یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا فائق شارەزووری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەک لەگەڵ موفتی و مورشیدانی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک مامۆستا مەلا طاهر بەحرکەیی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری سێزدەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی وەستیەت دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێک بەناونیشانی (تاوانی ناوزڕاندن و لێکەوتەکانی لە ڕوانگەی یاسا) ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان؛  دەزگای روانگە (سیستەمی پاککردنەوەی ئاوی دەستنوێژ و کۆکردنەوەی ئاوی باران و دووبارە بەکارهێناوەی بۆ ئاودان و شۆردن) لە مزگەوتی حاجی جەبار براغی لە شاری هەولێر دامەزراند    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان لەگەڵ زانکۆی گەرمیان نەخشەی دروستکردنی بینای کۆلێژی زانستە ئایینیەکان دەست پێدەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ جەعفەر حسین کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمود کوزینە کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ابراهیم هەرتەلی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لە ساڵیادی رۆژنامەگەری کوردی، یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەد عمر سندی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
د.عباس عەلی
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/03/2023 : 17:17:53
قه‌باره‌ی فۆنت
ڕەمەزان مانایی چیە
بەر لە هاتنی ئیسلام (ڕەمەزان)هەبووە، لەسەردەمی نەزانیندا ناوی
مانگەکانیان بە پێی کاتی هاتنی ناودەنا،بۆ نموونە مانگی ذي الحجة بۆیە ئەو ناوەی لێنراوە
چونکەکاتی حەج بووە.

وشە ڕەمەزان لە(رمض)عەرەبیەوە هاتووە، واتە(گەرمایی بەتین).چونکە
ناو لێنانی ئەو مانگە لەکاتی گەرمایی بەتین بووە،بۆیە ئەوناوەی بە باڵادا بڕاوە،ناوەکەش
گونجاوە لە گەڵ سروشتی ئەو مانگە لای موسڵمانان.

چونکە ناخی ڕۆژوەوان گڕ دەگرێت لە بەر تێنوێتی وبرسێتی وتیینی گەرمایی
بۆ دێت.

چەند بۆچوونێکی جیاواز هەیە لای زانایانی زمانناسی تایبەت بەناوڵێنان
وناوی ڕەمەزان لەوانە:

١- هاوکات بووە لە گەڵ گەرمایەکی بەتین،ئەو کاتەیی ناوی مانگەکان
گوزراوەتەوە لە زمانە کۆنەکان.

٢-ڕەمەزان گوناح وتاوانی بەندە دەسوتێنێ،خودا لە گوناحەکانیان خۆش
دەبێ.

٣-ناخی ڕۆژوەوان گڕ دەگرێ لە بەر تینی برسێتتی وتێنوێتی.

٤-دڵی بەندەکان پڕ ترس دەبێت تین وگەرمایی پەندوئامۆژگاری ڕاپێچی دەکات
بۆ ئاخیرەت،وەک چۆن لم وچەو یەکتر دەباتەوە لەبەر تینی گەرما.

٥-چونکە تین بۆ گوناحەکان دەهێنێ،کردەوەچاکەکان دەیسووتێنێ،ووشەی(رمضان)چاووگی(رمض)کاتێک
گڕدەگرێت.یان لە ڕوانگەیەوەیە دەیشواتەوە بە کردەوەی چاک.گوتراوە لە وشەی(رميض)وەرگیراوە
کە هەوروبارانە لە کۆتایی گەرماو سەرەتایی پایز،بۆیە وایی پێگوتراوە چونکە گەرمایی
ڕۆژ وەدەردەنێ،ئابەم شێوەیە رەمەزان لاشەکان پاک دەکاتەوە لە تاوان.

٦-عەرەبەکان چەکەکانیان گەڕم دەکرد وئامادەیان دەکرد بۆ جەنگ لە
مانگی شەوال.

٧-گوتراوە ئەوکاتەی ڕۆژگرتن واجبە کراوە لەناو گەرمدا بووە،گوتراوە
ڕۆژگرتن خوداپەرستیەکی کۆنە، بۆیە وای پێگوتراوە برسێتی تەنگی پێهەڵچنیون کاتێک گەرما
تینی بۆ هێناوەن.

٧-هەندێکی تر گوتوویانە:پەیوەندی هەیە لە نێوان گەرما وڕەمەزان،چونکە
ڕەمەزان مانگێکی قەمەرییە دەسوڕێت لە نێوان وەرزەکان(بەهار،هاوین،پایز،زستان).

٨-رەمەزان مەبەست تەنگهەڵپێچنینی تێنووبوونە نەک گەرما،تینوێتی لە
گەڵ هەرچوار وەرزی ساڵ هەیە.نەک تەنها لە هاوین.

٩-چەندین ناوی تری هەیە:مانگی خودا،مانگی ئارامگرتن،مانگی ڕۆژیی،مانگی پاکبوونەوە،مانگی لەبێژنگدان،مانگی
زیندووکردنەوەی شەو،مانگی دابەزینی قورئان،مانگی لێخۆشبوون،مانگی هەژاران.