یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
هێمن عومه‌ر خۆشناو -شه‌قڵاوه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/09/2013 : 10:15:05
قه‌باره‌ی فۆنت
ئەو زانستەی دەبێتە بەڵا

كەودەنێك تكای لە حەزرەتی موسا (س) كرد، كە زمانی گیانلەبەرانی فێربكات. موسایش پێی گوت: ئەرێ‌ داماو ئەم ئارەزووەت لە كوێوە هێناوە؟ واز بێنە تۆ ئەهلی ئەم كارە نیت، چونكە بەراستی زانست ئەو كەسە بە فەتارەت دەدا كە ئەهل نییە. بەڵام كابرا سوور بوو لەسەر داواكەی گوتی: ئەگەر هەموو زمانەكانی گیانلەبەرانیشم فێر ناكەی، بەلایەنی كەمەوە هەندێكیانم فێربكە.

حەزرەتی موسایش زمانی كەڵەشێرو سەگی فێركرد. كابرا گێلەكە گەڕایەوە ماڵی خۆی بە دڵخۆشی و لەناو باغەكەی خۆیدا خۆراكی رووكرد، كەڵەشێریش بە پەلە بۆ لای وردە نانەكان هات و سەگیش بە نیگەرانییەوە پێی گوت: توخوا ئەو كارەی تۆ ستەم نییە لەمن؟ من وەك تۆ ناتوانم گەنم و جۆ بخۆم، ئەتۆ ئێستا ئەو لەتە نانانە دەخۆی كە دەبوایە هی من بوایە. كەڵەشێر وەڵامی دایەوەو گوتی: نیگەران مەبە، سبەی شتێكی زۆر باشترت بە نسیب دەبێ، چونكە ئەسپەكەی خاوەن شكۆمان دەمرێ‌ و تۆیش لەسەر سكەكەی تێرو پڕ دەخۆی.

كە كابرا ئەو قسەیەی كەلەشێری بیست, هەر زوو چوو ئەسپەكەی بردە بازارو فرۆشتی, ئەسپەكەیش لەلای كڕیارەكە مردار بویەوە. كابرای گێل خەنی بوو بەوەی كە ئەو زەرەرەی بۆ گەڕایەوە. رۆژی دووەمیش كابرا گوێی لەو دوو گیانلەبەرە گرت, كەلەشێر دەیگوت: خەمێ‌ مەخۆ, سبەینێش كەنیزەكەی گەورەمان دەمرێ‌ و گەورەمان بەو بۆنەوە خواردن دەبەخشێتەوە، تۆیش ئەی سەگ لەو هێسك و پروسكانە تێر دەبیت.

كابرا زۆری ئەو كەنیزە خۆشدەویست, بەڵام كە ئەمەی بیست، بۆئەوەی زەرەر بگەرێنێتەوە، هەر زوو چوو كەنیزەكەی فرۆشت و گوتی خودایە ئەی لەو نیعمەتەی كە زمانی حەیوانات فێربووم!

رۆژی سێیەمیش سەگ زۆری برسی بوو و بە توورەییەوە بە كەلەشێری گوت: تۆ فێڵم لێ‌ دەكەی و قسەكانت راست دەرنەچوون. كەلەشێر وتی لە راستیدا منیش حەپەساوم، ئێمەی ئوممەتی كەلەشێر درۆناكەین و لە حەیواناتە پیرۆزەكانین لای خوداو پێغەمبەر(د.خ) و، نوێژكەران بۆ نوێژی بەیانی لە خەو هەڵدەستێنین، بەڵام نازانم چ تەفسیرێك بۆ ئەو كارانەی لەم رۆژانەدا روویدا بكەم. لێ‌ تۆ غەمبار مەبەو سبەینێ‌ گەورەشمان دەمرێ‌ و بەو بۆنەوە میراتگرەكانی خوانێكی گەورە سازدەكەن، بە دڵنیاییەوە شتێكت لەم سفرەیە بەردەكەوێت.

كە كابرا ئەو قسەیەی بیست هۆشی لەسەر خۆی نەما، ئەسپەكەی و كەنیزەكەی فرۆشت ئێستایش خۆی بە كێ‌ بفرۆشێ؟ پێشتر موصیبەتەكان بچوك بوون, ئێستا خۆی لەبەردەم فریشتەی رۆح كێشان دەبینێتەوە، كابرا بە پەلە لە ترسی مردن خۆی گەیاندە حەزرەتی موسا:

وەرە ئەی پێغەمبەری خوا! زانستەكەم لێ‌ وەربگرەوەو ئەو بەڵایەم لەسەر لابدە.

موسا پێی فەرموو: قورت بەسەر! وەك چۆن تیر ناچێتەوە ناو كەوان, ئاوایش قەدەری ئیلاهی ناگەرێتەوە. ئێستا تەنیا نزاو پارانەوەت لەبەردەستە بۆ ئەوەی ئیمانەكەت رزگاری بێت. ئەمە ئەو زانست و مەعریفەیە بۆ ئەو كەسانەی ئەهلی كارەكە نین, ئەم كابرایەش لە جیاتی ئەوەی سود لەو دەرفەتە وەربگرێ‌ لە دیدەنی حەزرەتی موسا بۆ بوژانەوەی رۆحەكەی, بەڵام هەواو ئارەزووەكانی پێش خست و ویستی لە رێگای زانستەوە ئارەزووەكانی تێربكات.

ئەم چیرۆكە بەكارهێنانی خراپی زانست روون دەكاتەوە، كە ئاماژە بەوە دەدا دەبێ‌ مرۆڤ زانستی پێویست و ناپێویست لەیەكتر جیابكاتەوە، چونكە زۆر زانا هەن ئەهلی زانست نین، بەڵكو تەنیا پاسەوان و حەمماڵی زانستەكەن. خودایش دەرهەق بەوانەی كە سوود لە زانستەكەیان نابینن بە (كمثل الحمار یحمل اسفارا) ناویان دەبات, هەرچەند زانابن چونكە سوودیان لێ‌ نەبینیوە, هەر كەودەن و نەفام وجاهیلن.

 

ئەم بابەتە لە ژمارە (95)ی گۆڤاری پەیامی زانایان بڵاوكراوەتەوە