یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا أحمدی تاسلوجە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی موهەندیس هەڵگۆرد لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ئیبراهیم سەرسوراوی خۆی و خانەوادەکەی بە روودانی ئۆتۆمبێل گیانیان لەدەستدا، یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی کەس و کاری دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت   
مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی- كه‌لار
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/03/2023 : 20:51:31
قه‌باره‌ی فۆنت
لە پێشوازی یوسف ی نێو دوازدە برا

دوازدە مانگەی ساڵ وەک کوڕەکانی یەعقوب -عليهِ وعليهم السَّلام-،  وایە ،  مانگی ڕەمەزانیش لە نێوان مانگەکاندا وەک یوسف وایە لەنێو براکانیدا، هەروەک چۆن یوسف خۆشەویسترین بوو  لەلای یەعقوب ، بەهەمان شێوە مانگی ڕەمەزان خۆشەویسترینی نێوان مانگە کانە لە لای خودای گەورە و میهرەبان.

ئیبن جوزی لە کتێبی "بستان الواعظين": لە بارەی لێکچواندنی مانگەکانی ساڵ بە یوسف و براکانی :دەڵێت :

 ئەم لێکچواندنە ئاماژەی زۆر دڵخۆشکەری تێدایە بۆ شوێنکەوتوانی محمَّد -صلَّى اللهُ عليه وسلَّم : کاتێک یوسف پڕە لە لێبوردن و چاوپۆشین لە بەرامبەر خراپە و  تاوانی براکانی كە بەرامبەری ئەنجامیان دا و دەڵێت ؛ وەک قورئانی پیرۆز دەفەرموێت : {لا تَثْرِيبَ عَلَيْكُمُ اليَوْمَ}  " ئیتر هیچ لۆمە و توڵە لێسەندنەوەیەکتان لەسەر نیە و باسی تاوانەکەشتان ناکەم "  هەر بەو شێوەیە مانگی ڕەمەزانیش پڕە لە مژدەی سۆزو میهرەبانی  و پیت و بەرەکەت و خەیر و خەیرات و بەڵێنی خودای پەروەردگار بە لێخۆشبونمان لە تاوانەکانمان و ڕزگاریمان لە سزای دۆزەخ ، کە لە مانگەکانی تردا بە کارە دزێوەکانمان  توشی خۆمانمان کردووە.

هەروەها ئاماژەیەکی تر ئەوەیە: کاتێک براکانی هاتن بۆ لای یوسف و پێویستیان تێی کەوت و هانایان بۆ هێنا و شەرمەزاری لای یوسف بون کە ئەوان خراپە و تاوانیان بەرامبەری ئەنجامداوە ، بەڵام یوسف به جوانترین شێوە پێشوازی لێکردن، پێداویستیەکانی بۆ دابین کردن و ناتەواویەکانی بۆ  پڕکردنەوە، لای حەسانەوە و تێر و پڕبون، بەڕێزەوە بەڕێیخستنەوە و خواحافیزی لێکردن و فەرمانی کرد هەموو شتومەکەکانیشیان خستەوە ناوبارەکانیان و ئەوەی کە لەگەڵ خۆشیان هێنابویان بۆ کڕینی پێداویستیەکان لەناو بارەکانیان دانایەوە،  هەروەک قورئان دەفەرموێت : {اجعَلوا بِضاعَتَهم في رِحالِهم لعلَّهم يَعرِفونَها}؛. هەروەک چۆن یوسف بوو بە هۆی خێر و خۆشی بۆ یازدەبرا کەی و  بوو بە  هۆی ڕزگار بونیان لە تەنگی و ناڕەحەتی،مانگی ڕەمەزانیش ئاوایە ، مانگێکە لە ناو دوازدەمانگەکە ، ئێمە لە کار و کردەوەکانمان کەموکورتی و ناتەواوی زۆرمان هەیە ، تاوان و خراپە مان بەرامبەر  بەخشین و چاکەکانی خودای گەورە زۆرە، ئومێدمان هەیە مانگی ڕەمەزان یوسف ئاسا ببێتە هۆکاری پڕکردنەوەی ناتەواوی و سڕینەوەی هەڵە و تاوانەکانمان، سۆز و بەزەیی خودای گەورە و میهرەبانمان بۆ بکەوێتە کار و خۆشی و ئاسودەیی بێت بۆ دڵەکانمان .

یەعقوب لەتاو دوری ئازیز  نابینا بوو بوو هەرچەندە بەردەوام لەناو یازدە کوڕەکەی تریدا بوو هەموو پێکەوە بوون، شەو و ڕۆژ پێیان دەگەیشت و پێکەوە دادەنیشتن و گفت و گۆ یان دەکرد ،بەهیچ کامیان ڕوناکی بۆ چاوی نەگەڕایەوە، بەڵام کاتێک کراسەکەی یوسفی پێگەیشت خستیە سەر چاوانی بینایی بۆ گەڕایەوە و هێز و توانا و گوڕی پێبەخشیەوە .

بە هەمان شێوە سەرپێچی کار و یاخیبوان کاتێک بۆن و بەرامەی ڕەمەزان دەچێت بە سەریانا ، کاتێک ئامادەی کۆڕی یادی خوای گەورە و خوێندنی قورئانی پیرۆز  دەبن و هاو مەجلیسی چاک و پاکان دەبن و دور دەکەونەوە لە پاشملە گوتن و بوختان ، لە تاوان و کاری دزێو ، ئیتر دەچنە ڕیزی بەختەوەران و لێخۆشبوان، دڵە مردووەکان ژیان و ڕوناکی و بیناییان بۆ دەگەڕێتەوە لە پاش ئەوەی بە تاوانەکان ڕەش و کوێر بوو بونەوە ، بینایی و هێز و ئاسودەیی  و ڕۆزی پاک و سەربەرزی و سەروەری و خەڵاتی بەهەشت بە دەست دەهێنن .

 بەتەعبیری تێکەڵ بە عارەبیەکەی و کوردیەکەی خۆمان دەڵێم:

‏ڕەمەزانی پیرۆز(  قصير )( لا يحتمل التقصير )؛ تەقسیر مەکەن دەرحەقی ..

(قدومه عبور ) لا يقبل( الفتور) ، زۆر زوو تێدەپەرێت ، بەزایەی مەدەن ...

 هەرکاتێک تەمبەڵی ڕوی تێتکرد ، ئەم فەرمودەی خوای گەورە ت بیرکەوێتەوە :

(أياماً معدودات)..  ، چەند ڕۆژێکە ...

نەکەن ببنە براکانی یوسف ...

فلا تقتلوه ، مەیکوژن بە گوناهوتاوان و نا فەرمانی اللە

ولا تلقوه في الجب ، مەیهاوێنە ناو بیری تەنگ و تاریک،

ولاتبيعوه بثمن" بخس ، بەنرخێکی هەرزان مەیفرۆشن ، مەیگۆڕنەوە بە شتێکی سوک ی دونیایی

بل أكرموا مثواه ،  ڕێز و پلە و پایەی بزانن ، ڕێزی بگرن ، ئەو زۆر گەورەیە ....

فعسى أن ينفعنا ، سا بەڵکو  خوای گەورە بیکاتە مایەی پیت و بەرەکەت بۆمان ،

أو نتخذه شفيعاً يوم الحساب ، بیکاتە تکاکار و مایەی لێخۆشبونمان....

خوایە بەختەوەرمان بکەیت بە ساتە موبارەکەکانی ئەم مانگە پیرۆزە ..... اللهم آمين .