یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
مه‌لا یونس باویانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/06/2014 : 14:47:35
قه‌باره‌ی فۆنت
كێ‌ به‌رپرسیاره‌ له‌كه‌یسه‌كانی ئه‌نجامدانی توندوتیژی دژ به‌ ئافره‌تان ئایین، پیاو، كۆمه‌ڵگا؟

بەداخەوە كێشەی ئافرەت كێشەی دوێنێ‌ و ئەمڕۆ و و بەیانیش دەبێت، واتە ئاریشەیەكی كۆن و نوێ‌ یە و تایبەت نیە بە زەمان و مەكانێكی تایبەت و دیاری كراو، پرسێكی هەستیاریشە چونكە لەكۆتاییدا كێشەی خێزان و كۆمەڵگە و تاكەكانی كۆمەڵگایە، بۆیە بەرەنگاربوونەوەو لەدژ وەستانەوەی ئەركی هەموومانە، ئەركێكی ئایینی و نیشتیمانی وتەنانەت ئینسانیشە، جاهەر هەوڵ و هەڵمەتێك لەلایەن هەرلایەن و دەزگاو ڕێكخراو و تەنانەت تاكە كەسێكیش بدرێت لەپێناو نەهێشتن و بنەبڕكردنی ئەم دیاردە ڕەزا قورس و دژ بەئینسانیە، ئێمەبەهەمووشێوەیەك پشتگیری دەكەین و دەستخۆشی و پێزانینمان هەیە بۆیان، وەلـێ‌ ئەوەی جێ‌ ی نیگەرانی و پەستیمانە هەندێ‌ كەس و لایەن زۆرجار بەمەبەست و بێ‌ مەبەست ئایین و پرانسیپەكانی ئیسلام بە تۆمەتباری ئەم پرسە ئەناسێنن و ئەیخەنە نێو قەفەسی تۆمەتباری، لەكاتێكدا گەركەسێك كەمترین شارەزایی لەئیسلام دا هەبێ‌ و ئەلف بایەك لەئایینی پڕ لەدادوەریی ئیسلام بزانێ‌ دەرك بەم ڕاستی یە دەكات كە لەنێو تێكست و دەقە ئایینییەكانی ئیسلام دەقێكی ڕاشكاوانە دەست ناكەوێت كەهاندانی بۆ ئەم كارە یان پرسێكی تری هاوشێوەی تێدابێت، مەگەر هەندێ‌ دەق كە تەفسیرو تەئویل ی هەڵەی بۆ كرابێت، بەڵكو بەپێچەوانەوە ئایینی پیرۆزی ئیسلام لەمێژوودا گەورەترین شۆڕشی ڕاگەیاند دژ بە ئەنجامدانی توندو تیژی دژ بەڕەگەزی مێیینە و ژن كوژی و (وأْدُ الْبَنَات) و ئەنجامدەرانی، و هاوكات گەورەترین ڕیفۆرم و چاكسازی كرد لەژیانی كۆمەڵایەتی و تێڕوانینی كۆمەڵگا بۆ ئەم ڕەگەزەو ژیان و بوون و كەسایەتی سەربەخۆ و مافەسرووشتی یەكانی بۆگەڕاندەوە، لەئیسلامدا پیاو و ئافرەت بەیەك چاو سەیر دەكرێن بەپێ‌ ی پرانسیپی مرۆڤبوون مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێ‌ نەك جیاوازی ڕەگەزی، هەریەكەیان ئەوی تریان تەواودەكات و تەواوكاری یەكترن، مەگەر لەهەندێ‌ پرس كەبەشێك لەخەڵكی لەنا حاڵی بوون و نەشارەزاییانەوە بەمافیان دەزانن ئیسلام خاتری ئافرەتی گرتووە، ئافرەت مافی ڕادەربڕین و ڕەخنەگرتن و فێربوون و زانست خوازی و كاركردن و خاوەندارێتی و تێكڕای مافەكانی تری هەیە، كە لەم دەرفەتەكورتەدا بەداخەوە ناتوانین ئەو دەق و تێكستانەی قورئان و سوننەت و مامەڵە بەرزو بێ‌ وێنەكەی پێغەمبەری پێشەوا(درودی خوای له‌ سه‌ر بێت) كە لـە گەڵ هاوسەر و كچەكانی كردویەتی  بخەینەڕوو، بەڵام دەپرسین بۆچی ئەوانەی كە خۆیان بە كارەكتەرو داكۆكی كاری مافی ئافرەت و پاڵەوانی ئەم بوارە دەناسێنن هەمیشە زوومی كامیراو پێنووسە نەشتەر ئامێزەكانیان و ڕوی دەم و قسەیان لە كۆمەڵگای ئیسلامی و خێزان و دامەزراوەكانیەتی ..؟

 وەك بڵێ‌ ی ئافرەتی موسڵمان ستەم لێكراوترین و بێ‌ مافترین ئافرەتی جیهان بێ‌، دەپرسین بۆچی جار جارەیش باس لە وڵاتە ڕۆژئاوایی و بەناو پێشكەوتووەكان ناكەن، تاكو بزانین ئاخۆ ئافرەت و ڕەگەزی مێیینە لەژێر ڕەحمەتی ئەو كۆمەڵگا بە فریشتە وێناكراوانە چۆن دەگوزەرێن و چۆن چۆنی مامەڵەیان لەگەڵادەكرێت .. !؟  

جا بەندە پێ‌ ی باش بوو ئەگەر زۆر كورتیش بێ‌ بۆ بەرچاو ڕوونی خوێنەری ئازیز هەندێ‌ ئاماری توندوتیژی دژبەئافرەتان لەڕۆژئاوا بخەمە ڕوو، كە لەسەرچاوە باوەڕپێكراوەكانی ئەوان وەرگیراون ..

*دكتۆرە (فاتیمە نصیف) كە یەكێكە لەچاڵاكانی بواری مافی ئافرەت كە بەڕەگەز عەرەبە دەڵێت:  پێش ڕۆیشتنم بۆكۆنگرەی (پەكین) كە تایبەت بوو بەپرسی ناوبراو، داوام لە پۆلیسی فیدڕاڵی ئەمەریكی كرد كەوا هەندێ‌ ڕاپۆرت و زانیاریمان پێ‌ بدات لەمەڕ پرسی توندوتیژی دژ بەئافرەتی ئەمەریكی جا لەو زانیارییانەی كە پێیان داین ئەم ئامارانەی خوارەوەیان لەخۆ گرتبوو:

*79% ی پیاوانی ئەمەریكا بەشێوەیەك لەهاوسەرەكانیان دەدەن شێواوی بەسەر ئەندامەكانیانەوە بەجێ‌ دەهێڵن.

*دكتۆر (جون بیریه) مامۆستای یاریدەدەرو مامۆستای دەرونناسی لەزانكۆی (كارولینا) نوسیویەتی:  17% ی ئەو ئافرەتە لێدراوانە لێدانەكانیان ئەوەندە توندە بەم هۆیەوە ئەخرێنە ژێر چاودێری توند (العنایە المركزە).

*بەپێ‌ ی ڕاپۆرتی وەكالەتی ناوەندی ئەمریكی بۆ پشكنین و لێكۆڵینەوە ـ F P T  ـ لەهەر(18) چركەیەكدا لەئەمەریكا ژنێك لەلایەن مێردەكەیەوە لێ‌ ی دەدرێت.

*هەروەها ڕۆژنامەیەكی ئەمەریكی نوسیویەتی كە لە هەر (10) ئافرەت، ئافرەتێك وێی دەكەوێت،  ڕۆژنامەی ـ Relation family ـ یش بەدوای ئەم هەواڵە دەنوسێت لەهەر دوو ئافرەت یەكێكیان لەلایەن مێردەكەیەوە لێ‌ ی دەدرێت و دوچاری ستەم و توندو تیژی دەبێتەوە.

*لە فەڕەنساش ساڵانە دووملیۆن ئافرەت دوچاری لێدان و توندو تیژی دەبنەوە .... ئەمینداری نهێنی دەوڵەت بۆمافەكانی ئافرەت (میشیل اندریە) دەڵێت: لەو وڵاتە تەنانەت ژیاندارانیش هەندێ‌ جار لەئافرەت چاكتر مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت، چونكە گەر پیاوێك لەشەقام لەسەگەكەی بدات،  كەسێك لەلایەن (كۆمەڵەی نەرم و نیانی لەگەڵ ئاژەڵان)دا  شكاتی لێ‌ دەكات، بەڵام ئەگەر پیاوێك لەسەر شەقام و لەبەرچاوی خەڵك لە خێزانەكەی بدات كەسێك لەم وڵاتەدا خۆی ناجوڵێنێت.