یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان لە کۆبوونەوەی فراوانی ئاسایی خۆیدا چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   شارەزوور: شاندێكی باڵای لق بەشداری لە رێوڕەسمی كردنەوەی ئینستیوتی ژیاردەكات    *****    *****   لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مامۆستا مه‌لا حه‌سه‌ن هه‌ركی ده‌كات    *****    *****   سێرگی لاڤرۆڤ: ئیسلام لە رووسیا له گەشه‌سه‌ندێكی نموونه‌یی دایه‌    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی یەکی پارتی دەکات و سیمینارێک بۆ زانایان رێک دەخات    *****    *****   شاندێکی لقی شارەزووری یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمی ئاشتەواییەک دەکات    *****    *****   لقی گەرمانی یەکێتی زانایان لەهەواڵی تەندروستی مامۆستایانی ئایینی سنوورەکە دەپرسێت    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەشداری کۆبوونەوەیەکی شاندی پەرلەمانی عیراق دەکات    *****    *****   لقی کۆیەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی نوسینگەی پاسپۆرتی کۆیە دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکیتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی و ناوچەی پارتی لە قەزای شەقلاوە بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سیمیناری هەفتانەی خۆی بەرێوە دەبات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان سیمینارەک بۆ زانایانی ئایینی سنووری خۆی ساز دەکات   
به‌رواری دابه‌زاندن: 2019-12-20
سيحرو جادوو له روانگەى شەريعەتەوە

یەکێ لەو دیاردەو کارە خارپ و بێ شەرعیانەی لەناو کۆمەڵگە هەیەو خەڵکانێک کوێرانە پەنای بۆ دەبەن بابەتی سیحرو جادووە، کە بەداخەوە خەریکە تەشە دەکات و دەبێتە مەترسی و هەڕەشە لەسەر کۆمەڵگەی کوردی.
گەورەترين نەخۆشى و عيلەتەكانى مێژووى مرۆڤايەتى كە سەردەمانێكە مرۆڤايەتى پێوە دەناڵێنن سيحرو جادوو كردنە ،كە بە فڕتوو فێڵ و تێكدان و نارەوايى لە نێو كۆمەڵگدا ھەيە.
ئەو دیاردەیە بە پێی شەریعەت و دەقی قورئان و فەرموودە حەرام كراوەو بگرە سزای توندیش بۆ بکەرانی دیاری کراوەو مەترسی لەسەر خودی ئیمانی مرۆڤەکانیش هەیە.
خوای گەروە دەفەرموێ: (وَلَمَّا جَاءهُمْ رَسُولٌ مِّنْ عِندِ اللّهِ مُصَدِّقٌ لِّمَا مَعَهُمْ نَبَذَ فَرِيقٌ مِّنَ الَّذِينَ أُوتُواْ الْكِتَابَ كِتَابَ اللّهِ وَرَاء ظُهُورِهِمْ كَأَنَّهُمْ لاَ يَعْلَمُونَ، وَاتَّبَعُواْ مَا تَتْلُواْ الشَّيَاطِينُ عَلَى مُلْكِ سُلَيْمَانَ وَمَا كَفَرَ سُلَيْمَانُ وَلَكِنَّ الشَّيْاطِينَ كَفَرُواْ يُعَلِّمُونَ النَّاسَ السِّحْرَ…) البقرة:89.
هەروەها پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) دەفەرموێ: ( اجتنبوا السبع الموبقات، قالوا: يا رسول الله وما هن؟ قال: الشرك بالله، والسحر، وقتل النفس التي حرم الله إلا بالحق، وأكل الربا، وأكل مال اليتيم، والتولي يوم الزحف، وقذف المحصنات الغافلات المؤمنات) متفق علیه.
کەسی ساحرو کاری سیحرکردن دەرچوون و تاوانێکی گەورەیە، ئەوانەی بەو کارە هەڵدەستن پێچەوانەی شەرع رەفتار دەکەن و خۆیان دەخەنە بازنەی تاوانێکی گەورەو کارێکی یەکجار ناڕەواو تەنانەت توڕەبوونی خوای گەروە، هەروەک دەفەرموێ: (وَلَبِئْسَ مَا شَرَوْاْ بِهِ أَنفُسَهُمْ لَوْ كَانُواْ يَعْلَمُونَ) البقرة:102.
هەر لەبارەی مەترسی و گەورەی ئەو تاوانە پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت دەفەرموێ: (ثلاثة لا يدخلون الجنة: مدمن خمر، وقاطع رحم، ومصدق بالسحر). لە فەرمودەیەکی تر هاتووە: ( ليس منا من تطير أو تطير له، أو تكهن له، أو سحر له، ومن أتى كاهنا فصدقه بما يقول فقد كفر بما أنزل على محمد صلى الله عليه وسلم )).
بۆيە هەموو زانايان کۆکن لەسەر ئەوەی فێربوونى سيحرو گەرمکردنی بازاڕی جادوو حەرامە، هەروەک ئیمامی نەوەوی دەفەرموێت: "وعمل السحر حرام، وهو من الكبائر بالإجماع، وقد عده النبي -صلى الله عليه وآله وسلم- من السبع الموبقات وتعلمه وتعليمه حرام، فإن تضمن ما يقتضي الكفر كفر ".
وە ئەبوبەکری جەصاص دەڵێت: " اتفق السلف على وجوب قتل الساحر، ونص بعضهم على كفره لقوله -صلى الله عليه وسلم-: " من أتى كاهنًا أو عرّافًا أو ساحرًا فصدقه بما يقول فقد كفر بما أنزل على محمد – صلى الله عليه وسل".
هەروەها هاتووە: (من أتى عرَّافا فسأله عن شيء لم تقبل له صلاة أربعين ليلة) رواه أحمد. هەندێ لەزانایان دەڵێن: إن من يأت كاهنا فيسأله وإن لم يصدقه لم تقبل له صلاة أربعين يوماَ، وإن سأله وصدقه بما يقول فهو داخل في حديث: " فقد كفر بما أنزل على محمد -صلى الله عليه وسلم".
إن الذين يذهبون إلى السحرة والكهان والمشعوذين وأصحاب الدجل يرجون نفعهم أو يطلبون الشفاء من أمراضهم إنما يزدادون سوءًا وإثماً ولو حصل نفع في ظنهم أو وهمهم، فحسبهم أن ما نفع البدن أفسد الدين، وذلك هو الخسران المبين.. وأنى لهم النفع والله يقول: (وَلَا يُفْلِحُ السَّاحِرُ حَيْثُ أَتَى ) طـه:69.
ئەوانەی روو لەو کارانە دەکەن و بڕوای پێ دێنن زۆربەیان ئیمانیان لاوازەو نەشارەزان لە ئیسلام و دڵڕەق و نالەباری دەرونین و گوێ بە گوناه و تاوان نادەن و دەیانەوێ خۆیان بە شتێک بخەڵەتێنن کە نەفعی دین و دونیای تێدا نیە.