژینگەپارێزی لە دیدی ئیسلامدا ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله سەرگەتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە قەزای شەقڵاوە بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا رێدیر مجید مزوری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: "داواکارین بارسووکی و کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت"    *****    *****   كتێبخانه‌ی زانای ئایينی سەرۆکی لیژنەی فەتوا (مامۆستا عومه‌ری جه‌له‌ولا) پێشكه‌شی زانكۆ کرا    *****    *****   ئەنجومەنی باڵأی فەتوا: حوكمی ئه‌نجام نه‌دانی نوێژی هه‌ینی له‌ كاتی گه‌شت و سه‌یراندا روون دەکاتەوە    *****    *****   ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای فەتوا بە نوێنەری یەکێتی زانایان بەشداری دوازدەهەمین کۆنگرەی تەسەوفی جیهانی لە تورکیا دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێک بەناونیشانی (ئازادی بیرو ڕاو پرسی هەڵگەڕانەوە لە دین) ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سمینارێک بەناونیشانی (بنەماکانی پێکەوەژیان لە شەریعەتی ئیسلامدا) پێشکەش دەکات    *****    *****   بە بۆنەی بە پارێزگا بوونی شاری هەڵەبجە یەکێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک؛ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوەو دیدارێک لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات   
کۆچه‌ر عه‌لی
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/10/2014 : 12:51:13
قه‌باره‌ی فۆنت
ئەوەی تۆ بە حیكەمت و لێزانینەوە ئەنجامت دا ئەوان خەریكە لێت تێك دەدەن!

ئەوەی تۆ بە حیكەمت و لێزانینەوە ئەنجامت دا ئەوان خەریكە لێت تێك دەدەن!

 كۆچەرعەلی 

پێغەمبەری خودا صلی الله علیه وسلم كاتێك لەناو كۆمەڵگاكەی خۆیدا  خەڵكی دەبینی هەڵەو تاوان دەكەن دەرۆیشت ئامۆژگاری دەكردن و  هەوڵی دەدا نمونەی جوانی ئیسلامەتی نیشان دەدان و  باسی خۆشەویستی خوای گەورەی بۆ دەكردن و كۆمەڵێك پەیامی جوانی بۆ ڕوون دەكردنەوە"بەڵام هەندێ خەڵكی ئەمڕۆ وانین پێش ئەوەی چەمكەكانی دین بۆ خەڵك ڕوون بكەنەوە خەڵك كافر دەكەن و دین دەكەنە دێوەزمە لەبەر چاوی خەڵك!!!

هەمیشە كە دوعای دەكرد دەی فەرموو خودایە لەو خەڵكە خۆش بە چونكە نازانن و هێشتا حاڵی نەبوون لە دینەكەی تۆ بۆیە ئەزیەتمان دەدەن.

پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم پێش ئەوەی بڕیار لەسەر خەڵك بدات كە دەبێت وا بكەن شارەزای دەكردن لە دین و هەڵس و كەوت و  جوانی ژیان و  جورئەت و دەست پاكی لە بەڕیوە بردن و  عەدالەتی كۆمەلایەتی" خۆشەویستمان دنیایەك پڕۆژەو ئەفكاری جوان و  حەقیقەتی پێبوو بەجورئەت و حیكمەتەوە بەناو خەڵكی دا بڵاوی كردەوەو هیچ كات حەزی بە رق لێبوونەوە نەبوو  لەو خەڵكەی كە لەگەڵ ئەو دەژیان  بەڵكوو دەی ویست ئەمەی خوای گەورە ئەمری پێدەكات جێبەجێی بكات بۆیەش بەرهەمی ئەو  لێزانینەی ئەوەبوو  ڕۆژ بە ڕۆژ بانگەوازەكەی لە گەشە كردن دابوو" چونكە هیچ كات كەسی بەرامبەری ڕەش نەدەكردەوە" گەر ڕەخەنشیان لێ گرتبا بە دڵێكی فراوانەوە لێی وەر دەگرتن بەتایبەت لەگەڵ ئەو كەسانەی كە هێشتا باوەڕیان نەهێنابوو زۆر بە سەبرو ئارام بوو لەگەڵیان ڕۆحم بە قوربانی بێت دەی ویست وا بە خەڵك بڵێت ئیسلام واتە ژیان " فێربوون" نە چەوساندنەوە" سەركردەبوون" بەهێزی لە بڕیاردان" ڕووبەڕوو بوونەوەی زولم و ستەم " دژە نەزانی" ئیسلام واتە دەوڵەت داری ڕاستەقینە" و زۆر شتی جوانی تر .

بەداخەوە ئەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم)ئەمڕۆ هەندێ كەس بەناوی تۆوە قسە دەكەن وا هەڵس و كەوت دەكەن ئیسلامیان كردۆتەوە دڕندە لەبەر چاوی خەڵك و هەر ئەمانەی تۆ سەبرت لەسەری گرت ئەوانەی ئێستا بێ یەك و دوو خەڵكی لەسەر كافر دەكەن بۆیە حاڵی ئیسلام بەو ڕۆ گەشیت. زۆر داوای لێبوردنت لێدەكەم كە نەمان زانی ڕیگاكەی تۆ بە حیكمەت و  واقیعیانە مومارەسە بكەین.