یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان بە هەماهەنگی بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی گەرمیان سەرپەرشتی پرۆژەی پێشکەش کردنی سیمینار لەناو چاکسازییەکان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   د.حسن پشدەری: سوپاس بۆ خوا بەرنامەی رێکمان داناوەو بەردەوامیش لە خزمەت حاجیان داین بۆ وڵامی پرسیارو پێدانی بەرچاوڕوونی ئەرکەکانی فەریزەی حەج    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پیرۆزبایی لە یەکێتی نیشتمانی دەکات    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایانی لقی ۱۹ ی پ.د.ک بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە هاوبەشی راوێژکاری نازی منداڵان کۆڕبەندێکی زانستی بەناونیشانی (منداڵ ئایندەیە.. هەنگاوێک بەرەو گەشەپێدانی منداڵان) بەرێوە دەبات    *****    *****   مامۆستا مەلا ديدار شێخانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله بێستانەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی (چەمکی حاکمیەت – مفهوم الحاکمیە) ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لەبارەی پشووی هاوینەو خولەکانی فێرکردنی قورئانی پیرۆز پەیامێک ئاراستەی زانایان دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی فراوانی ئاسایی یەکێتی زانایان لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکرێت   
كتێبخانه‌ی زانای ئایينی سەرۆکی لیژنەی فەتوا (مامۆستا عومه‌ری جه‌له‌ولا) پێشكه‌شی زانكۆ کرا
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/04/2025 : 22:14:51
قه‌باره‌ی فۆنت

ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی (2025/4/24) به‌ ئاماده‌بوونی مامۆستا شێخ وەهاب سەنگاوی بەرپرسی لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ود. هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو، خانه‌واده‌ی خولێخۆشبوو (مه‌لا عومه‌ری جه‌له‌ولا) و ژماره‌یه‌ک له‌ زانایانی ئایینی و به‌رپرسانی حكومی و حزبی و كه‌سایه‌تی کۆمەڵایەتی و ئەدەبی، له‌ مه‌راسیمێكدا كتێبخانه‌كه‌ی زانای ئاینیی (مامۆستا مه‌لا عومه‌ر) سەرۆکی پێشوی لیژنەی فەتوای شەرعی چەمچەماڵ پێشكه‌شی زانكۆی چه‌رموو كرا.


شیاوی وتنە سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی پێشکەشکردوپاشان له‌ وته‌یه‌كدا مامۆستا شێخ وەهاب بەخێرهاتنی ئامادەبوانی کرد و  ده‌ستخۆشی و پێزانینی یەکێتی زانایانی گەیاندە خانه‌واده‌ی زانای ئاینیی (مه‌لا عومه‌ری جه‌له‌ولا) كه‌ ئه‌مڕۆ كتێبخانه‌كه‌ی خۆلێخۆشبوویان پێشكه‌شی زانكۆ كرد، وتیشی مامۆستا مەلا عومەری تیلەکۆ ئەندامێکی دیاری یەکێتی زانایان و سەرۆکی لیژنەی فەتوای چەمچەماڵ بوو خاوەن کەسایەتییەکی جوان و دامەزراو بوو کە ڕەچاوی هەموو بنەما شەرعیەکانی دەکرد لەژیانیدا.


دواتر مژدە ڕەوف بەڕێوەبەری ئەوقاف وتەیەکی پێشکەشکرد.


هەروەها بەڕێز مامۆستا سه‌لمان عومه‌ر ـ كوڕی خوالێخۆشبوو لەوتەی خانەوادەکەیاندا وتی هه‌موو ده‌زگاو شوێنه‌ ئه‌كادیمییه‌كان لای ئێمه‌ گرنگی خۆی هه‌یه‌ به‌ڵام زانكۆ له‌ پێش هه‌موو شوێنه‌كه‌وه‌یه‌ چونكه‌ به‌رزترین ناوه‌ندی ئاكادیمییه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كۆی كتێبخانه‌كه‌ی باوكمان پێشكه‌شی زانكۆ كرد كه‌ نزیكه‌ی چوار هه‌زار په‌رتووكه‌ سه‌رجه‌م بواره‌كان له‌ خۆده‌گرێت.


دواتر سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو سوپاس و پێزانیی پێشكه‌شی خانه‌واده‌ی كۆچكردوو كرد، پاشان بنه‌ماڵه‌ی زانای ئاینیی (مه‌لا عومه‌ری جه‌له‌ولا) ڕێزنامه‌ی خۆیان پێشكه‌شی د.هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید - سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو كرد.