یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
مه‌لا یونس باویانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/04/2015 : 11:42:20
قه‌باره‌ی فۆنت
ساڵی 2025 دینی ئیسلام دەبێتە یەكەم دین لە جیهاندا

ئێستا ژمارەی مسوڵمانان زیاترێكە لە (12500000) وە هۆكاری شاراوەی ئەم بڵاوبونەوە سەرسوڕهێنەرە چییە، وە ئامارەكان چی دەڵێن دەربارەی ژمارەی ئێستای مسوڵمانان؟

1- ئەمڕۆ زیاتر لە (4200) دین لە جیهاندا هەن! ئامارەكان ئەوەیان دەرخستووە كە دینی ئیسلام لەهەموویان خێرا تر گەشە دەسێنێت و بڵاو دەبێتەوە، لە ساڵی 1999 دا ژمارەی مسوڵمانان گەیشتە ملیارێك و دووسەد ملیۆن مسوڵمان، بێگومان ئەمڕۆ ئیسلام بڵاو بۆتەوە بەهەموو جیهاندا بەم ڕێژەیە.

ئاسیا: 780 ملیۆن

ئەفریقا: 308 ملیۆن

ئەوروپا: 32 ملیۆن

ئەمریكا: 7 ملیۆن

ئوستورالیا: 385 هەزار

2-گەشەسەندنی ڕێژەی مسوڵمانان لە جیهان

لە ساڵی 1990 ژمارەی مسوڵمانان لە جیهاندا كەمتر بوو لە نیوەی ژمارەی گاورەكان، كە 12,4% بوو، بەبەراورد بە گاورەكان كە 26,9% بوو، بەڵام پێشبینی دەكرێت لەساڵی 2025 ژمارەی مسوڵمانان لە ژمارەی گاورەكان زۆرتربێت، بە 30% بە بەراورد بە ژمارەی گاورەكان كە دەبێتە 25% ، لێرەدا ئەوە بەدیدەكرێ كە ڕێژەی مسوڵمانان 2,9% زیاد دەكات، بەهۆی ئەو گەشەسەندنەی كە دینی ئیسلام پیایدا تێیدەپەڕێ‌.

3-پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) ئاماژەی پێداوە كە ئایینی ئیسلام بەسەر هەموو پارچەكانی ڕووی زەویدا بڵاو دەبێتەوە، هەروەك لە فەرموودەیەكدا دەفەرموێ (سیبلغ هذا اڵامر أی الاسلام ما بلغ اللیل والنهار) واتە: "ئیسلام دەگاتە هەر شوێنێك كە شەو و ڕۆژی لێهەڵبێت" بە واتای ئەوەی هەموو ناوچەكانی سەر ڕووی زەوی شەو و ڕۆژی پێدەگات، كەواتە ئیسلامیشان پێدەگات.

هــ بــ