یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی پێگەی ژینگەو پێویستی ژینگەپارێزی لە دیدی ئیسلامدا ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله سەرگەتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە قەزای شەقڵاوە بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا رێدیر مجید مزوری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: "داواکارین بارسووکی و کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت"    *****    *****   كتێبخانه‌ی زانای ئایينی سەرۆکی لیژنەی فەتوا (مامۆستا عومه‌ری جه‌له‌ولا) پێشكه‌شی زانكۆ کرا    *****    *****   ئەنجومەنی باڵأی فەتوا: حوكمی ئه‌نجام نه‌دانی نوێژی هه‌ینی له‌ كاتی گه‌شت و سه‌یراندا روون دەکاتەوە    *****    *****   ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای فەتوا بە نوێنەری یەکێتی زانایان بەشداری دوازدەهەمین کۆنگرەی تەسەوفی جیهانی لە تورکیا دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێک بەناونیشانی (ئازادی بیرو ڕاو پرسی هەڵگەڕانەوە لە دین) ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سمینارێک بەناونیشانی (بنەماکانی پێکەوەژیان لە شەریعەتی ئیسلامدا) پێشکەش دەکات    *****    *****   بە بۆنەی بە پارێزگا بوونی شاری هەڵەبجە یەکێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک؛ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوەو دیدارێک لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات   
ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای فەتوا بە نوێنەری یەکێتی زانایان بەشداری دوازدەهەمین کۆنگرەی تەسەوفی جیهانی لە تورکیا دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/04/2025 : 21:43:16
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژانی 15-17ی 4ی2025 بەرێز د.حسن خالد موفتی ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی و ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای فەتوا بە نوێنەرایەتی یەکێتی زانایان بەشداری کرد لە دوازدەهەمین کۆنگرەی تەسەوفی جیهانی، کە بە بەشداری نوێنەری بیست وڵات لە شاری یەلوای وڵاتی تورکیا بەناونیشانی (تەکنەلۆژیای ژمارەیی لە تەرازوی وەسەتیەتدا) بەرێوە چوو.


لەم کۆنگرەیە بەرێز د.حسن موفتی سەرپەرستی دانیشتنی دووەمی کۆنگرەیەکەی کردو توێژینەوەیەکی زانستی بەناونیشانی (مدى صَلوحيّة الهواتف الذكيّة ومواقع التّواصل الاجتماعي أن تؤدي دور صلة الرّحِم الشّرعية في عصرنا الحاضر - دراسة فقهية مستجدة-) پێشکەش کردو لە کۆتایی دانیشتنەکەش رێزلێنانی یەکێتی زانایانی بەخشیە بەرێز د.محمد عەجان ئەمینداری گشتی ئەکادیمیای جیهانی زانایانی وەسەتیەت لەهەمبەر بڵاو کردنەوەی بیری میانڕەوی لە جیهانی ئیسلامی و سازکردنی ئەم جۆرە کۆنگرە زانستیانە.


شایەنی باسە لەم کۆنگرەیە چەندین توێژینەوەی زانستی پێشکەش کران و لە رۆژی سێیەمی کۆنگرەکەش بەلاغی کۆتایی کۆنگرە خوێندرایەوە، کە تێیدا تەئکید لەوە دەکاتەوە ژیری دەستکرد چەکێکی دووسەرەیەو پێویستە بە وریایی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و لایەنە ئەرێنیەکانی وەربگیرێت و لایەنە نەرێنیەکانیشی فەرامۆش بخرێت، هەروەک باس لە پێویستی پابەندی مەزاهیبی ئیسلامی لەرووی فیقهو عەقیدەو حەدیسەوە کراو وابەستەیی بە رێبازی تەسەوفی راستەقینەو پارێزگاری لە ئاشتی کۆمەڵایەتی و یەکڕیزی موسڵمانان و پاڵپشتی ستەم لێکراوان بە تایبەتی خەڵکی غەززە جەختی لێ کرایەوە.