یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
هێمن عومه‌ر خۆشناو -شه‌قڵاوه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/02/2013 : 12:38:14
قه‌باره‌ی فۆنت
(مەلا) لە تەفسیرەكەی (مەلای گەورە)دا: مەلایەتی و بەس

 

ئەم ناوونیشانەی سەرەوە رەنگە بەلای خوێنەری بەرێزەوە نامۆ بێت, بەڵام لەدوو سەرەوە پێكاومانە, لەلایەك ئەم گۆشەیە كە ماوەی زیاتر لەدوو ساڵە میوانی خوێنەرانیەتی‌و كاتی ئەوە هاتووە بەخۆی بڵێت ئیدی بەسەو رەزای خۆت هێندە قورس مەكەو چیتر بەناوی رەخنەی بنیاتنەرەوە بە مەلاو مەلایەتی هەڵمەشاخێ‌, چونكە ئەگەر بەتەفسیرەكەی جەنابی (مەلای گەورە) بكەین كە ئێمە هەر جارەو نووسینەكەی خۆمان بەوتەو روانینی ئەو تەڕ كردۆتەوە، ئەوا بەسەدان ئەلقەش لەبەر ناچینە دەرێ‌‌و لەو رووەوە مشتێكیش نمونەی هەشتێكەو بەوەندە بڕی خۆمان دەشكێنین. لەلایەكی تریش گەلێك جاران ناحەزو دوژمن بن، یان كرمی خۆمان، داسان لە مەلایان دەسون‌و دەیاندەنە بەر نەشتەری تیرو توانجان بەوەی مەلا ما مەلایەتیێ‌ ناكەن‌و بەس؟ هەیانە لە ئاوی لێڵ مەلە دەكاو هەشیانە لە نەزانی بەردێكی دەخاتە ناو، بە هەر جۆرێك لەجۆران هەندێ‌ جار لەسەر هەقن‌و هەندێ‌ گاهیش ناهەق.

 

هەندێ‌ دیاردە هەن كۆمەڵگا چەقبەستوی كردون‌و كردونی بە بار بەسەر خەڵك‌و تائێستایش لەگەڵدا بێ كەس زاتی ئەوە ناكات بڵێ‌: كابرا ئەمە تەوقی كۆمەڵگایە نەوەك پەرستش!! بەرەوای هەقی دەبینن هەموو كەس لەدارەتی دونیایێ‌ خاوەنی فەزڵ‌و كەماڵ‌و سەروەت‌و سامان بێ, بەڵام دەبێ‌ مەلا هەمیشە نەدارو دەست كورت‌و چاو لەدەستی ئەوانی تر بێ, لێرەدا بۆ مەلا بەس نییە لە هەوڵی پەیداكردنی بژێوی ژیانی بێ‌ بەمەرجێ‌ كەمتەرخەمی لە ئەدای پیشەكەی خۆی نەكات, مادەم خۆی یەكلاكردۆتەوە بۆ پیشەی پیرۆزی مەلایەتی, چونكە (مەلایەتی لەم عەصرە بێ‌ قووەت‌و ماڵ، بێ‌ سەمەرەیە، مەلای بێ‌ هێزو برسی چی پێ‌ ئەكرێ‌؟ ئەبێ‌ كلكە كوتێ‌ لەبەر ئاغایان بكا، وەدوای شێخانی گومڕا كەوێ‌، شایەدی بەدرۆ بۆ توجارو دەوڵەمەندو كێخوای بەد بدا) تەفسیری كوردی، بەرگی دە، لا123، ئەمە بەو مانایە نییە مامۆستایانی ئایینی لە هیچ شتێكی ماڵی دونیا نەپنگێنەوەو هەرچی پۆست‌و مەقامی بەرزە پێیان بدەن ئەوان بەتامەزرۆییەوە وەریبگرن, چونكو زانست‌و زانیاری لەگەڵ سەروەت‌و سامانی زۆر، گەلەك تەبا نییە, لەلایەكی تریش لەباری رۆحییەوە زانا بەوەرگرتنی پلەو پۆستی بەرز بەرزو دەوڵەمەندی لەرادەبەدەر ئەگەر نەفسی سەركەشی خۆی نەشكێنێتەوە دوور نیە حەربەكی لەسەر قەرزار بێتەوە, ئەوەیشی كە زۆر نەنگییە ئەوەیە زانای ئاینی هەتا ناوو دەنگ بەپیشەكەی خۆی پەیدا دەكا پابەندی وەزیفەكەی خۆیەتی, بەڵام كە پۆستێكی حكومی وەردەگرێ, شەرم دایدەگرێ‌ نازناوی مەلای پێوە بمێنێ‌‌و یان ئەو جوببەو عەمامەی كە ساڵەها بوو نوورێك بوو بۆ خەڵك, ئەم بەسانایی فڕێی دەدات‌و بڕوانامەی دونیایی‌و پلەی هاوچەرخی لەخۆیدا بەرجەستە دەكات, خۆ ئەگەرچی شەریعەت تاپۆی نەكردووە ناوو لیباسی مەلا لەسەر خودی مەلا, بەڵام وەك وەفایەك بەرامبەر زانستەكە هەق وایە لەئاستیدا بێ‌ ئەمەك نەبێ‌. ئەگەرنا ئەوەندەی سەروەت‌و سامان بۆ مەلا باشە كە پەیامەكەی خۆی لەسەر بنیات بنێ‌, بەو مەرجەی بزانی رەفتاری لەگەڵ بكا، كەمتر بۆ ئەوانی تر كە نازانن بەكاری بێنن رەوایە, (خانەدانی عیلم ئەبێ‌ وەكی حەزرەتی مەلا ئەبوبەكر ئەفەندی هەولێری بێ‌، خانەدانی عیلم, عالم، عەللامە، صاحێبی سەروەت‌و سامان لەسەر ئەو هەموو حاڵەش موتەوازیع، كریم الگبع، ئاڵای عیلمی بۆ وڵات هەڵگرتیە، عیززەتی پێدایە... دوو شت رەونەق نایەڵن، یەكێ‌ دەنائەتی تەبع، بێ‌ عیززەت‌و لامەتی نەفس، یەكێ‌ فەقرو حاجەت. ئەگەر كەسێ‌ (زكی النفس)، عالی نەژاد، بەقووەت‌و قودرەت ببێتە مەلا، مەلایە شەرعی، حەقیقەتی عیلم‌و شەرع‌و دین بە رەونەق دەخا، ئەمما كەسێ‌ دەنی بێ‌، بێ‌ هێز، ببێتە مەلا چی پێ‌ ئەكرێ‌؟ رەواجی عیلم‌و شەرع‌و دین چۆن ئەدا؟ مەشاهیری عولەمای ئیسلام هەموو خانەدان‌و عالی نەسەب‌و بە قووەت‌و قودرەت، عەلەلئەكسەر بە سەروەت‌و سامان بوون بۆیە توانیان عیلم بەخێوكەن، عولەمای هەموو فیرەق‌و مەزاهیب‌و ئەدیان پایەیە خاصیان بۆ خۆیان دانا، تەماشای عولەمای شیعان كە، بنۆڕە حاخامی جووان، سەیری جاهو جەلالی‌و پاپ و پایەیان كە، عولەمای ئەهلی سوننەت‌و جەماعەت، پایەی دونیایان دا بە مەلاك‌و روئەسا، مایەی نفوزی دینیان دا بە شێخان، دەست لەچۆكان بەرەو ژێر خۆیان، بێ‌ پایەو مایە مان، لە نەزەر ئوممەت نە كەڵكی دونیایان هەیە نە كەڵكی قیامەت) لا19.

 

بە ئومێدی ئەوەی مامۆستایان لەكاتی هەبوون‌و گوزەران خۆشیدا خودی پەیامەكەیان بیر نەچێت‌و خەمساردی نەنوێنن لەو كاتەی پلەیەك وەردەگرن، بەڵكە هەمو ئەمانە بقۆزنەوە بۆ خزمەتی ئاین‌و رشدتر بن لەسەر ئەو خزمەتەو لەپاڵ خۆشیەكانی دونیاشدا وەك مۆم وەك چۆن سوتاون هەر بسوتێن‌و بسوتێنەوە تا بەردەم بیری خەڵك رۆشنتر بكەن‌و ببنە هۆی سەلامەتی ئیمانی خۆیان‌و دەوروبەریان‌و جارێكی تر بەخۆیاندا بچنەوەو وەك جەنابی مەلای گەورە مەلای تێرو تەواوو پیاوی رۆژە سەختەكانی ئاین‌و میللەتەكەیان بن... بەهیوای هاتنەدی هەموو ئاواتەكان!!!!.

Hem992003@yahoo.com

Facebook:Hemn Omar Khoshnaw

 ئەم بابەتە لە ژمارە (88)ی پەیامی زانایان بڵاوكراوەتەوە.