یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
مه‌لا یونس باویانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 11/10/2011 : 12:24:54
قه‌باره‌ی فۆنت
خۆكوشتن – انتحار- هۆكار و حوكمە شەرعیەكەی
ئەوەی جێی تێرامان و هەلوەستە لە سەر كردنە لەم دواییانەدا دیاردەی خۆكوشتن – انتحار- و هەولدان بۆ خۆ كوشتن بە شێوازی جۆر بە جۆر وەك خۆ خنكاندن، خۆكوشتنی بەچەك،خۆ سوتاندن ،لەشوێنی بەرز خۆفرێدان بەپێی ئەو ڕووداوە تراژیدیاو جەرگ بڕانەی كە میدیاو كەنالەكانی ڕاگەیاندن وەك سەردێرو مانشێتی هەوال پێمان ڕادەگەیێنن لە زیاد بوون وهەلكشان دایە دەتوانین بڵێین سنووری حالەتی تێپەڕاندووە وبەرەو بەدیاردە بوون هەنگاو دەنێ ئەمەش زەنگیكی مەترسی دارە بۆ كۆمەلگەی كوردی وئایندەی نەتەوەكەمان بۆیە پێویستە دیراسەیەكی زانستی و بابەتیانەی ئەم پرسەو هۆكارەكانی بكرێ بەهەند وەربگیرێ بەبایەخەوە لێ ی بڕوانین زەرورە حكومەتی هەرێم، زانایانی ئاینی،رێكخراوەكانی كۆمەلگەی مەدەنی ، ڕوناكبیرو دەزگاكانی ڕاگەیاندن ڕاستە وخۆ بێنە سەر خەت و ڕۆلێكی خێراو بەرچاو بگێرن بۆ چارەسەری و ڕێگا چارەی گونجاو و وشیار كردنەوەی تاكی كوردی و كۆمەلگەكەمان لە مەترسی وختورەتی ئەم دیاردە نامۆ بە ئاین و كلتووری نەتەوەكەمان، جا بەندە لە سۆنگەی هەست كردن بەبەر پرسیارێتی و مەترسی پرسەكە بەپێویستی زانی هەموو ئەم هۆكارو فاكتەرانەی كە لە پشت ئەم دیاردە دێوەزمە ئاساییەن و، بوونەتە هۆی ئەوەی كەتاكی كورد ئەوەند ڕوخاوو بێ هیوا بێ ژیانی شیرین و دونیای ڕووناكی ئەوەندە لەلابێزراو بێ بە شێوەیەك مەرگ ومردنی بەلاوە ئاسایی ترو شیرین تر بێ لەم ژیانە و بڕیاری خۆكوشتن وبە كۆتاهێنانی ژیانی بدا هەمیش لەژێر ڕۆشنایی دەقە شەرعیەكان حوكمە شەرعیەكەی شەن وكەو بكات و ڕۆشنایی بخاتە سەر بە هیوای بەر چاو ڕوونی و وشیار بونەوەی تاكی كوردی ئەم چەند هۆكارانەی خوارەوە ش بەبڕوای من گرنگترین ئەو هۆكارانەن كەلەپشتی ئەم دیاردەن و پالنەری سەرەكین بۆ ئەنجام دانی ئەم كارە.

یەك: لاوازی بواری ڕوحی و ئیمانی وفەرامۆش كردنی دینداری .

دوو: زاڵ بوونی لایەنی ماددی بەسەر لایەنی روحی و ئیمانی نەمانی قەناعەت و بە بەشی خۆ ڕازی نەبوون.

سێ: نەبوونی وشیاری وڕۆشنبیری ئاینی پێویست و بەرگە نەگرتنی تاقی كردنەوە سەختەكانی ژیان.

چوار: كاریگەری نەرێنی- سلبی- كەنالەكانی ڕاگەیاندن ومیدیا لەڕێی پەخشكردنی زنجیرە دراماو تەمسیلیە دۆبلاژكراوە بیانیەكان كەزادەو هەڵقولاوی ژینگەو واقیعی میللەت وكۆمەڵگای ئێمە نین وە ئەگەر گریمان سودێكیان لێ هەڵوەریبێ بۆ واقیعی كۆمەلگای خاوەن ،ئەوە بێگومان كۆمەڵگای ئێمە نەبۆیان پێویست وئاتاجە نە هیچ دەردێكیشی چارە سەر دەكەن ،بەڵكو هەتا سودێكیان لێ دەبینێ‌ گرفتارو گیرۆدەی سەد دەرد ونەخۆشی و دیاردەی نامۆی دەكەن.

پێنج: لاسایی كردنەوەو چاولێكەری- تقلید- ی كۆمەلگا ڕۆژ ئاواییەكان وەك (ابن خلدون) زانای كۆمەلناس لەكتێبەكەی (المقدمە)دا ئاماژە بەم ڕاستی یە دەكات كە هەمیشە میللەتە ژێر دەست وتێكشكاوەكان لاسایی ئەو كۆمەل و میللەتانە دەكەنەوە كە زاڵ وبەدەستەلاتن هەر لە جل وبەرگەوە هەتابیرو باوەڕ كەدەڵێ: (ان المغلوب مولع ابدا بالاقتدا‌و بالغالب فی شعاره وزیه ونحلته وسائر أحواله وعوائده) (المقدمە) ص 116.

شەش: نەبوونی پڕۆگرام ومیتۆدێكی پەروەردەیی ڕوحی و سایكۆلۆژی وا كەتاك -فرد- ێكی بەهێزو دامەزراو پەروەردە بكات و بار بهێنی .

حەوت: هەبوونی ناعەدالەتی و فەرق و جیاوازی وماف پێشێلكردنێكی بەر چاو لە دامەزراندن و پێدانی ئیمتیازات بەجۆرێك بەشێك پڕن و زۆرێكیش قڕ.

هەشتەم: تێكچونی شیرازە ی خێزان و سەرهەڵدانی چەندین كێشەی خێزانی ودەروونی وكۆمەلایەتی لە دەرەنجامی فڕێدانی هەندێ دروشمی بریقە دار و خەڵەتێنەری وەكو: ئازادی بێسنوورو سەربەستی ڕەها و خۆ ڕزگاركردن لە باوك یان مێرد سالاری ومۆدێرنە كردنی كۆمەلگاو ...هتد ولەلایەن هەندێ كەس ودەزگاو ڕێكخراوەوە.

نۆ: سەختی و دژواری ژیان و گوزەران وگرانی بازاڕ كە لەژێر كاریگەری وڕەنگدانەوەی عەولەمە- گلۆبالیزەیشن- گۆڕانی زۆری بەخۆوە بینیوەو ژیانی ئالۆز كردووە.


* حوكمی خۆكوشتن -انتحار- لە ئیسلامدا:


خۆكوشتن لە ئیسلامدا تاوانێكی گەورەیە و بە یەكێك لەگوناهەگەورەكان ئەژمار دەكرێت و هۆكارێكیشە بۆمانەوەی بابای خۆ كوژ لە دۆزەخ بەشێوەی تا هەتایی وئەبەدی.

ئەمەش چەند دەقێك سەبارەت بە خۆكوشتن:

1- خوای بەبەزەی دەفەرمووێت : (ولا تلقوا بأیدیكم الی التهلكە) .البقرە/195.واتە:بەدەستی خۆتان،خۆتان بەرەو تیاچون مەبەن.

2- هەروەها دەفەرموێت (ولاتقتلوا أنفسكم إن الله كان بكم رحیما)النسا‌ء/29.

واتە: خۆتان مەكوژن و(یەكتر بە ناحەق مەكوژن،كاتێك بێزاریی و بێتاقەتی ڕووتان تێدەكات یان توشی زیانێك دەبن ) بەڕاستی خوا میهرەبانە پێتان.

3- پێغەمبەری مرۆڤ دۆستیش –دروودی خوای لێ بێت- فەرموویەتی:
[من تردیٍ من جبل فقتل نفسه، فهو فی نار جهنم،یتردی فیها خالداً مخلداً فیها أبداً.ومن تَحَسی سُماً فقتل نفسه،فسمه فی یده یتحسّاه فی نار جهنم خالداً مخلداً فیها أبداً. ومن قتل نفسه بحدیدە فحدیدته فی یده یتوجأ بها فی نار جهنم خالداً مخلداًفیها أبداً].رواه البخاری والمسلم.
واتە: هەر كەسێك خۆی لە شاخێك یان بەرزاییەك فڕێ بدات –بەمەبەستی خۆكوشتن- خۆی بكوژێت ئەو كەسە بەردەوام لەدۆزەخ خۆی فڕێ دەدات تاهەتایە بەئەبەدی،وەهەر كەسێك ژەهر بخواتەوە بەم هۆیە وە خۆی بكوژێ‌ لە دۆزەخ هەمیشە ژەهری لەدەستەو دەیخواتەوە،وەهەركەسێك بەشمشێر یان خەنجەرێك خۆی بكوژێت هەمیشە شمشێر یان خەنجەرەكەی لە نێو ئاگری دۆزەخ لەدەست دایە وخۆی پێ‌ دەكوژێ‌ تاهەتایە.
4- لەفەرمودەیەكی تردا كەپێشەوا بوخاری لە ئەبو هوڕەیرە دەگێڕێتەوەو دەفەرمووێت:[الذی یخنق نفسه یخنقها فی النار.والذی یطعن نفسه یطعن نفسه فی النار.والذی یقتحم یقتحم فی النار].واتە ئەوەی خۆی دەخنكێنێت لەناو ئاگری دۆزەخیش هەر خۆی دەخنكێنێت .وەئەوەی بە چەقۆ یان هەر ئامرازێكی تری خۆكوشتن-لەخۆی ئەدا لەناو ئاگریش بە هەمان ئامراز هەمیشە لەخۆیدەدات.وەئەوەی خۆی فڕێ دەدات لەناو ئاگریش هەر خۆی فڕێدەدات.

5- وە (جندب بن عبداللە) لە پێغەمبەرمان –دروودی خوای لێ بێت- دەگێرێتەوە كە فەرمویەتی :[كان فیمن قبلكم رجل به جرح فجزع ،فأخذ سكیناَ فحزبها یده،فما رقأ الدم حتی قال الله تعالی...!]
[بادرنی عبدی بنفسه حرّمت علیه الجنە]رواه البخاری.

واتە: پیاوێك لە سەردەمی پێش ئێوەدا برینێكی هەبوو-برینداربوو- ئارامی نەگرت و لە بەری بڕا،چەقۆیەكی گرت و دەستی خۆی پێ بریندار كرد، خوێنەكەی نەپچڕاو نەزیف بوو تا مرد وگیانی لە دەست دا خوای مەزن فەرمووی...! بەندەی من پەلەی كرد لەخۆی بە هەشتم لێ حەرام كرد.
كەواتە مرۆڤ خۆی بە چ شێوازو ئامرازێك بكوژی سزاكەی بریتیە لە دووبارە كردنەوەی هەمان كردار لەنێو ئاگری دۆزەخ و بەهەمان شت سزا ئەدرێ تا هەتا یە-خوا پەنامان بدات- وەك ڕابەرمان -دروودی خوای لێ بێت-فەرموویەتی [من قتل نفسه بشیئ فی الدنیا عُژب به یوم القیامە]رواه البخاری.

واتە: كەسێك لە دونیا بە شتێك خۆی بكوژێت لە ڕۆژی دوایی بەهەمان شت سزادەدرێت .
بۆیە دەگەین بەم قەناعەتە كە خۆكوشتن نەك هەر چارەسەر نیەو بەس بەلكو قوڕەكە خەست تردەكات لەبڕی ڕزگار بوون لە خەفەت ودڵ تەنگی ونا خۆشی كاتی مرۆڤ دوچاری مالوێرانی وتیاچونی دونیاو دوا رۆژ دەكات بەمەش (خسر الدنیا والاخرە وذلك هو الخسران المبین).


*ئه‌ندامی لقی شه‌قلاوه‌ی يه‌كێتی زانایان