یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی پێگەی ژینگەو پێویستی ژینگەپارێزی لە دیدی ئیسلامدا ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله سەرگەتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە قەزای شەقڵاوە بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا رێدیر مجید مزوری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: "داواکارین بارسووکی و کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت"    *****    *****   كتێبخانه‌ی زانای ئایينی سەرۆکی لیژنەی فەتوا (مامۆستا عومه‌ری جه‌له‌ولا) پێشكه‌شی زانكۆ کرا    *****    *****   ئەنجومەنی باڵأی فەتوا: حوكمی ئه‌نجام نه‌دانی نوێژی هه‌ینی له‌ كاتی گه‌شت و سه‌یراندا روون دەکاتەوە    *****    *****   ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای فەتوا بە نوێنەری یەکێتی زانایان بەشداری دوازدەهەمین کۆنگرەی تەسەوفی جیهانی لە تورکیا دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێک بەناونیشانی (ئازادی بیرو ڕاو پرسی هەڵگەڕانەوە لە دین) ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سمینارێک بەناونیشانی (بنەماکانی پێکەوەژیان لە شەریعەتی ئیسلامدا) پێشکەش دەکات    *****    *****   بە بۆنەی بە پارێزگا بوونی شاری هەڵەبجە یەکێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک؛ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوەو دیدارێک لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات   
یەکێتی زانایان: "داواکارین بارسووکی و کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت"
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/04/2025 : 23:09:24
قه‌باره‌ی فۆنت

دوای ئەوەی نرخی زێڕ زۆر بەرز بوویەوە، یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە پەیامێکدا داوا لە هاوڵاتیان دەکات، بۆ مارەیی ئافرەتان کارئاسانی بکەن و رەچاوی بارودۆخی قۆناغەکە لەبەر چاو بگرن، ئەمەش خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:


بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان


لەبەر ئەوەی پرۆسەی هاوسەرگیری پرۆسەیەکی گرنگەو ئیسلام بایەخێکی زۆری پێ دەدات، بەتایبەت لە پێکهێنانی پرۆسەی هاوسەرگیری لەسەر بنەمای رێزو خۆشەویستی و تەبایی، راستە شەریعەتی پیرۆزی ئیسلام مارەیی وەک حەقێکی شەرعی ئافرەت دیاریکردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش پێغەمبەر (درودی خوای لێ بێت) ئاماژەی بەوە داوە، کە بە خێرترین پرۆسەی مارەبڕین ئەوەیە مارەییەکەی کەم بێت.


لەو سۆنگەوە کە ئێستا زێڕ زۆر گران بووەو رۆژ بە رۆژ نرخەکەی بەرز دەبێتەوە، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین کار ئاسانی و بارسووکی لە مارەیی بکەن، ئیسلام بۆ مارەیی هیچ ئەندازەو شتێکی دیاری نەکردووە، بەڵکو هەر شتێکی شایستەو گونجاو بێت ئاساییە بکرێتە مارەیی مەرج نیە تەنها زێڕ بێت، گیانی هاوکاری و یارمەتیدان و رەچاوکردنی خزمایەتی و کارئاسانی بۆ گەنجان بەشێکی دیندارییەو ئەم پرۆسەیەش چەندە بە ئاسانکارییەوە ئەنجام بدرێت بەختەوەری زیاتری خێزانی و ئاشتی کۆمەڵایەتی پتری بە دواوەیە..


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


26ی4ی2025