یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عەلی سیامێوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا جەلال مەلا سالح هەڵەبجەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
شوان رابه‌ر
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/03/2013 : 12:25:08
قه‌باره‌ی فۆنت
گرنگی شەرعزانى

بێگومان شارەزابوون لە هەموو زانست و زانیاریەكی گرنگ و پێویست شتێكی زۆر چاك و گرنگە، بەتایبەت شارەزابوون لە شەریعەتی ئیسلام، چونكە ئیسلام بەرنامەی ژیانە، لە لایەن خوای گەورە بۆ ئەوە هاتووە تابكرێتە تاكە دەستور و یاسا ی ژیان و جێ‌ بەجێ‌ بكرێ‌ ، تا شارەزای شەریعەت نەبین نازانین چۆن لە ژیاندا هەلسوكەوت بكەین و جێ‌ بەجێ‌ ی بكەین، تا شەریعەتی ئیسلام لە ژیان جێ‌ بەجێ‌ نەكرێ‌ شتە چاك و خۆشەكانی ژیان بەرجەستە نابن. بۆیە ئایینی ئیسلام زۆر گەورە و گرنگە باسی شارەزابوون لە شەریعەتی ئیسلام ، لە قوڕئان و سوننەت دەكات ، لەبەر ئەوەی هۆكاری باش بەرێوەبردن و سەركردایەتی كردنی خەڵكن وەك خوای گەورە دەفەرمووێ‌ : وَمَا كَانَ الْمُؤْمِنُونَ لِيَنفِرُواْ كَآفَّةً فَلَوْلاَ نَفَرَ مِن كُلِّ فِرْقَةٍ مِّنْهُمْ طَآئِفَةٌ لِّيَتَفَقَّهُواْ فِي الدِّينِ وَلِيُنذِرُواْ قَوْمَهُمْ إِذَا رَجَعُواْ إِلَيْهِمْ لَعَلَّهُمْ يَحْذَرُونَ {التوبة/122}  .

واتە : ئاساییە ئەگەر هەموو ئیمانداران بە تێكڕ ا رانەپەڕن و بە شداری جەنگ و جیهاد نەكەن ، بەلكو با لەهەر گەل و هۆزێكی موسلمان خەڵكێك بۆ جەنگ و جیهاد لە دژی كافرو ستەمكاران ڕابپەڕن، لە هەمانكاتدا كۆمەلێكیش خەریكی فێربوونی زانست و زانیاری و شەریعەتی ئیسلام بن .

وە پێغەمبەر () دەفەرموێ‌ : من يريد الله به خيرا يفقه في الدين .

واتە : كەسێك خوای گەورە مەبەستی بێ‌ چاكەی پێ‌ ببەخشێ‌ فێری زانست و زانیاری شەرعی دەكا و لە ئایینی خۆی شارەزای دەكا.

وە ئیمامی عومەر () دەفەرموێ‌: تفقهوا قبل أن تسودوا ، فمن سوده قومه على فقه ، كان حياة له ولهم .

واتە : پێَش ئەوەی سەركردایەتی خەلك بكەن خۆتان لە ئایینی خوای گەورە شارەزا بكەن ، بۆ ئەوەی ڕاستەڕێ‌ یان بكەن و باش بەڕێوەیان ببەن ، هەركەسێ‌ خەلكی خۆی لەسەر شەریعەت ئاڕاستە و ڕێنما بكا و بەڕێوەی ببا، دەبێتە مایەی خێروخۆشی ژیان بۆ خۆی و بۆ ئەوانیش . وە ئیمامی ئەعمەشی فەرموودەناسیش دەفەرموێ‌ : يا معشر الفقهاء أنتم الاطباء ونحن الصيادلة .

واتە : ئەی گەلی شەرعزانان، ئێوە پزیشكن و ئێمەی فەرموودەناسیش دەرمان خانە و دەرماندەرین .

وە ئیمامی شافیعی دەفەرموێ‌ : من حفظ الفقه ، عظمت قمته ، ومن تعلم الحديث قويت حجته .

واتە : هەر كەسێ‌ لە شەریعەتی ئیسلام شارەزابێ‌ ، نرخی زۆر دەبێ‌ ، وە هەركەسێ‌ لە فەرموودەكانی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) شارەزابێ‌ بەلگەی لە قسەكردن بەهێز دەبێ‌ .

وە ئیمامی بوخاری دەفەرموێ‌ : الفقه ثمرة الحديث  ، وليس ثواب الفقه دون ثواب المحدث .

واتە : شەریعەتی ئیسلام زادە و بەرهەمی قورئانی پیرۆز و فەرموودەكانی پێغەمبەرە (صلی الله علیە وسلم) ، بۆیە خێر و پاداشتی شەرعزان لە هی فەرموودەناس‌و فەرموودە گێڕەوە كەمتر نیە .