یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی پێگەی ژینگەو پێویستی ژینگەپارێزی لە دیدی ئیسلامدا ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله سەرگەتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە قەزای شەقڵاوە بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا رێدیر مجید مزوری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: "داواکارین بارسووکی و کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت"    *****    *****   كتێبخانه‌ی زانای ئایينی سەرۆکی لیژنەی فەتوا (مامۆستا عومه‌ری جه‌له‌ولا) پێشكه‌شی زانكۆ کرا    *****    *****   ئەنجومەنی باڵأی فەتوا: حوكمی ئه‌نجام نه‌دانی نوێژی هه‌ینی له‌ كاتی گه‌شت و سه‌یراندا روون دەکاتەوە    *****    *****   ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای فەتوا بە نوێنەری یەکێتی زانایان بەشداری دوازدەهەمین کۆنگرەی تەسەوفی جیهانی لە تورکیا دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێک بەناونیشانی (ئازادی بیرو ڕاو پرسی هەڵگەڕانەوە لە دین) ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سمینارێک بەناونیشانی (بنەماکانی پێکەوەژیان لە شەریعەتی ئیسلامدا) پێشکەش دەکات    *****    *****   بە بۆنەی بە پارێزگا بوونی شاری هەڵەبجە یەکێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک؛ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوەو دیدارێک لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات   
مەلا عزیز مەنتک
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/11/2024 : 00:25:27
قه‌باره‌ی فۆنت
دایک لە ئیسلامدا شاژنی هەموو تەمەنێکە، لە هەموو سەردەمێکدا

دایک شاژنێکە کە لەسەر تەختی خێزان دادەنیشێت دڵێکی میهرەبان و بەزەییداری ھەیە کە تێیدا هەموو ماناکانی خۆشەویستی و بەخشین و قوربانیدان کۆدەکاتەوە زۆر شت دەبەخشێت بۆ ئەوەی خێزانەکەی دڵخۆش بکات، بەبێ ئەوەی لە بەرامبەردا چاوەڕوانی هیچ شتێک یان پاداشتێک بکات، ئەو سەرچاوەیە کە هەر یەکێک لە ئێمە بەرزترین بنەماکانی ژیان لێیەوە وەرئەگرین و فێری دەبین. ئەو هۆکاری بوونی ئێمەیە لەم جیهانەدا و هۆکاری سەرکەوتنمانە ئەو خوێنی خۆی و تەندروستی خۆیمان پێدەبەخشێت بۆ ئەوەی بتوانین بە تەندروستی باش بژین، ئەو یارمەتیدەرمانە لەم ڕۆژگارەی ژیانماندا دایک ئەو کەسەیە کە ئێمە دەبات  بۆ بەهەشت.پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی «الجنة تحت أقدام الأمهات» لەم فەرموودەدا روونو ئاشکرایە بۆ بەدەست ھێنانی بەھەشت چاکەکردنەلەگەڵ دایک لەخزمەتی دابێت .

چونکە دایک سەرچاوەی دڵخۆشی و ئارامی  و ئاشنابوون و دڵنیابوونە و وەک پایەیەک بۆ بنیاتنانی ئەو خێزانەی لە کۆمەڵگا نیشان دەدات بەهۆی ئەو بەرپرسیارێتییە بەرچاوانەی کە ئەنجامی داوە. بەڵام بەداخەوە زۆر ێک لەمنداڵانی ئەم سەردەمە دەبینین کە شەرم  دەکەن کاتێک لەگەڵ  دایکی دا  دەڕۆن یان دەیبەن بۆ شوێنێکی گشتی شەرم لە ڕواڵەتەکەی دەکەن کە پیر بووە لە پێناو پەروەردەکردنیان و ماندووبوونیان بۆ ئەوان شەرم لە دەرکەوتنی ئەو دەکەن، کە ڕەنگە پێیان وابێت نەگونجاو بێت، یان ڕەنگە ئەوانەی لەگەڵیان دەیبینن گاڵتەیان پێبکەن و بە پێچەوانەوە، دایکەکە دواتر لەڕادەبەدەر دڵخۆش و بەختەوەرە، پڕە لە شانازی بە منداڵەکانیەوە کاتێک یاوەری دەکات بۆ بازاڕێک یان سەردانی کەسوکاریان دەکات.لە چوارچێوەیەکی تردا ڕەنگە هەندێک لەوکەسانەی کە هاوسەرگیریان کردووە،یان لەبەردەم هاوڕێکانیان و کەسانی نزیک لە خۆیان لەناو کۆمەڵگادا  شەرم بکەن ئاماژە بە دایکیان بکەن، بەڵام ئیسلام  ڕێزێکی  تایبەتی لەدایک داناوە لەھەر پلەیەک یان ھەڵگری ھەربڕوانامەیەک بێت شانازی پێوەبکەیت. خوای گەورە دەفەرموویت {وقضى رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا ۚ إِمَّا يَبْلُغَنَّ عِندَكَ الْكِبَرَ أَحَدُهُمَا أَوْ كِلَاهُمَا فَلَا تَقُل لَّهُمَا أُفٍّ}..[الإسراء:٢٣].

لەم ئایەتەپیڕۆزەدا خوای گەورە ئامۆژگاری بەندەکانی دەکات کەچۆن ڕێزلەدایک وباوکیان بگرن.

لەدوای خواپەرستی چاکە کردنە لەگەڵ باوک و دایکدا

فەرمانی پەروەردگارەبڕیاریداوەو وەسیەتى کردووە: دەبێ هەر خۆى بپەرستن. لەگەڵ دایک و بابدا چاکە بکەن، جا هەرکات یەکێکیان یان هەردووکیان -کە چوو نەتەمەن. ھەرگیز نەکەیت وشەیەکى بێزارییان پێ بڵێیت، تەنانەت بەرامبەریان ئۆفێکیش مەکە.

ھچ مێژوویەک وەیان پەرتوکێک نەیتوانیوە باسی پێگەی دایک بکات. وەک چۆن ئیسلام ڕێزی لێ بگرێت و پێگەی بەرز بکاتەوە لە هەموو قۆناغەکانی ژیانیدا یەکێک لە گەورەترین بەڵگەکانی پێگەی دایک لە ئیسلامدا ڕێزێکی تایبەتی لێگرتووە بەبەرزی نرخاندووە. عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: جاء رجل إلى رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم، فقال: يَا رَسُول اللهِ، مَنْ أَحَقُّ النَّاسِ بِحُسْنِ صَحَابَتِي؟ قَالَ: «أُمُّكَ»، قَالَ: ثُمَّ مَنْ؟ قَالَ: «ثُمَّ أُمُّكَ»، قَالَ: ثُمَّ مَنْ؟ قَالَ: «ثُمَّ أُمُّكَ»، قَالَ: ثُمَّ مَنْ؟ قَالَ: «ثُمَّ أَبُوكَ»

پیاوێک ھاتە خزمەتی( پێغەمبەرﷺ) پرسیاری کرد کێ باشترین کەسە چاکەی لەگەڵ بکەین ئەی پێغەمبەری خوا؟ پێغەمبەرفەرمووی دایکت. دایکت.دایکت.لەپاشان فەرمووی باوکت. کەواتە دایک بەرزترین جێگای ھەیە لە ئیسلامدا. میھرەبانی دایک بێ سنورە بەرامبەربەمنداڵەکانی .بۆیە پێویستە لەسەر ئێمە لەخزمەت دایک دابین دڵیان خۆش بکەین چونکە ئەوان بەخێوکاروو پەوەردەکاری ئێمەبوون.

بەڵام لەکۆمەڵگای ئێمە  زۆرێک دایکیان بەخێوناکەن خۆیان دوورخستۆتەوە لەخزمەت کردنی دایکیان بردووە بۆخانەی بەساڵاچوان بەبێ ئەوەی ھەست بەگەورەیی دایک بکات کەتەواوی ژیانی خۆی بەخشیوە بەکۆرپەلەکانی بۆ ئەوەی بەسەلامەتی بژین. بۆیە پێویستە لەتەواوی قوتابخانەکان ڕۆژانە وانەیەک ھەبێت چۆن ڕێزلەدایک بگرین لەخزمتیان دابین .بەوپەڕی میھرەبانی لەگەڵیان ھەڵسوکەوت بکەین.لەکاتی گفتوگۆداو بەووتەی شیرین وقەشەنگ وەڵامیان بدەینەوە دڵیان خۆش بکەین بەوتەی جوان.