یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عەلی سیامێوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا جەلال مەلا سالح هەڵەبجەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
شوان رابه‌ر
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/08/2012 : 14:42:44
قه‌باره‌ی فۆنت
ئەركمان لەدوای مانگی رەمەزان

 

لەبەر ئەوەی چاكە و عیبادەتەكان لەگەڵ ژیان ‌و تەمەنی ئادەمیزاددان، واتە: تائینسان لە ژیانی مابێ‌ دەبێ هەمیشە چاكە و عیبادەت ‌و خواپەرستی بۆ خۆی ‌و بۆ خوای گەورە ئەنجام بدا، چاكە و عبادەت تایبەت ‌و پەیوەست نییە تەنها بەكات ‌و مانگێكی دیاری كراو، بۆیە چۆن دەبێ لەمانگی رەمەزان هەمووكارو كردەوەو تەقواو خواپەرستییەكی چاك ‌و پێویست بكەین، دەبێ‌ لەهەمووكات ‌و مانگەكانی تریشدا بەهەمان شێوە چاكە و خواپەرستی بكەین، چۆن لەمانگی رەمەزان كۆمەڵێ كارو ئەركمان لەم بارەیەوە دەكەونە سەرشان، بەهەمان شێوەیش كۆمەڵێ كارو ئەركمان لەدوای مانگی رەمەزان دەكەونە سەرشان دەبێ‌ ئەنجامیان بدەین، بۆ ئەوەی پارێزگاری لەدەسكەوت ‌و بەرهەمەكانی رەمەزان بكەین، بۆ ئەوەی هەمیشە لە سەرچاكە و عیبادەتەكان بەردەوام بین، تاخوای گەورە لەخۆمان رازی بكەین، ئیتر ئەم كارو ئەركانەمان لەدوای مانگی رەمەزان دەكەونە سەرشان، دەبێ‌جێ‌ بەجێیان بكەین:

 1-بەردەوامی ‌وخۆڕاگری: پێویستە دوای مانگی رەمەزانیش هەمیشەلەسەر خێروچاكە و تاعەت ‌و عیبادەت ‌و تەقواو سوننەت ‌و شتەباشەكانمان هەربەردەوام ‌و خۆڕاگر بین، نەك وازیان لێ بێنین، خۆڕاگری ‌و بەردەوامی لەسەر چاكە و عیبادەت شتێكی زۆرچاك ‌و پێویستە، چونكە خوای گەورە بەپێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) دەفەرمووێ‌:(واعبد ربك حتی یأتیك الیقین) واتە: خوای خۆتان بپەرستن تا دەگەنە یەقین، واتە تا دەمرن بەردەوام لەژیاندا خوابپەرستن، چونكە خواپەرستی تەنها تایبەت نییە بەمانگی رەمەزان، هەر وەك زۆر كەس دەبینین رەمەزان پەرستن ، واتە تەنها لە رەمەزاندا خێروچاكە و خواپەرستی دەكەن ‌و خوا دەناسن، وادەزانن خواپەرستی ‌وگوناه نەكردن تەنها لەرەمەزانە، نازانن دەبێ هەمیشە وابن، بۆیە لەرەمەزان هەموو خێر‌و چاكە و خواپەرستییەك دەكەن، خۆیان لەگوناه‌و تاوان دەپارێزن، ئافرەتان خۆیان سەرپۆش دەكەن، كۆمەڵێ كاری تری چاك دەكەن ‌و خۆیان دەگۆڕن، كەچی دوای رەمەزان دەگەڕێنەوە سەرهەمان كارو دۆخی جاران، ئەوە شتێكی خراپ ‌و ناشەرعییە، تێنەگەیشتنە لەدین، وادەزانن عیبادەت تەنها لەرەمەزانانە، بۆیە بەهەڵە دەچن، تووشی گوناه‌و تاوان دەبن، نەخێر هەموو خێروچاكەكان بەردەوامن، چەندان ئافرەت لەرەمەزانان خۆیان دادەپۆشن، كەچی هەر لەرۆژی جەژن یەكسەر خۆیان رووت ‌و رەجاڵ و سەركۆت دەكەن، بۆیە پێویستیمان بە بەردەوامی ‌و خۆڕاگری هەیە لەسەر چاكە‌و خواپەرستی، هەروەك خوای گەورە بەپێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) دەفەرمووێ‌ (فاستقم كما امرت) واتە: ئەی پێغەمبەرو موسلمانان بەو شێوەیە لەسەر چاكە و خواپەرستی تان خۆڕاگربن هەروەك لە قورئانی پیرۆزدا فرمانتان پێ‌ كراوە، پێغەمبەر (د.خ) دەفەرمووێ‌: (خیر العمل ادومە وإن قل) باشترین كارو كردەوە ئەوەیە كەئینسان لەسەری بەردەوام ‌و مكوڕبێ‌ باكەمیش بێ‌، واتە:بەردەوامی كەم لەزۆری كاتی ‌ونابەردەوام باشترە. بەردەوامی ‌و خۆڕاگریش (استقامە) داخوازی ئینسان، هەموورۆژێ‌17 جار تەنها لەنوێژە فەرزەكان دەلێین: (اهدنا الصراط المستقيم) خوایە بەرەو رێی راست راستەرێ ‌و خۆڕاگرمان بكە. بەردەوامی و خۆڕاگری لەسەرچاكە و عیبادەت تاكە رێی راست ‌و شایستەیە، ئەوكەسانەی خۆڕاگرن لەسەچاكە و عیبادەت ‌و ژیان خێرو پاداشتیان بێ‌ شومارە وەك خوای كردگار دەفەرمووێ‌: (انما یوفی الصابرون اجرهم بغیر حساب).

2-نەگەڕانەوە سەر گوناهو تاوانەكان: چۆن لەرەزامەندا تەوبەمان كردووە، لەگوناهو تاوانەكان پەشیمان بوینەوە، خۆمان پاراستووە، سەرمایەكی زۆرمان دەست هێناوە، ئەساسێكمان دامەزراندووە، نابێ‌ لەدوای رەمەزانیش هەرگیز بگەڕێینەوە سەر گوناهو تاوان ‌و خراپە ‌و درۆو دەلەسەو ئاشوب ‌و ئاژاوە و غەیبەت ‌و نەمیمی ‌و سەرجەم شتەخراپ ‌و حەرام ‌و ناشەرعیەكان.

3-پاراستنی دسەكەوتەكان: ئیماندار لەرەمەزانان زیاتر هەوڵا دەدا ‌و خۆی ماندوو دەكات، بەرهەم و دەسكەوتێكی زۆر بەدەست دێنێ‌، توێشوێكی زۆر دادەكات، پێویستە دوای رەمەزانیش بەرگری ‌وپارێزگاری لەم بەرهەم ‌و دەسكەوتانە بكات، خۆی فی سفر نەكات، هەوڵا ‌و ماندوو بوون ‌و تێشووی خۆی لەدەست نەدا بەهۆی گەڕانەوە سەر گوناهوتاوان ‌و خراپە، بەڵكو دەبێ هەمیشە دەستیان پێوەبگرێ‌ ‌و لەسەریان بەردەوام بێت بەپێی ئەو هەوڵا ‌و تەوبەیەیەی كردوویەتی.

4-پارێزگاری: تەقواو پارێزگاری كردن لەگوناهو تاوان ‌و حەرام ‌و هەموو خراپەو ناشەرعییەكان شتێكی زۆرگرنگ ‌و داواكراوو پێویستە لەهەموو كاتەكانی ژیان نەك تەنها لەرەمەزان، بۆیە دەبێ دوای رەمەزانیش ئینسان هەمیشە خۆی لەهەموو تاوان ‌و خراپە كان بپارێزی ‌و پارێزگاری لەخۆی بكات، چونكە بەرهەمی تەقوا لەدونیاو دوا رۆژدا زۆر گرنگ ‌و كاریگەرە، تەقوا شتێكی چارەنووسسازە، بۆیە خوای گەورە دفەرمووێ‌:(وتزودوا فان خیر الزاد التقوی) واتە: هەمیشە تەقواو عیبادەتتان زیاد كەن، چونكە باشترین توێشووی دونیا ‌و دوا رۆژ بریتییە لە تەقواو خواپەرستی، تەقواو عیبادەت: كارئاسانی ‌و روناكی ‌و رزگاركەر ‌و دڵخۆشی ‌و ئاسوودەیی ‌و دەوڵەمەندی ‌و رێنووێنی ‌و سەركەوتن ‌و سەربەرزی ‌و چارەسەرو دەرمان ‌و....هەمووشتێكی چاك وخۆشە.

 Shwan.rabar@yahoo.com