یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
مەلا عزیز مەنتک
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/12/2023 : 22:02:58
قه‌باره‌ی فۆنت
ڕۆڵی خێزان و قوتابخانە لە پەروەردەكردنی منداڵ

خێزان ئەو بەرپرسیارێتییە سەرەكییەیە كە ئیسلام داوا لە دایك و باوك دەكات ئەنجامی بدات و گرنگی پێ بدەن، هەروەها پەروەردەكردنی منداڵەكانیان لەژێر چاودێری خۆیان. پێغەمبەرمان (درودی خوای لەسەر بێت) دەفەرموێت: «كلّكُم راعٍ وكلّكم مسؤول عن رعيّته». واتە دایك و باوك سەرپەرشتی سەرەكین بۆ پەروەردەكردنی منداڵەكان و دەبێت لەژێر چاودێری ئەوان بێت.

خێزان و قوتابخانە ئەو ناوەندە پەروەردەییە سەرەتاییانەن كە بنیاتنانی كۆمەڵگەی ئێستا و داهاتوو پێك دەهێنن. پرۆسەیەكی هاوبەشن لە نێوان خێزان و قوتابخانە لە پەروەردەكردنی قوتابیان بۆ بەرەوپێشبردنی كۆمەڵگەیەكی پێشكەوتوو. خێزان یەكێكە لە گرنگترین دامەزراوەكان كە بەشدارە لە پەروەردەكردنی منداڵی كۆمەڵگە و زۆرترین كاریگەری لەسەر ژیانی تاك هەیە. خێزان لە ڕابردوودا و بۆ چەندین سەدە بەرپرسیار بووە لە پەروەردەكردنی منداڵان و مەبەست لێی فێركردنی منداڵانی پێگەیشتوو بوو لە ڕێگاكانی ژیان و ڕەفتار، جگە لە دابینكردنی پێداویستییە جەستەیی و دەروونی و ناوەندی سەرەكیی ژیانی تاكەكانی كۆمەڵگە.

خێزان یەكەم ژینگەی پەروەردەییە بۆ منداڵ كە نوێنەری سەرەكیی كەلتوورە و بەهێزترین پەروەردەیە كە كاریگەری لەسەر ڕەفتاری تاك هەیە و زۆرترین بەشداری دەكات لە سەرپەرشتیكردنی گەشەی كۆمەڵایەتیی منداڵ و پێكهێنانی كەسایەتی و ئاراستەكردنی ڕەفتارەكانی. ئەو كەلتوورەی باوە لەناو ئەو تاكانەی كە ئەم خێزانە پێك دەهێنن، لە ناخی دەچەسپێت. زۆرجار منداڵەكە كاریگەری لەسەر هەموو كەسانی دەوروبەری دەبێت، وەك شێوەی ماڵەكە و شێوازی ژیان و ناوەڕۆكەكەی و شوێنەكەی و ئەو گەڕەكە كە تێیدا هەڵكەوتووە و ئاستی سەركەوتووی كۆمەڵایەتیی ئەم خێزانە نیشان دەدات .

خێزان لە ماڵەوە منداڵەكانی فێری فێرگەیەكی سەرەتایی دەكات كە چۆن لە ژیانێكی بەختەوەر و لەگەڵ بەها و دابونەریتی كۆمەڵگەدا بژین و لە ماف و ئەركەكانیان بەرامبەر بە كەسانی دیكە ئاگاداریان دەكاتەوە، كە تەواوی كەون لەلایەن خوای گەورەوە دروست كراون. «هُوَ الَّذِي خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍ وَاحِدَةٍ » [الَاعراف: 189].واتە هەر ئەو خوایەیە كە ئێوەی لە تەنیا كەسێك دروست كردووە كە ئادەمە.

خێـزان ڕێنمایی منداڵەكانی دەكات و بەرەو ئیمانێك ئاراستەیان دەكات و فێریان دەكات ئەوەی لێیان داواكراوە. خوای گەورە سەبارەت بە ئایینناسی دەفەرموێت: «إِنَّ الدِّينَ عِندَ اللَّهِ الْإِسْلَامُ».. واتە بێگومان تەنیا دینی  ئیسلامە كۆتا دینە لای خوا، چونكە پاڵاوتە و پوختەی تەواوی ئایینە ئاسمانییەكانە و نزیك بوونەیەوە لە خواپەرستی و بابەتی ئایینەكەیان و هەموو ئەو شتانەی كە لە دروستكەرەكەیان نزیكیان دەكاتەوە و وازهێنان لەو قەدەغەكردنانەی كە ئایینی ڕاستەقینە قەدەغەی كردووە.

پێغەمبەرمان (درودی خوای لەسەر بێت) دەفەرموێت: (إنَّ الحلال بيِّنٌ، وإنَّ الحرام بيِّنٌ)، بۆیە پێویستە ئەو شـتانەی كە حەڵاڵە ڵێیان نزێك ببینەوە و ئەوانەشی كە حەرامن لێیان دوور بكەوینەوە.

خـێزان فێری منداڵەكانی دەكات كە چێژ لە كاتە پشووەكان وەربگرن و بە خوێندنەوەی هەندێك پەرتووكی بەسوود و بەتوانا گرنگییان لە ژیانی گشتیدا پەرەپێ بدەن كە تێیدا سەركەوتوو بن. ئاشكرایە لە دوای مزگەوت قوتابخانە ئەو دامەزراوە فەرمییەیە كە پرۆسەی پەروەردە و گواستنەوەی ڕۆشنبیری و دابینكردنی هەلومەرجی گونجاو بۆ گەشەكردنی جەستەیی و دەروونی وخۆشەویستی وكۆمەڵایەتی ئەنجام دەدات لە ناخی قوتابیدا، كە بەشدارییەكی كاریگەری كردووە لە مامەڵەكردن لەگەڵ گۆڕانكاریی خێرا و خۆگونجاندن لەگەڵیدا. بەم شێوەیە ڕۆڵێكی دووانە دەگێڕێت، لە لایەك ئاڵای گۆڕانكاری و پەرەسەندن و نوێبوونەوە هەڵدەگرێت، لە لایەكی دیكەشەوە كار بۆ ئامادەكردنی نەوەی داهاتوو دەكات و ڕاهێنانیان دەكات بۆ هەڵمژینی گۆڕانكاری و پێشهاتەكان لە ئاستی گشتی،هەر بۆیە كە سەیری قورئانی بكەین، یەكەم ئایەت لە (إقرا‌) دەست پێ دەكات، واتا بخوێنە، چونكە زانست و زانیاری ئەو ڕێگایانەی كە دوورە، بۆمان نزێك دەكاتەوە و لە نەزانی ڕزگارمان دەكات. خوای گەورە دەفەرموێت: «قُلْ هَلْ يَسْتَوِي الَّذِينَ يَعْلَمُونَ وَالَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ». واتە بڵێ: ئایا ئەو كەسانەی كە زانا و شارەزان لەگەڵ ئەو كەسانەدا كە نەزان و نە شارەزان یەكسانن، نەخێر هەرگیز یەكسان نین.

قوتابخانەش ماڵی دووەمی قوتابییە و مامۆستا و پەروەردەكاران تا قۆناغی پێگەیشتنی دەروونی منداڵ پەروەردە دەكەن. قۆناغی پەروەردە یەكێكە لەو قۆناغە گرنگانەی كە لە منداڵییەوە تا گەورە دەبێت كار لەسەر دروستبوونی كەسایەتیی قوتابی دەكرێت. پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) دەفەرموێت: (خَيرُكُم من تعلَّمَ القرآنَ وعلَّمَهُ) باشترینتان ئەو مرۆڤانن كە مرۆڤەكانی دیكە فێر دەكەن بۆ ئەوەی خۆشەویستی قوتابخانە بن».

گرنگیی قوتابخانەكە لەوەدایە كە یەكەم سیستەمی كۆمەڵایەتییە كە منداڵ بە دونیایەك شاد دەبێت كە بە دوودڵییەوە دەچێتە ناویەوە، بەڵام دواتر هان دەدرێت هەموو ڕۆژێك بچێتە قوتابخانە و ڕۆژەكانی پشووش ئامادە بێت بۆ ئەوەی كۆتایی پێ بێت و بگەڕێتەوە بۆ قوتابخانە. ئەم خۆشەویستی و وابەستەییە بە قوتابخانە لە ئەنجامی دۆزینەوەی هاوڕێی نوێ، پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) دەفەرموێت: «لا تُصَاحِبْ إِلَّا مُؤْمِنًا، وَلا يَأْكُلْ طعَامَكَ إِلَّا تَقِيٌّ»، واتە هاوڕێیەتی كەسێك مەكە كە باش نەبێت و دەست بۆ شتێك مەبە كە حەڵاڵ نەبێت.

قوتابی لە قوتابخانەدا دەست دەكات بە دۆزینەوەی خۆی و پشتبەستن بە خۆی دوور لە دایك و باوك و براكانی و دەست دەكات بە جێگیركردنی كەسایەتیی خۆی لەسەر بنەمای ئەوەی فێری دەبێت و لەگەڵ هاوتەمەنەكانیدا هاوبەشی دەكات.

لە قوتابخانەدا، بەهرە شاراوەكانی قوتابی دەست دەكەن بە دەركەوتن و لێرەدا ڕۆڵی مامۆستا لەگەڵ خێـزان دێتە پێشەوە لە پەرەپێدان و تیشك خستنە سەریان بۆ بینینی توانای قوتابی. پێویستە مامۆستا لە هەموو پۆلەكان بە دوای بەهرە شاراوەكانی قوتابیدا بگەڕێن و بەهێزیان بكەن. پێغەمبەر ( درودی خوای لەسەر بێت) دەفەرموێت: «أَحَبُّ النَّاسِ إِلَى اللَّهِ أَنْفَعَهُمْ لِلنَّاسِ» واتە باشترین كەسەكان ئەوانەن كە سوودیان بۆ خەڵك هەیە.

 قوتابخانە خاڵی دەستپێكی ژیانی ئەكادیمی و پیشەیی قوتابییە، ئەگەر كەسێك خوێندنی قوتابخانە تەواو نەكات، ئەمە دەبێتە ڕێگر لە بەردەم چوونی بۆ زانكۆ، یان پەیمانگا، ئەمەش هەنگاوێكی نەرێنییە بۆ سەركەوتن و بەدیهێنانی ئاواتەكانی. قوتابی تا زیاتر سەركەوتوو بێت لە بەرزكردنەوەی ئاستی خوێندنی لە ژیانی سەركەوتووتر دەبێت. خوای گەورە دەفەرموێت: «فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِن كُنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ». واتە نەخوێندن وا دەكات پرسیار لە ئەهلی زانست بكەیت دەربارەی ئەوەی نایزانی.

هاوكاریی نێوان خێـزان و قوتابخانە، بەرهەمێكی هاوبەشی نێوان خێزان و قوتابخانە، یەكخستن و كاركردن لەسەر داڕشتنی پەروەردەیی هەماهەنگی بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ قوتابیان، بە جۆرێك كە هیچ ناتەبایی یان ناكۆكییەك نەبێت، لە نێوان ئەوەی قوتابخانە دەیكات و ئەوەی خێزان دەیكات. خوای گەورە دەفەرموێت: «وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى» واتە لەسەر چاكە و هاوكاری و كۆمەك و پارێزگاری یارمەتی یەكتر بدەن.