یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی "حاجی سەنیە" لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: رێژەی زەکاتی پارەو سەرفیترەو فیدیەو زێڕو زیو دیاری دەکات    *****    *****   لە ژێر چاودێری یەکێتی زانایان سیمپۆزیۆمێک بەناونیشانی (نەزۆکی و پاراستنی شیرازەی خێزان) بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان یەیامێک بڵاودەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان لە پێشوازی مانگی پیرۆزی رەمەزان و تاوتوێکردنی چەند پرسێکی هاوچەرخ و پەیوەندیدار تاوتوێ دەکات    *****    *****   کێشەی قوتابیانی خوێندنی ئیسلامی چارەسەر کراو بڕیاری پێویست دەرچوو    *****    *****   ساڵیادی رادیۆی (دەنگی زانایان) لەهەموو لایەک پیرۆز بێت    *****    *****   مامۆستا مەلا حمدامین بەرگرکەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە سەر رەوشی کوردانی رۆژئاڤا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی ئەنجام دەدات    *****    *****   دیداری سەرۆکی یەکێتی زانایان و شێخ مورشید خەزنەوی و تاوتوێکردنی رەوشی کوردانی سوریاو هەڵوێستی زانایان    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە کۆمەڵێک مامۆستاو قوتابی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەلاحەددین دەکات   
مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی- كه‌لار
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/09/2023 : 12:38:13
قه‌باره‌ی فۆنت
لەیادی 53 ساڵەی دامەزراندنی دا یەکێتی زانایان سیمبوڵی ئاشتی و پێکەوە ژیان

 

لەو ساتەوە یەکێتی زانایان بە بیرۆکە و لە سەر  دەستی مەرحومی مەلا مستەفا ی بارزان دەمەزراوە هەتا ئەمڕۆ هۆکاری بەختەوەری و ئاسودەیی بووە بۆ کوردستان ، هەرچی غەمی ژین و دینی ئەم نەتەوە هەیە لە کۆڵی گرتووە، نەخۆشی و بەڵا و ناڕەحەت ی نەبووە ئەم ڕێکخراوە دەست بەرە و ئاسمان دەم بەنزا نەبوبێت بۆ لا بردنی، کێشە و گرفت نەبووە هەوڵی نەدابێت بۆ چارەسەرکردنی، مامە خەمەی هەموانە و دەرگا نەماوە لێ ی نەدابێت بۆ بەرژەوەندی ئەم میللەتە، کامە ڕێگەی خۆشی و بەختەوەری و سەرفرازی هەیە بۆ کوردی خواستووە و ڕێنمونی کارە، کام مەزهەب و ڕێباز بۆ ئەم وڵاتە گونجاوە بۆ ڕۆڵەکانی ڕەنگڕێژی دەکات.

 ڕاپەڕین و شۆڕشی ڕەوای داواکاری مافەکان نەبووە خەباتی تێدا نەکردبێت و شەهیدی نەدابێت، پەنجا و سێ ساڵە بەبێ ماندوو بن لەسەر ئەو ڕێبازە پیرۆزە بەردەوامە، هەقوایە میللەتە موسڵمانەکەمان ئیدی لەوە دڵنیا بێتەوە کە دەستێکی ئەمینی بڕوادار ئاینەکەی دەپارێزێت و فەرامۆشی ناکات کە ئەویش یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانە.

ئەم کوردستانە شیرینە کورد و عەرەب و تورکمان و سریان و کلدۆئاشور و چەندینی تر، موسڵمان و مەسیحی و جولەکە و یەزیدی و زەردەشتی و کاکەیی و ئاینی دیکە ،هەموو پێکەوە دەژین و مافی خۆیانیان هەیە، سەرەڕای نیازی کەسانێکی خراپ و گێرەشێوێن هێشتا لەسایەی حیکمەتی یەکێتی زانایان هاوسەنگی و پیادەکردنی میانڕەوی ئیسلامی هەموو ئاشتیانە پێکەوە دەژین ، پیرۆز بێت یادی دامەزراندنی کەشتی ئەمان.