یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی "حاجی سەنیە" لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: رێژەی زەکاتی پارەو سەرفیترەو فیدیەو زێڕو زیو دیاری دەکات    *****    *****   لە ژێر چاودێری یەکێتی زانایان سیمپۆزیۆمێک بەناونیشانی (نەزۆکی و پاراستنی شیرازەی خێزان) بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان یەیامێک بڵاودەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان لە پێشوازی مانگی پیرۆزی رەمەزان و تاوتوێکردنی چەند پرسێکی هاوچەرخ و پەیوەندیدار تاوتوێ دەکات    *****    *****   کێشەی قوتابیانی خوێندنی ئیسلامی چارەسەر کراو بڕیاری پێویست دەرچوو    *****    *****   ساڵیادی رادیۆی (دەنگی زانایان) لەهەموو لایەک پیرۆز بێت    *****    *****   مامۆستا مەلا حمدامین بەرگرکەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە سەر رەوشی کوردانی رۆژئاڤا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی ئەنجام دەدات    *****    *****   دیداری سەرۆکی یەکێتی زانایان و شێخ مورشید خەزنەوی و تاوتوێکردنی رەوشی کوردانی سوریاو هەڵوێستی زانایان    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە کۆمەڵێک مامۆستاو قوتابی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەلاحەددین دەکات   
مه‌لا یاسین وه‌رتی
به‌رواری دابه‌زاندن: 14/04/2015 : 22:36:54
قه‌باره‌ی فۆنت
جینۆسایدی کورد بۆچی ناونرا ئەنفال...؟

لە ساڵیادی ئەنفاڵدا

جینۆسایدی کورد بۆچی ناونرا ئەنفال...؟ پەیوەندی چیە بە ئیسلامەوە؟

وەرە تەماشای ئەو چەواشەکاریە ئاشکرایە بکە ...

حیزبێکی نەتەوەیی ڕەگەزپەرست ... سەر بە کەمپی سۆشیالیستی ئەو کات...،

ناوەکەی (حزب البعث العربی الاشتراکی) بووە...، واتە: حیزبێکی قەومی، عەرەبی، شۆڤێنی بووە...، ئایدیۆلۆژیاکەی سۆشیالیزم بووە...، دامەزرێنەرەکەی کەسێکی گاور (نەصرانی) بووە بەناوی میشیل عەفلەق... !! , طاغوتێک سەرۆکایەتی کردووە کە خۆی لەجێی خوا دانابوو تەنانەت ٩٩ ناوی بۆخۆی دانابوو...

ئەو ڕژێمە چەپەڵە، بەو هەموو ناوو ناوەرۆکە دژ بەدینەوە، هاتووە هێرشە دڕندانەکەی خۆی بۆ سەر گەلی کوردی موسڵمان بەناوی سوڕەتێکی قورئانەوە ناوناوە (ئەنفال)!!

بۆچی و ئامانجی چی بووە؟

بێگومان بۆ چەواشەکردن و چاوبەستی لایەنگرانی خۆی و ڕەوایەتیدان بە تاوانەکانی لەلایەک و ، ناشیرین کردنی قورئانی پیرۆزو خستنەپاڵی دڕندایەتیەکان بۆلای ئیسلام، واتە لەیەک کاتدا چەندین ئامانجی هەبووە لەبەکارهێنانی وشەی ئەنفالدا .

بەڵگەش بۆ ئەوە:

ڕژێم تەنها دام و دەزگا سەربازیە داپڵۆسێنەرەکانی بەناوی ئاینیەوە ناو دەنا ، وەک سەربازگەی سەعد و خالیدو جەنگی قادسیەو هەڵمەتی ئەنفال و ...تاد، کەچی دامەزراوە خزمەتگوزاریەکانی وەک زانکۆو نەخۆشخانەو فرۆکەخانەو باخچەو ...تادی بەناوی سەددام و سەرکردەکانی بەعسەوە ناودەنا .

بەداخەوە بەعس توانی لەو ڕێیەوە بەشێکی ئامانجەکانی بپێکێت ... توانی باوەڕ بەزۆرێک لە عەرەبی عێراق و وڵاتە عەرەبیەکانی تر بکات کە گوایە کورد هەڵگەڕاوەتەوەو دژی ئیسلام دەجەنگێت ، ڕژێمەکەی خۆشی وەک پاریزەری ئیسلام دەناساند ...

بەڵام بێگومان ئەگەر بۆ کەسیکی دوورەدەست بیانوویەک هەبووبێت بۆ باوەڕکردنی درۆو چەواشەکاریەکانی ئەو ڕژێمە ، ئەوا بۆ ئێمەی کورد کە ئیسلاممان پێش ئەو ڕژێمە ناسیوەو ڕەفتارە دژە دینەکانی ڕژێمیشمان لە نزیکەوە دیوە هیچ بیانوویەکمان نیە بۆ باوەر کردن و هەڵخەڵەتان بە دروشمە ئاینیەکانی بەعس و لکاندنیان بە ئیسلامەوە ئەگەر لەژێر دروشمی ئیسلام و وشەی قورئانیشەوە کرابن .

هەروەها بۆ عەرەبی عێراق کە سەدان ساڵ پێشتر کوردیان ناسیوەو لەگەڵیان ژیاون هیچ بیانوویەک نەبووە بۆ ئەوەی بە بانگەشەکانی بەعس بخەڵەتێن جگە لە دەمارگیری نەتەوایەتی و ملهوڕیان نەبێت .

ئەوە ڕاستیەکەیە ...

بەڵام بۆ کەسێک کە نەیەوێ ڕووداوەکان وەک خۆی ببینێت و چاوی خۆی ببەستێت، چ عەرەب بێت و دینداری کورد و دۆزە ڕەوایەکەی نەبینێت ، چ کوردێک بێت و نەیەوێ جیاوازی ئیسلام و کارە دڕندایەتیەکانی بەعس بکات ئەوە هەر دەبێ بیسپێریە دەست دادگای خوا و پاشان ویژدانی خۆی ...

 

 

H Balesane