یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
به‌رواری دابه‌زاندن: 2019-10-04
گرنگی ویژدان لە ژیانی موسڵمان

گرنگی ویژدان له‌ ژیانی موسڵمان

ئایینی پیرۆزی ئیسلام بایه‌خی زۆری داوه‌ به‌ په‌روه‌رده‌ی ده‌روونی‌و هه‌بوونی هه‌ست‌و ویژدانێكی زیندوو، چونكه‌ هه‌ر كه‌سێك خاوه‌نی ویژدانێكی زیندوو بێت، به‌ڵگه‌ی ئیمانداری ئه‌و كه‌سه‌ نیشان ده‌دات.
ویژدان ئه‌و هێزو هه‌سته‌ شاراوه‌و گرنگه‌یه‌، كه‌ وا ده‌كات مرۆڤ چاودێری خۆی بكات‌و هه‌میشه‌ زاڵ بێت به‌ سه‌ر ره‌فتاره‌كانیدا، یاخود بریتیه‌ له‌ جیاوازی كردن له‌ نێوان چاكه‌‌و خراپه‌‌و، هه‌بوونی هه‌ستێكی جوانی ئیمانی كه‌ له‌ناخه‌وه‌ پاڵ به‌ مرۆڤه‌وه‌ ده‌نێت بۆ ئه‌نجامدانی كاری خێر.
خوای گه‌روه‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت: (أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ ؤمَا فِي الْأَرْضِ مَا يَكُونُ مِنْ نَجْؤي ثَلَاثَةٍ إِلَّا هُؤ رَابِعُهُمْ وَلَا خَمْسَةٍ إِلَّا هُوَ سَادِسُهُمْ وَلَا أَدْنَي مِنْ ذَلِكَ وَلَا أَكْثَرَ إِلَّا هُؤ مَعَهُمْ أَيْنَ مَا كَانُوا ثُمَّ يُنَبِّئُهُمْ بِمَا عَمِلُوا يَوْمَ الْقِيَامَةِ إِنَّ اللَّهَ بِكُلِّ شَيْ‌ءٍ عَلِيمٌ) المجادله‌: 7. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ‌: (وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنْسَانَ وَنَعْلَمُ مَا تُؤسْوِسُ بِهِ نَفْسُهُ وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْ حَبْلِ الْؤرِيدِ) ق:16.
خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌: (إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا) النسا‌ء:1. (وَكَانَ اللَّهُ عَلَي كُلِّ شَيْءٍ رَقِيبًا) الَاحزاب: 53.
هه‌موو وڵاتانی دونیا له‌رێی هێزو یاسا‌و سزاو كامیڕای چاودێری‌و سه‌پاندنی زه‌ریبه‌‌و زیندان‌و ده‌زگای تایبه‌ته‌وه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن كۆنترۆڵی مرۆڤ بكه‌ن. به‌ڵام ئیسلام له‌رێی هه‌بوونی ویژدانی زیندوه‌وه‌ ده‌یه‌وێ‌ مرۆڤ له‌سه‌ر سلوك‌و مامه‌ڵه‌یه‌كی ئینسانی په‌روه‌رده‌ بكات‌و خۆی هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتی‌و رێبازی راسته‌قینه‌ی هه‌نگاونان بكات، چونكه‌ ویژدان بنچینه‌ی ئاینه‌، كه‌سێك ویژدانی نه‌بێت دین‌و ئیمانی لاوازه‌، پێغه‌مبه‌ری خوا (درودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێت: (البر ما اطمأنَّتْ إليه النفس، واطمأن إليه القلب، والإثم ما حاك في القلب، وتردَّد في الصدر، وإن أفتاك الناسُ وأفتَوْك)رواه البخاری.
خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌: (إِنَّ الَّذِينَ اتَّقَوْا إِذَا مَسَّهُمْ طَائِفٌ مِنَ الشَّيْطَانِ تَذَكَّرُوا فَإِذَا هُمْ مُبْصِرُونَ) الَاعراف:201.
ئیمامی عومه‌ر كاتێ‌ گوێی له‌ گفتوگۆی ئه‌و دایك‌و كچه‌ بوو، دایكه‌كه‌ ده‌یگوت: كچم ئاو زیاد له‌ناو شیره‌كه‌ بكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بێ‌‌و له‌ فرۆشتن پاره‌ی باشتر وه‌ربگرین، كچه‌كه‌ گوتی: دایه‌ ئیمامی عومه‌ر به‌وه‌ رازی نابێت، دایكه‌كه‌ گوتی: خۆ عومه‌ر ئاگای لێ‌ نیه‌، كچه‌كه‌ ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر عومه‌ر ئاگای لێ‌ نیه‌، ئه‌ی مه‌گه‌ر خوای عومه‌ر به‌ ئاگا نیه‌!؟ ئه‌مه‌یه‌ ویژدان..!
ئێستا زۆرێك له‌ كۆمه‌ڵگه‌كانی مرۆڤایه‌تی هێنده‌ گرفتاری ئه‌زمه‌ی ئابووری‌و سیاسی‌و نه‌خوێنده‌واری‌و بێكاری‌و لێكترازان‌و ماڵوێرانی نین، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی گیرۆده‌و ده‌رده‌داری ئه‌زمه‌ی ویژدانین.
خه‌ڵك له‌بابه‌تی ویژدان سێ‌ جۆرن:
یه‌كه‌م: خه‌ڵكێك هه‌یه‌ خاوه‌نی ویژدانێكی پاك‌و هۆشیارو زیندووه‌‌و چاكه‌‌و خراپه‌ لێك جیا ده‌كاته‌وه‌‌و حیساب بۆ لای خوا ده‌كا‌و ویژدانی به‌رامبه‌ر خه‌ڵك ئاسووده‌ ده‌كات، (ذَلِكَ فَضْلُ اللَّهِ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَا‌ء)المائده‌:54.
دووه‌م: كه‌سی وا هه‌یه‌ بێ‌ ویژدانه‌‌و هیچ گوێ‌ به‌لای خوا‌و ئیمان‌و مامه‌ڵه‌ی خه‌ڵك‌و لێپێچینه‌وه‌ی دوارۆَژ نادات، (وَهُوَ كَلٌّ عَلَي مَوْلَاهُ أَيْنَمَا يُؤجِّهْهُ لَا يَأْتِ بِخَيْرٍ)النحل:76.
سێیه‌م: هه‌شه‌ ویژدانی مردووه‌‌و شه‌ڕی زیاتره‌ له‌ چاكه‌، تا رێی شه‌ڕو خراپه‌كاری‌و تێكده‌ری هه‌بێت به‌لای خێرو باشه‌ ناڕوات، (فَإِنَّهَا لَا تَعْمَي الْأَبْصَارُ وَلَكِنْ تَعْمَي الْقُلُوبُ الَّتِي فِي الصُّدُورِ)الحج: 46. یان (كالذباب لايقع إلا علي الجروح). بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ هه‌وڵ بده‌ن ویژدانیان زیندوو بكه‌نه‌وه‌ تا وه‌ك مرۆڤ بژین، چونكه‌ مرۆڤی بێ‌ ویژدان له‌ ئینسانیه‌ت ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌و وه‌ك ئاژه‌ڵی دڕه‌نده‌ی لێ‌ دێت.
بۆیه‌ پێویسته‌ هۆشیارو بێدار بینه‌وه‌‌و له‌پێناو خواو عاقیبه‌ت‌و ئیمان‌و ئاسووده‌یی ده‌رونی‌و سه‌رفرازی دونیا‌و قیامه‌ت بایه‌خی ته‌واو به‌ ویژدانه‌كانمان بده‌ین‌و، به‌ نیه‌تێكی پاك‌و ده‌رونێَكی ساغه‌وه‌ جه‌وهه‌ری ئینسانیه‌ت له‌ خودی خۆمان زیاتر به‌رجه‌سته‌ بكه‌ین، ده‌كرێ‌ لێره‌ ئاماژه‌ به‌چه‌ند خاڵێك بكه‌ین، كه‌ ویژدانی خۆمانی تێدا ئاسووده‌ بكه‌ین:
یه‌كه‌م: وه‌زیفه‌‌و فه‌رمانبه‌ری: هه‌ر كه‌سێك فه‌رمانبه‌ر بێ پێویسته‌ وه‌زیفه‌كه‌ی به‌جوانی‌و بۆ خزمه‌تی هاوڵاتیان و گه‌له‌كه‌ی به‌كار بێنێت‌و به‌ ویژدانه‌وه‌ هه‌نگاو بنێ‌، كه‌مته‌رخه‌می نه‌كات، به‌رتیل وه‌رنه‌گرێت، موڵك‌و سامانی گشتی به‌هه‌ده‌ر نه‌دات، به‌چاوی جیاوازی سه‌یری موراجیعه‌كان نه‌كات، یاسا پێشێل نه‌كات، گه‌نده‌ڵی نه‌كا، ئه‌وه‌ی به‌رپرسه‌ ده‌بێ‌ خۆی به‌خزمه‌تكاری خه‌ڵك بزانێت.
دووه‌م: له‌ كڕین و فرۆشتن‌و پیشه‌سازی‌و به‌كرێدان: پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی شت ده‌فرۆشێ، یان ده‌كڕێ، یان به‌ كرێ ئه‌دات، ویژدان به‌كار بێنێ، فێڵ له‌ خه‌ڵك نه‌كا، كواڵێتی خراپ به‌كارنه‌هێنێ‌، شت گران نه‌كا، شتی ماوه‌به‌سه‌رچوو نه‌فرۆشێ‌.. هتد.
سێیه‌م: پێویسته‌ پزیشكه‌ به‌ڕێزه‌كان، ئه‌وپه‌ڕی ویژدان به‌كار بهێنن له‌ پیشه‌كه‌یان، دانه‌به‌زێنه‌ ئاستێكی نه‌گونجاو بۆ به‌ژه‌وه‌ندی ماده‌و دونیایی، بازرگانی به‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ نه‌كه‌ن، ده‌رمانی به‌سه‌رچوو نه‌ده‌نه‌ نه‌خۆش.
چواره‌م: لە شوفێری، کرێکاری، بازرگانی، دۆستایەتی، دراوسێیەتی، رەچاوی ویژدانێکی ئیمانی و قیامەتی بکەین.
پێنجەم: له‌هه‌ر پله‌و پۆست‌و كارو شوێنێكی هه‌وڵبده‌ هه‌میشه‌ به‌ ویژدانه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌یت، چونكه‌ به‌و كاره‌ خۆت سه‌نگین‌و رێزداری لای خه‌ڵك‌و پایه‌داری لای خوای گه‌وره‌ ده‌كه‌یت..
هیچ شتێك نیه‌ خوای گه‌وره‌ ئاگای لێ‌ نه‌بێت، ئیدی مرۆڤ هه‌رچیه‌ك ئه‌نجام بدات له‌ كردارو ره‌فتار لای خوا بزر نابێت، پێشكه‌وتن به‌ ده‌ركردنی یاسای زۆر نیه‌، به‌ڵكو پێویستی به‌ ویژدانێكی پڕ له‌ ئیمان هه‌یه‌، تا گوفتارو ره‌فتارمان ببێته‌ یه‌ك‌و سه‌ره‌نجام هه‌موومان ببینه‌ ئاوێنه‌و ته‌واوكاری یه‌كتری، له‌سه‌ر ئه‌ساسی مرۆڤبوون وه‌ك یه‌ك خانه‌واده‌‌و ئه‌ندامی جه‌سته‌ وابین، پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێت: " مثلُ المُؤمنين في توادِّهم وتراحُمهم وتعاطُفهم مثلُ الجسد، إذا اشتكَي منه عضوٌ تداعَي له سائرُ الجسد بالسَّهر والحُمَّي " رواه مسلم.
تێبینی:
وتاربێژانی به‌رێز: له‌م هه‌فته‌یه‌ هاونیشتمانیان هانبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی بنكه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن بۆ نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی.