یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
پ.ی.د.بەهائەدین ئەحمەد
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/01/2024 : 11:35:39
قه‌باره‌ی فۆنت
مزگەوت و تەکیەی سەیید محەمەد نەجیب جەباری و بنەماڵەی خادم سوجادە لەقەڵای کەرکوک

نووسینی پ.د.بەهادین مەلا ئەحمەد شێخەزەرد

٭ دەستپێک:

هۆزی جەباری لەشاری کەرکوک و ناحیەی تەکیەی جەباری سەر بەقەزای چەمچەماڵ نیشتەجێن. ئەم هۆزە ساداتن و لەنەوەی (سەیید عەبدوجەبار)ن هەندێک سەرچاوە ئاماژە بەوەدەکەن، کەلەقەرەداغەوە و هەندێکی تر دەڵێن لەشاری حەمای سوریاوە هاتووە بۆ ناوچەی جەباری پێشتر ناوی ناحیەی (سەڵباتوو) بووە و، لەوێ تەکیەی بونیادناوە پێش ٤۰۰ ساڵ بەم هۆیەوە ناوچەکە ناوەکەی گۆڕاوە بەناحیەی تەکیەی جەباری.

ئەم مزگەوت و تەکیەیە، کە یەکێکە لەشوێنە پیرۆز و دێرینە ئایینییەکان لەعێراقدا و لەناو قەڵای مێژوویی کەرکوکدایە. بەپێی سەردانی مەیدانی خۆم لەکۆندا ناو قەڵای کەرکوک ۷ مزگەوت و تەکیە هەبوون، بەڵام ڕژێمی بەعس لەدەوروبەری ساڵی ۱۹۹۰دا بەشێکی قەڵاکە و گەڕەک و ماڵەکانی ڕووخاند و دانیشتوانەکەی، کە زۆرینەیان کورد بوون ڕاگواست و ئێستا چۆڵە.

بەپێی ڕێبەری دیوانی وەقفی سوننی عێراق لەبنەڕەتدا ئەم مزگەوتە و تەکیەیە لەساڵی ۱۷۷۷ی زایینیدا بنیادنراوە. 

ماوەیەک سەیید محەمەد نەجیب جەباری سەرپەرشتی کردووە تاوەکو  لەساڵی ۱۹۲۲دا کۆچی دوایی کردووە.

دوای خۆی سەیید هادی و پاشان ئێستا (سەیید فکرەت جەباری) کوڕەزای سەرپەرشتی دەکات.

نەوەکانی هەر لەناو قەڵاکەدا ژیاون تاوەکو چۆڵکردنی. فەرمانی سوڵتانیان هەیە لەسەردەمی سوڵتان محەمەد ڕەشادی عوسمانیدا لەئەستامبوڵ لەساڵی ۱۳۳۰ی کۆچیدا دەرچووە.

مەرقەدی (سەیید محەمەد نەجیب جەباری) هەر لەناو تەکیەکەدا کە سەر بەتەریقەتی ڕوفاعین. ساداتی جەباری لەنەوەی (ئیمام حەمزە کوڕی ئیمام موسای کازم)ن.

پێدەچێت ئەم مزگەوت و تەکیەیە لەسەرەتادا یان بەشێکی بەدەستی بنەماڵەی (خادم سوجادە)ی کەرکوکەوە بووبێت، کە بەرماڵی پێغەمبەر و مووی موبارەکی پێغەمبەر (دروودی خوای لێ بێت) لەناو تەکیەکەدا پارێزراون، كە لەنەوەی خەلیفەی سێیەمی ڕاشیدین (عوسمانی کوڕی عەففان)ن (ڕەزای خوای لێ بێت) هەموو سەرچاوە مێژووییەکان جەخت لەسەر ڕاستی ئەمە دەکەنەوە کاێک پێغەمبەر ئەم بەرماڵە تایبەتەی، کە تەنیا نوێژی هەیینی وجەژنەکان نوێژی لەسەری کردووە بە پێشەوا عوسمان بەخشیوە ناسراوە بە (الخمیصة) و ئەمانیش پشتا و پشت پاراستوویانە، بەڵام ئەم بنەماڵە دێرینەی کەرکوک چۆن  و کەی هاتوونەتە ئەم شارە چیرۆکەکەی بەتەواوی نازانرێت؟ هەندێک دەڵێن لەکۆیەوە هاتوونەتە کەرکوک. لێژنەی باڵای پاراستنی ئەرشیفی عوسمانی فەرمانیان بۆ دەرکردووە و پشتڕاستیان کردۆتەوە و، تەنانەت جارێک والی بەغداد (عەلی ڕەزا پاشا) بەتایبەت هاتووە بۆ سەردانی. سەردەمی سوڵتان عەبدولمەجیدی عوسمانی بەرماڵەکە براوە بۆ ئەستەمبوڵ  تاوەکو سەردەمی سوڵتان مەحمودی دووەم بەرماڵەکە لەوێ بووە، بەڵام لەسەر داوای زۆری بنەماڵەکە بەفەرمانی عوسمانی گەڕێنراوەتەوە کەرکوک. یەکەمجار لەگەڕەکی (بڵاغ) مەقامی لەلایەن بنەماڵەکەوە بۆ درووستکراوە، پاشان سوڵتان عەبدولحەمید مزگەوت و تەکیەی لەساڵی ۱۳۱۰ی کۆچی بۆ درووستکردوون، بەڵام دواتر ڕژێمی بەعس ڕووخاندی. شێخ ڕەزای تاڵەبانی باس و هەجووی کردوون لەشیعرەکانیدا. بەتایبەتی سەردەمی ڕەفیق ئەفەندی خادم سوجادە ئەندامی ئەنجومەنی دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق بووە. کوڕێکی عەلی ڕەفیق ئەندامی پەرلەمانی عێراق بووە.

 لەم مزگەوت و تەکیەیەدا قورئانێکی کۆنی دەستنووسیش هەیە و پارێزراوە، کە مێژووەکەی زیاتر لە ۳۰۰ ساڵە.

ئەم مزگەوتە پێشتر نوێژ و جومعە و جەماعەتی تێدا کراوە کاتێک گەڕەک و ناوقەڵا ئاوەدان بووە. میحراب و مینبەرە دارینەکەی ماوە. دەرگاکەی بەڕووی بازاڕی کۆنی کەرکوکدایە.