یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقا ئاكرێ یا ئێكەتیا زانایان سەرەدانا قایمقاما ئاكرێ و سەرۆكێ‌ زانكۆیا ئاكرێ دكەت    *****    *****   لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان بەشداری لە كۆڕێكی رۆشنبیری دەكات و سەردانی مەڵبەندی 11ی یەكێتی نیشتیمانی دەكات    *****    *****   بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمی دەرچووانی کۆلێژی قەڵای زانکۆیی دەکات    *****    *****   دهۆك: شاندەكا بلندا لقێ شێخان یا زانایان سەرەدانا رێڤەبەرێ نویێ ئەوقافێ دكەن    *****    *****   مامۆستا مەلا شەمسەدین خرابەدراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سیمیناری هەفتانەی خۆی سازدەکات    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی مانگانەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات    *****    *****   لقا شێخان یا زانایان پێشوازی ل قایمقامێ قەزا شێخان دكەت    *****    *****   د.ئەنەس دۆسکی وەک نوێنەری مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپی ئاشتبوونەوەی نیشتمانی دەکات    *****    *****   لقا شێخان یا ئێكەتیا زانایان كۆمبونا خۆیا مانگانە گرێدا    *****    *****   زاخو: بەرپرسێ لقا زانایان بەشداری د رێوڕەسما وەرگرتنا ئیجازەكا زانستی دكەت   
مەلا عزیز مەنتک
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/10/2023 : 19:58:04
قه‌باره‌ی فۆنت
پاراستنی ژینگە لە قورئاندا

 

كێشەی ژینگە یەكێكە لە گرنگترین پرسەكانی بەردەم مرۆڤ لە سەردەمی ئێستادا، ئەم كێشەیە هەڕەشە لە تەواوی نەوەكانی داهاتوو دەكات، ئەم كارە وەك پرسێكی جیهانی لە بەردەمماندا دەردەكەوێت. مرۆڤی ئێستا كە دۆزەرەوەی سەرسوڕهێنەرەكانی بواری زانست و تەكنەلۆجیا بووە، نەیتوانیوە بە شێوەیەكی هاوسەنگ مامەڵە لەگەڵ ژینگەدا بكات؛ لەگەڵ ئەو هەموو دروستكراوانەی لە ژینگەدا لەگەڵیدا دەژین. هەروەك چۆن ماڵ و باخی مرۆڤ، ئەو ژینگەیەی كە هەناسەی تێدا دەدات، ئەو ئاوەی كە دەیخواتەوە، ئەو شوێنەی كە تێیدا دەژی، ئەو كەسانەی كە لەگەڵیدا دەژین، ئەو دارستان و دەشت و شاخ و ڕووبار و دەریایانەی كە مرۆڤایەتی هاوبەشن و بەشێكن لە ژینگەی ئەو ...هتد،

مرۆڤ سەرچاوەی پیسبونی ژینگەیە لە سەر زەوی. بڕینی داری دارستانەكان و بوونی زۆری كارگە پیشەسازییەكان و زۆریی ژمارەی ئۆتۆمبێل و فڕێدانی پاشەرۆكان، بە سەرچاوەی ڕەگی هۆكاری ئەم كێشانە لەبەرچاو دەگیرێت، دەردەكەوێت كە زۆرینەی ڕەهایان بۆ پیسبوونی ژینگە سەرچاوەكەی مرۆڤەكانن، هەر لەبەر ئەمەشە زۆرێك لە مرۆڤەكان لەبڵاوكردنەوە پیسی لەسەر زەوی هاوبەشی دەكەن.

خوای گەورە دەفەرموێت: «ظَهَرَ الْفَسَادُ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ بِمَا كَسَبَتْ أَيْدِي النَّاسِ لِيُذِيقَهُمْ بَعْضَ الَّذِي عَمِلُوا لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ»(الروم:41).. پیسبوونی ژینگە، وەك دەزانرێت ئەوەی زۆرترین هاوسەنگیی ژینگە تێك دەدات، مرۆڤە، لە بەكارهێنانی زیادەڕۆیی پاشماوەی خواردن و خواردنەوە و بەفیڕۆدانی بە شێوەیەكی مەترسیدار لە ژینگەدا.

 تێڕوانینی قورئانی بۆ ژینگە

لە ماوەی بیست و سێ ساڵدا - ئەو قۆناغەی كە قورئان تێیدا دابەزیوە - تێڕوانینی بەرانبەر بە جیهان گۆڕی و بیرێكی گەردوونی لەسەر بنەمای ژینگەیەكی نوێ پێكهێنا. ئەو ژینگەیەی كە بۆ مرۆڤەكان بوو. وەك شتێكی فەرامۆش نەكراو و بەكەڵك دەردەكەوێت، هەر بۆیە یەكێك لە كارە بەدێهێندراوەكانی خوای گەورە كە مرۆڤی لە ژینگەیەكی پاك و خاوێن تێیدا دروست كردووە .

 توخمەكانی ژینگە لە قورئاندا

١ - دروستكردنی گەردوون

یەكەم بەڵگەی بەستنەوەی قورئانە بە گەردوونەوە كە ئاسمان و زەوی دروست كردووە بۆمرۆڤ لە ژینگەیەكی پاكدا .

خوای گەورە دەفەرموێت: «بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ أَنَّى يَكُونُ لَهُ وَلَدٌ وَلَمْ تَكُنْ لَهُ صَاحِبَةٌ وَخَلَقَ كُلَّ شَيْءٍ وَهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ»(الأنعام:101).

بەڵام ئەم دروستكردنە بە ڕێكەوت نەبووە، بەڵكو بە زانین و توانا و ویستی بەدیهێنەر بووە. چەمكی بەدیهێنان یەكێكە لە سوودەكانی ئیسلام بۆ مرۆڤ كە لە ژینگەدا پاك و خاوێن بێت.

خوای گەورە دەفەرموێت: «الشَّمْسُ وَالْقَمَرُ بِحُسْبَانٍ * وَالنَّجْمُ وَالشَّجَرُ يَسْجُدَانِ * وَالسَّمَاءَ رَفَعَهَا وَوَضَعَ الْمِيزَانَ * أَلاَّ تَطْغَوْا فِي الْمِيزَانِ»(الرحمن:5-8).

دروستكردنی رووناكیی مانگ و خۆر لە گەردووندا، سەرنجمان ڕادەكێشێت بۆ ئەو هاوسەنگییەی كە لە ژینگەدا نیشان دەدات بۆ مرۆڤ، دەبێت هاوسەنگی ڕەچاو بكەین لە ژینگەی زەویدا.

٢- ئاو سەرچاوەی ژینگەی مرۆڤە.

لە ئاودا سرووشتیكی جوان لە زەویدا دەبێنرێت بۆ ئەوەی مرۆڤ پاكیی ژینگە بپارێزێت كە تێیدا دەژیت.

قورئان ئاماژە بەوە دەكات كە ئاو سەرچاوەی ژینگە و ژیانە. خوای گەورە دەفەرموێت: «وَجَعَلْنَا مِنَ الْمَاءِ كُلَّ شَيْءٍ حَيٍّ»، لە ئاو هەموو شتێكمان دروست كردووە. ئاو بە بناغەی یەكەم دادەنرێت بۆ ژینگەی مرۆڤ كە زێدەڕۆیی تێدا نەكات بە گوێرەی پێویست بەكاری بهێنێت .

خوای گەورە لە ئایەتێكی تردا دەفەرموێت: «وَأَنْزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً بِقَدَرٍ» (المؤمنون:18) لە ئاسمانەوە بە ئەندازەیەكی دیاریكراو، ئاومان بۆتان باراندووە، بە جۆرێ كە نە ئەوەندە زۆر بێت، مرۆڤ بخنكێنێ، نە ئەوەندەش كەم بێت كە زەوی و گژوگیا وشك ببێ و نەڕوێت لە ژینگەدا. چونكەئەوەی بە هۆی بارانەوە دەڕوێت و ئۆكسجینی پاك بەمرۆڤ دەدات.

٣- سوودی دەریا و زەریاكان بۆ ژینگەی مرۆڤ.

خوا ی گەورە مرۆڤی لەسەر زەوی جێنشین كردووە لە ژینگەیەكی پاكژدا و ئاگاداری كردووەتەوە لە سوودەورەگرتن لە دەریا و زەریاكان.

خوای گەورە دفەرموێت:«هُوَ الَّذِي سَخَّرَ الْبَحْرَ لِتَأْكُلُوا مِنْهُ لَحْمًا طَرِيًّا وَتَسْتَخْرِجُوا مِنْهُ حِلْيَةً تَلْبَسُونَهَا وَتَرَى الْفُلْكَ مَوَاخِرَ فِيهِ وَلِتَبْتَغُوا مِنْ فَضْلِهِ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ» (النحل:14). دەریا و زەریا بەڵگەی بوونی خوای گەورەیە هەر ئەو زاتە دەسەڵاتدارەیە كە بۆ ئێوەی دروست كردووە لە ژینگەدا هەتا ئێوە سوودی لێ وەربگرن و كەشتییەكان دەبینن كە ڕۆیشتن لە دەریا دەكەن. سوپاسی خوای گەورە بكەن، لەسەر ئەو هەموو بەهرانەی پێی بەخشیون لە ژینگەدا. خوای گەورە لە ئایەتێكی تردا دەفەرموێت: «وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آدَمَ وَحَمَلْنَاهُمْ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ وَرَزَقْنَاهُمْ مِنَ الطَّيِّبَاتِ وَفَضَّلْنَاهُمْ عَلَی كَثِيرٍ مِمَّنْ خَلَقْنَا تَفْضِيلاً»(الإسراء:66).

ئێمە ڕێزمان لە مرۆڤ گرتووە لەسەر زەوی و خواردنمان پێ بەخشیوە و بەرزمان كردووەتەوە لەسەر تەواوی دروستكراوەكانی خۆی و ژینگەیەكی پاكمان بۆ ڕەخساندووە لەسەر ژینگەی زەویدا.

٤-سوودی باران بۆ ژینگەی مرۆڤ.

باران یەكێكە لە گرنگترین سەرچاوەكانی ژینگە بۆ پاككردنەوەی توخمەكانی زەوی بەو پێیەی هۆكارێكی ڕاستەوخۆیە بۆ بەردەوامبوونی ژیانی مرۆڤ، رزگاربوونی لە وشكەساڵی و بەبیابانبوون كە تینوویەتی لەسەر ڕووی زەوی لە ژینگە ڕوو دەدات.

خوای گەورە دەفەرموێت: «الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الأَرْضَ فِرَاشًا وَالسَّمَاءَ بِنَاءً وَأَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَخْرَجَ بِهِ مِنَ الثَّمَرَاتِ رِزْقًا لَكُمْ فَلاَ تَجْعَلُوا لِلَّهِ أَنْدَادًا وَأَنْتُمْ تَعْلَمُونَ» (البقرة:22). زەوی كە بەشێكە لەم گەردوونە، بۆ مرۆڤ ئامادە كرا و دیاری كرا و دامەزراوە، ئاسمان سەرچاوەی سەرەكیی ئاوی زەوی دابین دەكات، بۆ ئەوەی بەدیهێندراوەكانی لە سرووشت گەشە بكەن و لە ژینگەیەكی پاكی زەویدا بژین.