یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە کۆمەڵێک مامۆستاو قوتابی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەلاحەددین دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو چەند پرسێکی گرنگ و هەنوکەیی تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپێکی زانستی تایبەت بە پێکەوەژیان لە زانکۆی نۆڵج دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێک بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لەسەر رووداوەکانی حەلەب پەیامێک بڵاو دەکاتەوەو ئیدانەی هێڕشی سەر گەڕەکە کوردنشینەکان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2025 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2025دا    *****    *****   ساڵی 2025 لە هەرێمی کوردستان (46) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   کۆتا کۆبونەوەی لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد زێباری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: بۆ دوورکەوتنەوە لە توندڕەوی پێویستیمان بە تێگەیشتنی دروست و زانستی هەیە لە ئایینی پیرۆزی ئیسلام   
مه‌لا یاسین وه‌رتی
به‌رواری دابه‌زاندن: 15/12/2014 : 22:15:42
قه‌باره‌ی فۆنت
(وتاری هەینی لە قەیراندایە) وتاری سیاسی شەخصی

شیعەی ئێران ناویان لە وتارو نوێژی هەینی ناوە (نماز عبادی سیاسی جمعه)

وتارو نوێژی جومعە لای ئەوان چەندە عیبادەت و واجبێکی دینیە زیاتر لەوە کۆبونەوەیەکی سیاسیە، بۆیە دەبینین لەزۆربەی وتارەکانی هەینیان دا باسی کێشە و ڕوداوە سیاسیەکان دەکەن و هەڵوێستی ڕابەرو مەرجەعەکانیان دەخەنەڕوو لەسەر ئەو مەسەلە سیاسیانەی پەیوەندیان بەوانەوە هەیە .

گومانی تێدا نیە ئەو جۆرە لە وتارو نوێژی هەینی لەبەرژەوەندی دەسەڵات و مەرجەعە دینیەکانی ئەو وڵاتانەیە، لەولاشەوە خنکاندن و پەکخستنی ماناو مەبەستە دینیەکانی نوێژی هەینی و بانگەوازە خواییەکەیە.

بەڵام لەوە خراپتر ئێستا لە هەرێمی کوردستاندا وتاری شەخصی پەیدا بووە کە لە سەرەتاوە تا کۆتایی مامۆستای وتاربێژ باسی (خۆی) دەکات، باسی فەزل و حەسەنات و چاکەکانی خۆی و دەستەو تاقمەکەی دەکات، یان وتارەکەی تەرخان دەکات بۆ ڕەددانەوەی ئەو کەس و لایەن و گۆڤارو ڕۆژنامانەی قسەیان بەجەنابی وتاربێژ یان جەماعەتەکەی گوتوە .

ئەوەی جێی داخە ئەو بەشەخصی کردنەی وتاری هەینی کەسانێک دەیکەن کە لای خەڵک ناسراون و کەسایەتی و ناوبانگێکیان لەناو موسڵماناندا بۆخۆیان پەیدا کردووە، هەر لەوانەی بە سەلەفی ناسراون (ئەڵبەت هەندێکیان نەک هەموویان) تا ئەوانەی خۆیان لێبۆتە شێخ کوشک و قاضی قضاةی پایتەخت!!

ئەوانە لەجیاتی خەمە گەورەکانی موسڵمانان و وڵات و میللەت بەگشتی، خۆیان بەشتە بچوکەکانەوە خەریک دەکەن و لەخەڵکی گەورە دەکەن، کاتی ئەو هەموو خەڵکە ئامادەبووەی هەینی بەزایە دەدەن و بە قسەکردن لەبارەی خۆیان و پاکانە کردن بۆ هەڵوێست و فەتواو هەڵەو پەڵەکانیان .

وتاری وام گوێ لێ بووە لە وشەی یەکەمیەوە تا کۆتایی هەمووی هێرش کردنە سەر خەڵک و دیفاع کردن لە شەخصی خۆی بووە، خەتیبی واش هەیە لێی بۆتە نەخۆشی دەبێ لەهەموو وتارێکی هەینی دا ژەهرێک بڕێژێت و قسە باشەکانیشی بەئاودا بدات بەهۆی توانج و پلار گرتن و جنێوو قسەی ناشیرین بەرامبەر موسڵمانانی تر.

گەرچی ئەوە ئەرکی ئەوقاف و یەکێتی زانایانە سنورێک بۆ ئەو جۆرە وتاربێژانە دابنێن بەڵام ئەگەر ئەوانیش ئەو ئەرکەی خۆیان فەرامۆش کردبێت ئەوا جەماوەری موسڵمان و گوێگر دەتوانێت بایکۆتی ئەو جۆرە وتاربێژانە بکات .

بۆ ئەوەی ڕوونتر ئەو جۆرە مەلاو مامۆستایانە بناسینەوە کە بەو جۆرەن تەنها دیقەتی ئەوە بدەن:

(هەر وتاربێژێک لە وتارەکانی دا زۆر وشەی (من) و (ئێمە) و هاوماناکانی بەکار هێنا بزانن ئەوە خەڵک بۆلای خۆی بانگ دەکات نەک بۆلای خوا) .

لەگەڵ ڕێزم بۆ هەموو مامۆستایانی ئاینی و وتاربێژان کە زۆرینەیان کەسانی قورس و سەنگین و بەڕێزن و خۆم بە قوتابی و برا بچووکیان دەزانم .

مەلا یاسین وەرتی.

 

 

هـ بالیسانی