یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   دهۆك: شاندەكا بلندا لقێ شێخان یا زانایان سەرەدانا رێڤەبەرێ نویێ ئەوقافێ دكەن    *****    *****   مامۆستا مەلا شەمسەدین خرابەدراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سیمیناری هەفتانەی خۆی سازدەکات    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی مانگانەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات    *****    *****   لقا شێخان یا زانایان پێشوازی ل قایمقامێ قەزا شێخان دكەت    *****    *****   د.ئەنەس دۆسکی وەک نوێنەری مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپی ئاشتبوونەوەی نیشتمانی دەکات    *****    *****   لقا شێخان یا ئێكەتیا زانایان كۆمبونا خۆیا مانگانە گرێدا    *****    *****   زاخو: بەرپرسێ لقا زانایان بەشداری د رێوڕەسما وەرگرتنا ئیجازەكا زانستی دكەت    *****    *****   هەڵەبجە: لقی شارەزووری زانایان بەشداری لە دیدارێكی زانستیدا دەكات و لە رێوڕەسمی كردنەوەی مزگەوتێكدا ئامادە دەبێت    *****    *****   مامۆستا مەلا عمر حسین حەمە ئەمین کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   زاخو: لقا زاخو یا ئێكەتیا زانایان بەشداری د سەمپۆزیۆما پاراستنا خیًزانی دا دكەت   
محمد هەسنانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/02/2023 : 21:06:23
قه‌باره‌ی فۆنت
ئیبن ئادەمی باڵەك، زانا و دانا و شاعیر و گەردوونناسی كورد

دوای چەندین سەدە تا ئێستا كتێب و دەستنووسەكانی زانایەكی كورد لە دەڤەری باڵەكایەتی پارێزراون، دەستنووسەکانیش لە بوارەکانی وەك: زمانەوانی، مێژوو، زانستی گفتوگۆ، زانستی وشە، ڕێزمان، ڕەوانبێژی بیركاری، لۆجیك، ئەستێرەناسی، شیعر و چەندانی ترن.

مەلا محەمەد كوڕی مەلا ئادەم ناسراو بە (ئیبن ئادەمی، یان ئیبنو ئادەمی باڵەك)، یەكێك بووە لە زانا ناسراوەكانی كوردستان، لە ساڵی (1747 ز) لە گوندی ڕوستی سەر بە قەزای چۆمان، لە ناوچەی باڵەكایەتی لە خێزانێكی خوێندەوار و مەلازادەدا لە دایك بووە. باوكی زانایەكی خاوەن خوێندنگە و كتێبخانە بووە. سەرەتای خوێندنی ئیبنو ئادەم لای باوكی بووە، لە كۆتاییدا لای مامۆستا عەبدوڵای بایەزید، كە قوتابی زانای گەورە سیبغەتوڵڵای حەیدەری بووە، مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتووە.

لە دوای تەواوكردنی خوێندن، لەلایەن میر محەمەد، میری ڕواندز، ڕێزی لێگیراوە و مزگەوت و خوێندنگەی بۆ دابینكراوە، كراوەتە مامۆستا و موفتی میرنشینەكە، بەهۆی ناوبانگی زانستی و بلیمەتییەوە ژمارەیەكی زۆر  قوتابی و فەقێ لە دەوری كۆبوونەتەوە و لەلای ئەو درێژەیان بە خوێندنداوە. دوترێت دوای ماوەیەك مانەوەی لە ڕواندز، بە هۆی ئەوەی لە ئاستی ستەم و نادادیدا بێدەنگ نەبووە، بۆیە لەگەڵ میری سۆران نێوانیان تێكچووە و ناچار بووە ڕواندز بەجێبهێڵێ و ڕووی كردووەتە گوندی وەڵزە لە باڵەكایەتیی و لەوێ‌ بەردەوام بووە لەسەر وانە وتنەوە و نووسین.

ئیبنو ئادەم، بە دەیان كتێب و نووسراوی هەبووە، دەربارەی زۆربەی زانستەكانی وەك زمانەوانی، مێژوو، زانستی گفتوگۆ، زانستی وشە، ڕێزمان، ڕەوانبێژی بیركاری، لۆجیك، ئەستێرەناسی، شیعر و چەندانی تر. بەشێك لە كتێبەكانی ئەو زانایە تا ئێستا لە پەرتوكخانەی دكتۆر عەبدوڵڵا مەلا سەعید مەلا وەیسی سەرۆكی یەكێتی زانایانی كوردستان پارێزراون، كە یەكێكە لە نەوەكانی ئەم زانایە.

ئیبن ئادەمی باڵەك، ئەم زانا بەهرەمەندە لە دوای ساڵانێك لە خزمەتی خوێندن و نووسین و لێكۆڵینەوەی جۆراوجۆر، لە ساڵی 1822ز كۆچی دوایی كردووە، لە گۆڕستانێكی دەڤەری باڵەكایەتیی لە سنووری قەزای چۆمان بەخاكسپێردراوە.

وەك ڕێزگرتنێك لە مێژووی زانست و تێكۆشانی ئەدەبیی ئەو زانا بەناوبانگە كوردە، چەندین جار دیبەیت و سیمینار و كۆنگرە لەبارەی ژیان و بەرهەمەكانی كراوە، هەروەها لە ڕۆژانی (24-25/ 8/ 2019)  كۆنگرەی زانستی ئیبنو ئادەمی باڵەكی لە زانكۆی سۆران بەڕێوەچوو، كە چەندین پسپۆڕ و زانایانی کورد و عێراق و بیانی بەشداریان تێدا كرد و ڕۆڵی ئەو زانایە بەرزنرخێندرا لە خزمەتكردن بە زانست و نەتەوە، هەروەها ڕۆڵ و پێگەی بەرچاوی لە مێژووی كوردو دەڤەرەكە بەتایبەتی.

حوسێن حوزنی موركریانی لە یەكێك لە نووسینەكانی لەسەر كەسایەتی و لێهاتوویی ئیبنو ئادەم دەڵێت، ئیبنو ئادەم ئەو زانایەیە ئەگەر لە نێو هەر نەتەوە و گەلێكی تر هەڵبكەوێ‌ شانازی زۆری پێوەدەكەن، هەروەها چەندین نووسەری بەناوبانگ ژیاننامەی ئەو كەسایەتییەیان نووسیوەتەوە، ساڵانێكیشە وەک ڕێزلێنانێک بۆ ئەم کەسایەتییە لە شاری سۆران قوتابخانەیەك بەناوی ئیبن ئادەم كراوەتەوە.