یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عەلی سیامێوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا جەلال مەلا سالح هەڵەبجەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
شوان رابه‌ر
به‌رواری دابه‌زاندن: 18/07/2012 : 12:13:54
قه‌باره‌ی فۆنت
رٍێنمایی كردنی هاوڵاتیان بۆ ڕێزگرتن لە رەمەزان
لەبەر ئەوەی مانگی ڕەمەزان مانگێكی پڕ خێر و بەرەكەت و پیرۆزە ، مانگی خێر و چاكە و خوا پەرستی یە ، مانگی تەوبەكردن و بەخۆدا چونەوەیە ، مانگی هەموو شتێكی تری چاكە ، ێویستە زۆر  ڕێزی لیِ بگیرێ‌ و هەقی َخۆی پێ‌ بدرێ‌ ، بۆ ئەم مەبەستەش لێرەدا بە كورتی چەند ڕێنمایی یەك دەخەمە ڕوو بۆ ئەوەی بەم شێوەیە ڕێز لە ڕەمەزان بگرین ، بۆیە پێویستە پێیانەوە پابەند بین.
 
1- ڕێزگرتن لە ڕەمەزان : پێویستە لەسەر هەموو هاولاتیان بە هەموو شێوەیەك ڕێز لە ڕەمەزان بگرن ، بە خواپەرستی و چاكەكردن و پاراستنی حوڕمەت ورێزی ڕەمەزان .   

2- بە ڕۆژو بوون : پێویستە موسڵمانان بە گشتی بە ڕۆژو بن ، ئەم دەرفەتە زێڕین وبەنرخە لە دەست خۆیان نەدەن . 


3- شت نە خواردن : پێویستە ئەوانەی بەڕۆژووش نین بە هیچ شێوەیەك لەبەرچاوی خەڵك بە كەشفی شت نەخۆن ،  چونكە دەبل گوناهبار دەبن . 

4 – خۆپاراستن لە گوناهو تاوان : پێویستە هەموو كات بە تایبەتی لەم مانگە بە هیچ شێوەیەك موسڵمانان گوناهو تاوان ئەنجام نەدەن ، تا خێر و چاكەو خواپەرستیمان لاخوای گەورە قەبوڵ بێ‌ و خوامان لێ‌ ڕازی بێت . 

4- شەڕ و شۆڕ نەكردن : پێویستە بە هەموو شێوەیەك هاوڵاتیان خۆیان لە شەڕ و شۆڕ و ئاشوب و ئاژاوە و كێشە و گرفت بپارێزن و بەرپای نەكەن . 

5- پشودان و حەسانەوە : پێویستە تا بكرێ‌ ئەم مانگە بكرێتە مانگی پشودان و حەسانەوە وخێرو چاكە‌وخواپەرستی‌و گوزەراندن لەناو ماڵ و حاڵی خۆ , نەك كاركردن و ڕاكردن و گەشتكردن بۆ ئەو كەسانەی بۆیان دەگونجێت . 


6- خێر و چاكەكردن : پێویستە لەم مانگە بە هەموو شێوەیەك بە هەموو هۆكار و شێوازیك ، لە ڕاست و چەپ ، لە هەموو لایەك خێر و چاكەی زۆر بكرێت ، بە تایبەت بۆ ئەوانەی توانای ماددی یان هەیە  ، خێر و سەدەقە بكەن ، زەكات بدەن  ، ئاگاداری خەڵكی زۆر هەژار و پێویست‌ویەتیم بن .  

7- خوا پەرستی كردن : پێویستە لەم مانگە بە هەموو شێوەیەك لە هەموو كات و ساتێدا ، هەموو جۆرە خواپەرستیەك بكرێ‌ ، خۆمان بۆ خێر و چاكە وخواپەرستی یەكلابكەینەوە . 


8- شت هەرزان كردن : پێویستە لەم مانگە لە دوكان و بازاڕەكان هاولاتیان كەلوپەلی كڕین و فرۆشتن هەرزان بكەن ، نەك گران . ئەوەش هەر خێر وعیبادەت وهاوكاری یە.     

9- ئاشت بوونەوە : پێویستەلەم مانگە بەتایبەت كاتی جەژن خەڵك لەگەڵا یەكتر ئاشت ببێتەوە ، نەفس وشەیتان وەلا بنێن ، ئاشتەوایی لەگەڵا خەڵك وخانەوادە وخوای گەورە بكەین . 

10- تەوبەكردن : پێویستە لەم مانگە تەوبەیەكی نسوح بكەین ، بە یەكجاری بگەڕێینەوە لای خوای گەورە ،  خۆمان لە گوناهو تاوانەكانی ر ِابردوو بشۆینەوە ،  جارێكی تر نەگەڕێینەوە سەر گوناهوتاوان . 

11- پاشێوكردن : سونەتێكی بە خێرە ، شتێكی چاكە بۆ لاشە و هێزی ئینسان ، پێویستە هەموو شەو پاشێو بكەینەوە  تا بەباشی ڕۆژومان پێ‌ بگیرێ ، لاشەمان كاریگەری لاوازی و سەلبی تێ‌ نەكات ، هەرگیز بێ‌ پارشێو بە ڕۆژ و نەبین پێچەوانەی سوننەتی پێغەمبەرە (صلی الله علیە وسلم) .    
                        
12- بەربانگ شكاندن : پێویستە هەموو ڕۆژ لەگەڵ بانگ بەربانگ بە خورما بشكێنین، ئەگەرنابەئاو ، هەروەها سوننەتە زوو بەربانگ بشكێنین ، ناكرێ‌ دوو ڕۆژ لەسەر یەكتر بەڕۆژو بین .  

 
13- زیندووكردنەوەی شەوی قەدر: چەندان فەرموودەی بە پێز لەسەر خێر و پاداشت و گەورەیی‌و زیندوكردنەوەی شەوی قەدر هەن ، بۆیە پێویستە هەر دە شەوی ئاخیری ڕەمەزان یا بە پێ‌ توانا شەوە تاكەكان ، شەوانی قەدر زیندووبكەینەوە و بە خوا پەرستیان بەسەر ببەین ، خێر و چاكەیان تێدا بكەین  .  

14- جەژن : لەبەر ئەوەی جەژنیش لە ڕەمەزانە ، پێویستە بە خێر و خۆشی بەسەری ببەین ، كێشە و خەمەكان زیندوو نەكەینەوە ، بە شێوەیەكی  شەرعی هاموشۆی یەكتری بكەین ، شت بۆ ماڵ  و مناڵ بكڕین و دلیان خۆش بكەین ئەگەر توانامان هەبوو . نوێژی جەژن ئەنجام بدەین و سوننەتەكانی ڕۆژی جەژن جێ‌ بە جێ‌ بكەین .