یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی پێگەی ژینگەو پێویستی ژینگەپارێزی لە دیدی ئیسلامدا ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله سەرگەتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە قەزای شەقڵاوە بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا رێدیر مجید مزوری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: "داواکارین بارسووکی و کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت"    *****    *****   كتێبخانه‌ی زانای ئایينی سەرۆکی لیژنەی فەتوا (مامۆستا عومه‌ری جه‌له‌ولا) پێشكه‌شی زانكۆ کرا    *****    *****   ئەنجومەنی باڵأی فەتوا: حوكمی ئه‌نجام نه‌دانی نوێژی هه‌ینی له‌ كاتی گه‌شت و سه‌یراندا روون دەکاتەوە    *****    *****   ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای فەتوا بە نوێنەری یەکێتی زانایان بەشداری دوازدەهەمین کۆنگرەی تەسەوفی جیهانی لە تورکیا دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێک بەناونیشانی (ئازادی بیرو ڕاو پرسی هەڵگەڕانەوە لە دین) ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سمینارێک بەناونیشانی (بنەماکانی پێکەوەژیان لە شەریعەتی ئیسلامدا) پێشکەش دەکات    *****    *****   بە بۆنەی بە پارێزگا بوونی شاری هەڵەبجە یەکێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک؛ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوەو دیدارێک لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات   
مه‌لا ئه‌حمه‌دی قامیشی
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/09/2013 : 10:04:14
قه‌باره‌ی فۆنت
هەندێ‌ لە ماناومەبەستەكانی حـەج

حەج یەكێكە لە پایە گرنگەكانی ئیسلام كە خوای گەورە لە تەمەندا یەكجار پێویستی كردوە لەسەر كەسێ‌ توانای هەبێ‌، بێگومان گشت فەرمانەكانی خودا بۆ بەرژەوەندی دنیاو دواڕۆژی ئێمەیە، حەجیش یەكێكە لەو فەرمانانەی كە ماناو مەبەستی زۆری لێ دەخوێندرێتەوەو كەسانی ژیرهەستی پێدەكەن وەك:

لەسەرئاستی تاك

فێرگەیەكی پەروەردەیی ئیمانیە، سەفەرێكی مێژوییە بۆ پیرۆزترین شوێن كە ماڵە گەورەكەی خوایە لە مەككەی پیرۆز، لە كاتێكی پیرۆزدا كە دە ڕۆژی سەرەتای مانگی حەجەو لەبەر گرنگیان خوا سوێندی پێخواردون (ولیالِِِِ عشر) تێدا فێری دڵسۆزی و یەكتاپەرستی دەبێت كە باشترین دەستمایەن.

لەسەر ئاستی كۆمەڵگەی موسڵمان

1/ كۆنگرەیەكی گشتی ساڵانەی بێ وێنەیە، ئیسلام بەردەوام جەخت لەسەر یەكڕیزی و كۆبونەوە دەكات، بۆیە لە كۆبوونەوەی نوێژەكانی ناو مزگەوت ڕۆژانە موسڵمانانی گەڕەك بەیەك دەگەن، لە كۆبونەوەی موسوڵمانانی شار هەفتانە لە نوێژی هەینی دا بە یەكدەگەن و كۆبونەوەی ساڵانەیش لە حەجدایە.

2/ بەرجەستەكردنی برایەكی ئیمانی بە كردەوە، لەو شوێنە كە هیچ شیتَكی دنیایی وەك زمان و ڕەنگ و سنوور نابنە بەربەست و سەرجەم جیاوازیەكان وەلائەنرێن!

3/ كۆچكردنی موسڵمانان لە دوورو نزیكەوە بۆ مەككەی سەرچاوەی ئاینەكەیان نیشانەی یەكتاپەرستی و دڵسۆزی و تازەكردنەوەی پەیمانی خواپەرستیە.

4/ یەكسانی ڕاستەقینە تەنها لەو شوێنە دەبینرێ‌، كە دەوڵەمەندو هەژار.. ڕەش وسپی..  وەزیروگزیر.. هەموو یەك بەرگی سپی بێ‌ باخەڵیان لەبەردایە، یەك دروشم دەڵێنەوە (لبیك اللهم لبیك...).

5/ حەجكردن قیامەتی بچوكە، دیمەنەكانی مەیدانی حەشرو حیسابمان دێننەوە بەرچاو، بەرگی كفنی لەبەردایەو بێ‌ ماڵ و حاڵەو كۆچەریە، ڕاهێنانە ئامادەباشیە بۆ دواڕۆژ، بۆیە جێگەی سەرنج و تێڕامانە كە خوای گەورە لە سەرەتای سورەی حەجدا باسی دیمەنەكانی قیامەتمان بۆدەكات.

6/ شوێنكەوتن و یادكردنەوەی پێشینانی خۆمانە، لە تەوافی بەیتدا یادی حەزرەتی (اسماعیل و ابراهیم) دەكەیتەوە كە دروستیانكردوە، لە سەفاو مەروە شوێنكەوتنی ڕاكردنەكەی هاجەرەخاتونی دایكمانە، لە ڕەجمدا یادی هەڵوێستە بوێرانەكەی حەزرەتی ئیبراهیمە دژ بە شەیتان كە ویستی پەشیمانی بكاتەوە لە سەربڕینی كوڕەكەی، كە دەبێ‌ موسڵمانیش گوێڕایەڵی فەرمانەكانی خوابێت.

7/ حەج ڕاهێنانی دەروونە بۆ خۆ بە كەمگرتن و لێبوردن و ماڵبەخشین و ڕاهێنانی جەستەو لاشەیشە لەسەر خۆڕاگری و ئارامگرتن بەرانبەر ناخۆشیەكانی ژیان، چون سەفەر ناخۆشی تێدایە، سەرەنجامەكەی:

* لەدایك بونێكی تازەیەوەك مناڵ پاك دەبێتەوەلەتاوان (رَجع كيومِ ولدتهُ امهُ)

* حەجی چاك وپاك پاداشتەكەی بەهەشتە (الحج المبرورليس له الجزاء الا اَلجَنة)

لەكۆتایدا خوالێتانی وەربگرێت وبەنسیب هەمومانیشی بكات (حَجاًَمبرور وسعياًمشكور وذنباً مَغفور).