یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات   
پ.ی.د.بەهائەدین ئەحمەد
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/02/2023 : 14:06:56
قه‌باره‌ی فۆنت
لە پەراوێزی ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا سەید محمد ناسراو بە شێخەزەردی شاعیر

 

ئەمڕۆ 24ی2 چل و یەک ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر کۆچی دوایی باپیرم مامۆستا مەلا سەیید محەمەد ناسراو بە(شێخەزەرد)ی شاعیر (۱۹۱۹-۱۹۸۲/۲/۲٤)

نووسینی پ.ی.د.بەهادین مامۆستا سەیید ئەحمەد (مامۆستا مەلا سیدگوڵ) شێخەزەرد

 

مامۆستا مەلا سەیید محەمەد ناسراو بە(شێخەزەرد)ی شاعیر کوڕی عەللامە قازی عەبدولکەریمی ماجدی کوڕی مەلا محەمەد کوڕی مەلا مەحمود کوڕی مەلا ئەحمەدە لەنەوەی زانای پایەدار و بەناووبانگی کورد و نووسەرەوەی قورئانی پیرۆز مامۆستا مەلا موسای تەوەکەڵە و لەبنەڕەتدا دەچنەوە سەر ساداتی پیرخدری و نەوەی سەیید محەمەد ناسراو بە (پیرخدری شاهۆ) یان (زاهید) .

لەساڵی ۱۹۱۹ لەگوندی (دەرگا سلێمان)ی نزیک بەشاری سەقز لەدایکبووە. باوکی قازی شاری سەقز بووە و لەبنەڕەتدا خەڵکی گوندی (قەراڵی)ی نزیک بەشاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن لەبنەماڵەیەکی ناوداری ئایینی و کوردپەروەر بوون. پشتاوپشت زانای گەورەی ئایینی و موفتی و قازی شەرعی بوون لە شارەکانی بانە و بۆکان و سەقز. هاوکات شێخی ئیرشادی ناوداری تەریقەتی نەقشبەندی بوون.

شێخەزەرد شاعیرێکی هەست ناسک و ئایین پەروەر و کوردپەروەر بووە نازناوی شیعری (شێخەزەرد) و پیاوێکی کۆمەڵایەتی و قسەخۆش. زانایەکی پایەبەرز بووە بۆ خوێندن هاتۆتە باشووری کوردستان و نەگەڕاوەتەوە. خوێندنی لای مامۆستا و زانا ئایینیە ناودارەکان خوێندووە بەتایبەت لای (مەلای گەورەی کۆیە) مامۆستا مەلا محەمەدی جەلیزادە لەخانەقا و حوجرەی مەلا ئەسعەدی جەلی زادە و مزگەوتی گەورەی کۆیە خوێندوویەتی و هەر لەوێ لەدەوروبەری ساڵی ۱۹٤۰ بەدواوە ئیجازەی زانستە شەرعییەکان و مەلایەتی وەرگرتووە.

هەروەها لای مامۆستای پایەبەرز مەلا عەبدولقادری سۆفی لەگوندی (فەقێ جنە) لەنزیک بانیخێڵانی سەر بەقەزای دەربەندیخان خووێندوویەتی. (خوا لێیان خۆشبێت)

بەمەلایەتی ڕووی کردۆتە ناوچەی گەرمیان لەناوچەی جەباری گیرساوەتەوە لەوێ لەساڵی ۱۹٤٥ هاوسەرگیری لەگەڵ (سەیید مەستان کچی مەلا سەیید حەسەنی جەباری لە ۲۰۰۲/۱۰/۳۰ ی کۆچی کردووە)دا کردووە کە ناوبراو مەلایەکی ناودار بووە و حوجرە و فەقێی هەبووە) .

مەلا شێخەزەرد مەلای گوندی جانی و گۆران و دارتوو بووە. ماوەیەک لەگوندی چیا سەوز لەناوشوان لەنێوان ساڵانی (۱۹٥۱-١٩٥٢) مەلای گوندەکە بووە.

باپیری کۆچکردووم پەیوەندی کۆمەڵایەتی زۆر بەرفراوان و بەهێز بووە لەگەڵ ڕیش سپی و زانا و مامۆستایانی ئایینی و شێخانی تەریقەت و سەرۆک عەشیرەت و پیاو ماقوڵان و شاعیر و ڕووناکبیران و نیشتمانپەروەران سەرانی شۆڕشی کورد بەتایبەت شۆڕشی ئەیلول، چونکە لەو شۆڕشەدا بارەگای ناوچەی چەمچەماڵی پارتی لەو گوندە بووە. کەسێکی بوێر و قسە لەڕوو بووە لەوتنی قسەی حەق و پشتگیریکردن لەچەوساوان و هەمیشە ئامۆژگاری خەڵک و کادێر و پێشمەرگە و بەرپرسانی کردووە بێ شەرم و ترس و سڵەمینە وە لێیان. لەمڕووەوە چەند جارێک تووشی هەڕەشە و گوشار و زیندانیکردن بووەتەوە بەتایبەت لەلایەن شیوعییەکانەوە لەساڵی ۱۹٥۹دا لە دەڤەری شارەزوور بەتایبەت لەسەییدسادق و شارەزوور و لەلایەن کۆمیتەی باوای شیوعیەکانەوە.

هاوڕێی قانعی شاعیر بووە کە ناسراوە بەشاعیری چەوساوان و لەسلێمانی و شارۆچکەی سەییدسادق جەند جارێک یەکتریان بینیووە و سەردانی کردووە.

هاوڕێی خۆشەویست و نزیکی شێخ برایمی قادرکەرەم و مەلا سەیید نورەدینی پیریادی و سەیید محەمەدی سەیید خدری جەباری و شێخ عەبدولجەباری کوڕی سەیید محەمەدی جەباری و مەلا سەیید ئەحمەدی کانی چنار و شێخ کاکە حەمەی کانی چنار و حاجی سەیید ئەحمەدی ناوشوانی توڕکە و مامۆستا مەلا سەیید ئەحمەدی فەیلەسوف و شێخانی هەشەزینی بەتایبەت نەوەکانی شێخ عارفی هەشەزینی کوڕەکانی شێخ محەمەد و مامە شێخ سەییدگوڵی هەشەزینی. هەروەها مەلا عەبدولمەجیدی قوتب موفتی شاری کەرکوک و شێخ عەبدوڕەحمانی شۆرجە و....دەیان کەسایەتی تر بووە.

شێخە زەرد لەساڵی ۱۹٨۰ دا و لەسەروبەندی شەڕی نێوان عێراق و ئێران، حەجی ماڵی خوای کردووە کە باوکم (حاجی مەلا سەید ئەحمەد ناسراو بە مەلا سەییدگوڵ لەخزمەتیا بووە).

دوای تەمەنێکی موبارەک لەوتنەوەی قورئانی پیرۆز بەقوتابیان و فێرکردنی زانستە شەرعییەکان وتار و وەعز و ئامۆژگاری خەڵکی چەمچەماڵ و گوندەکانی دەوروبەری . ئەنجامدانی سوڵح و ئاشتەوایی لەنێوان خێزان و چین و پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی کوردەواری بەتایبەت لەنێوان هۆز و عەشیرەتەکاندا، لەشەوی هەیینی لەدوای نوێژی خەوتنان لەشەوی ۲ شەممە ۱ی جەمادی یەکەمی ۱٤۰۲ی کۆچی بەرامبەر بە ۱۹۸۲/۲/۲٤ی زایینی لەتەمەنی ٦۳ ساڵیدا بەجەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کردووە. لەگۆڕستانی شێخ سەعید لەقەزای چەمچەماڵ بەخاک سپێردراوە.

لەدوای خۆی ٤ کوڕو ۳ کچی بەجێهێشتووە بەناوەکانی (مامۆستا مەلا شێخە ئەسعەد ۲۰۰٥/٤/٤ و مەلا شێخ فاتح ۲۰۱۲- کۆچی دواییان کردووە)، مامۆستا مەلا سەیید ئەحمەد ناسراو بە مەلا سەیید گوڵ و پ.ی.د.فوئاد مامۆستای زانکۆی سلێمانی، کچەکانی سەبیحەخان، زەینەب خان و نەعیمە خان لەژیاندا ماون).

 

خوا لێیان خۆشبێت و پلەی بەرز و باڵا بێت ان شاء الله لەبەهەشت و فیردەوسی ئەعلادا.

انا للە وانا الیە راجعون.