یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
تاها سۆڵەیی
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/11/2014 : 12:42:30
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌ ئه‌وروپا ئيسلامم بينى، بێ ئه‌وه‌ى ناوى ئيسلام بێ..

له‌ ئه‌وروپا ئيسلامم بينى، بێ ئه‌وه‌ى ناوى ئيسلام بێ..

 

1. که‌س كارى به‌ كارى كه‌سه‌وه‌ نه‌بوو ( من حسن اسلام المرء تركه ما لايعنيه ) ..

2. سه‌ره‌يان ده‌گرت بۆ هه‌موو شتێ ، هه‌تا له‌ کڕينى ئايسكرێمێكدا ( استوا و اعتدلوا )..

3. ئيش و كارى ته‌واو ، بێ نوقصانى ؛ ووردكارى و دڵسۆزيى ، ( ان الله تعالى يحب اذا عمل احدكم عملا ان يتقنه ) ..

4. هه‌ست به‌ به‌رپرسيارێتيی به‌رامبه‌رکار و ژیان ویاسا و وڵات (كلكم راع و كلكم مسؤل عن رعيته )..

5. پاكوخاوێنى ، جلوبه‌رگى جوان ، رێكپۆشى ، بۆنخۆشى ، ده‌مودان شۆردن ..( تنظفوا فأن الاسلام نظيف )..

6. صه‌بر و ئارامگريى ، په‌له‌ نه‌كردن ، پشوو درێژیی ( ان الله مع الصابرين )..

7. ئيشه‌كانيان خزمه‌تكردنه به‌ مرۆڤ ، شتى زۆر باش دروستده‌كه‌ن كه‌ بۆ مرۆڤ و چوارده‌ورى باش بێت ، گرنگيى دان به‌ گيانه‌وه‌ران ..( خير الناس انفعهم للناس)..

8. هاوكاريى كردن ، به‌ تايبه‌تى غه‌ريبه‌ .. به‌ڕوويه‌كى خۆشه‌وه‌ وه‌ڵامت ئه‌ده‌نه‌وه‌ ..( كان الله في عون العبد ما كان العبد في عون اخيه)..

9. درۆ ناكه‌ن ، فێڵ ناكه‌ن ..گرنگيى به‌وه‌عد و به‌ڵێن و ئيشوكارى سه‌روه‌ختى ئه‌ده‌ن( اتقوا الله وكونوا مع الصادقين )..

10 . رێزى زۆر له‌ كه‌سانى كه‌مئه‌ندان ئه‌گرن، ئه‌گه‌ر له‌ هیچ شوێنێك جێگه‌ت نه‌بوو بۆ راگرتنى سه‌ياره‌كه‌ت ، هه‌رگيز نابێت له‌ شوێنى دياريكراو بۆ سه‌ياره‌ى كه‌مئه‌ندام سه‌ياره‌كه‌ت پارك بكه‌يت ( لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا )..

11. گه‌وره‌ و بچووكيى نييه ؛ به‌رپرس و بێده‌سه‌ڵات نييه ، هه‌موويان به‌رانبه‌ر ياسا يه‌كسانن ...له‌گه‌وره‌ترين به‌رپرس لێپيچينه‌وه‌ ده‌كرێت و ده‌درێنه دادگا ( الناس سواسية كاسنان المشط)..

12. ئازادى نووسن و راده‌ربڕين و رێپێوان ، كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ك ، نوێژیى به‌كۆمه‌ڵ و جومعه‌ وجه‌ژنه‌كان و خوێندنى قورئان و فه‌رمووده‌كان ..( متى استعبدتم الناس و قد و ولدتهم امهاتهم احرارا ) ..

13. پشتيوانيى و يارمه‌تيى لێقه‌ماو په‌ناهه‌نده‌ ئه‌ده‌ن و مافى ژيانى ئاساييان بۆ دابينده‌كه‌ن ( الظلم ظلمات يوم القيامة ) ..

تێبینیی :

1. سياسه‌ت موهيم نيه و سياسيه‌كان زۆر ناسراو نيين وه‌کو ياريزان وئه‌ستێره‌كانى وه‌رزش ، ئه‌ستێره‌كانى هونه‌ر و سينه‌ما زۆر خۆشه‌ويست و ناسراوون..

2. بوونى چه‌ندين شتى جياواز به‌ كلتور و ژيانى ئێمه‌ ، ئه‌وه‌ ئيتر تايبه‌ته‌ به‌ خۆيان و له‌هه‌ڵه‌ و كه‌موو كورتى بێبه‌ش نيين ، وه‌كو سرووشت و كارى به‌شه‌ر..

3. به‌م عومره‌وه‌ شوكر هێشتا لێم نه‌شێواوه‌ ؛ ئه‌مانه سه‌رنجى منن وه‌كو رۆژنامه‌نووس و ئه‌ندازيارێك وه‌كو بانگخوازو پشتيوانێكى ئيسلام و مرۆڤايه‌تى .. ده‌ربڕينى رايه‌كى تايبه‌تى خۆمه‌ ..مه‌رجيش نييه رێك و ته‌واو وابن .. ماناى وا نييه ئه‌وانم خۆشتر بووێت له‌ موسڵمانان و ئيسلامه‌تى . به‌ڵكو دڵخۆش و شادمان بوم كه‌ براى ئينسانى خۆمم بينى له‌چه‌ند وڵاتێكدا كه هه‌ست و ئاكار و ئينسانييه‌تيان له‌ ئاستێكى باڵادايه ..

4. ويستم تيشك بخه‌مه‌ سه‌ر خاڵه‌ جوان و رۆشنه‌كان ، دڵنيام له‌وه‌ى شتى خراپ و ناشايسته‌شيان زۆره‌ ؛ نووسينى ئه‌م چه‌ند په‌يڤه‌ ئيقرار نييه به‌ كاره‌ دزێوه‌كانيان ، كه‌ كه‌سانى زانا و پيتۆڵى خۆشيان ناڕازين لێى ..

ئێ خۆ وتراويشه ، هه‌موومان وه‌كو مانگ واين ، ديوێكى تاريكيشمان هه‌يه‌..

ئێستا پێم بڵێن ئايا ئيسلام نه‌هاتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى خۆشگوزه‌رانيى فه‌راهه‌م بكات بۆ (عاله‌مين)، هه‌تا له‌ قيامه‌تيشدا شايسته‌ى به‌هه‌شت بن ئێ ئه‌وان وايان ووتووه‌ وايشيانكردووه ..

ئێمه‌ موسڵمانى ( به‌ ته‌سكه‌ره‌ مسلم ؛ هه‌ندێ جار ئه‌شنووسن ملم ) ....قاڵه‌ قاڵى بێ به‌رهه‌م .. گه‌نده‌ڵیی و شه‌ڕ و خۆخۆريى ..بێ ياسايى له‌ زۆربه‌ى كايه‌كانى ژياندا..

ئێستا وا باشه‌ شانازیى ئيسلامی كرده‌يى بده‌ين به‌وان ، و هه‌رهيچ نه‌بێت كارمان به‌وه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ ئه‌وان دۆزه‌خين ..به‌م حاڵه‌شمانه‌وه‌ دڵمان به‌خۆمان خۆش نه‌بێت كه‌ مسۆگه‌ر به‌هه‌شتيين ..

ولا حول و لاقوة الا بالله