یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
مه‌لا یاسین وه‌رتی
به‌رواری دابه‌زاندن: 18/04/2015 : 12:11:36
قه‌باره‌ی فۆنت
بریارەکەی وەزارەتی ئەوقاف و حکومەت کۆمەڵێک گومان و پرسیاری بێ وەڵام

لە هەنگاوێکی کتوپڕو چاوەڕوان نەکراودا سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەسەر داوای وەزارەتی ئەوقاف بڕیاری داوە قوتابخانەو پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف بخرێنە سەر وەزارەتەکانی پەروەردەو خوێندنی باڵا !!

بێ ئەوەی حوکمی پێشوەخت لەسەر چاکی و خراپیەکانی ئەو کارە بدەم من لە لای خۆمەوە وەک مەلایەک و پەیوەندیدارێک بە پرۆسەی خوێندنی ئاینیەوە کۆمەڵێک گومان و پرسیاری بێ وەڵامم لە لا دروست بوون، ئەوانەی خوارەوە هەندێکیانن:

یەکەم: هەموومان دەزانین گواستنەوەی سەرجەم خوێندنگاو پەیمانگاکانی زانستە ئیسلامیەکان لە وەزارەتی ئەوقافەوە بۆ سەر دوو وەزارەتی تر بڕیارێکی سادە نیەو ئاسەوارەکانیشی بنەڕەتی و دوور مەودان ، من دەپرسم چۆن بوو وەزارەتی ئەوقاف و سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم وا بە سادەیی و بێدەنگی بەبێ دیراسەکردنی پێشوەخت لەلایەن پسپۆڕان و، بەبێ گەڕانەوە بۆ ڕای مامۆستاو قوتابیانی ئەو قوتابخانەو پەیمانگایانەو، بەبێ ڕاگەیاندنی پلانێکی ڕوون و ڕاشکاو بۆ ئایندەی پرۆسەی خوێندنی ئاینی لە کوردستاندا بڕیارێکی لەو جۆرەیان دا ؟!!

ئایا نەدەبوو لانیکەم لە کۆنفرانسێکی فراوانی تایبەت بەو پرسەدا ئەو مەسەلەیە تاوتوێ بکرێت و پاشان بڕیاری لێ بدرێت ؟

دووەم: لە سۆنگەی ئەو پرسیارەی سەرەوە گومانێک سەر هەڵدەدات: چۆن بزانین ئامانج لەو بڕیارە ناکاوە نەهێشتن و لەباربردنی یەکجاری خوێندنی ئاینی نیە لە کوردستاندا؟ هەموومان دەزانین خوێندنی ئاینی لەژێر سایەی وەزارەتی ئەوقاف دا بەدەست چەندین کێشەوە دەیناڵاندو تاڕادەیەکی زۆر پشت گوێ خرابوو لەکاتێکدا ئەو وەزارەتە بەرپرسی سەرەکی کاروباری ئاینیە لە حکومەتی هەرێمدا، ئەدی دەبێ لە مەودوا لە ژێر دەستی وەزارەتەکانی پەروەردەو خوێندنی باڵادا چی بەسەر بێت کە خۆیان سەدان کێشەو گرفتیان هەیە و خەمی سەرەکیان شتی ترە نەک خوێندنی ئاینی؟!! ئایا حکومەت و ئەوقاف دەتوانن دڵنیایی بدەنە مامۆستایانی ئاینی و خەڵکی کوردستان سەبارەت بەداهاتووی خوێندنی ئاینی لە کوردستاندا؟ ئایا ئەو دوو وەزارەتە دەتوانن کادیری ئاینی (پێشنوێژو وتارخوێن و ...هتد) باشتر لەوەی ئێستا هەیە پێ بگەیەنن؟

سێیەم: بەو پێیەی وا بڵاوکراوەتەوە کە ئەو بڕیارە لەسەر داوای وەزارەتی ئەوقاف بووە (کە وەزیرەکەی سەر بە بزووتنەوەی گۆڕانە) پرسیارێکی جدی ڕووبەڕووی بەڕێز وەزیری ئەوقاف و بزووتنەوەی گۆڕان دەبێتەوە کە ئایا ئەوە پڕۆژەی چاکسازی ئێوە بوو کە بەشێکی گرنگی وەزارەتەکە تەسلیم بە وەزارەتەکانی تر بکەن یان راستتر بڵێین لە کۆڵ خۆتانی بکەنەوە ؟ ئایا ئەو چاکسازیەی دەتانەوێ پەروەدەو خوێندنی باڵا لەو بوارەدا بیکەن بۆچی خۆتان نایکەن؟، یان هەر لە بنەڕەتەوە پڕۆژەتان نەبووە بۆ ئەو وەزارەتەو ئێوەش هاتوون کارەکان بەڕێ بکەن؟ لەگەل ڕێزم.

لە کۆتاییدا دەڵێم: ئەگەر بڕیارەکە وەک دەگووترێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ فكری‌ توندڕه‌وی‌ درابێت دڵنیابن کەسی توندڕەو بەدەگمەن نەبێت لەو خوێندنگایانەوە دروست نەبوون، کەسانێکی زۆر هەن لە خوێندنگاو کۆلیژەکانی ترەوە کە هیچ پەیوەندیان بە ئاین و ئەوقافەوە نەبووە بوونەتە هەڵگری بیری توندڕەوی، کەواتە بیریکیش لەوان بکەنەوە!!

پێویستە ئەوەش بڵێین بەرپرسیاریەتی دنیایی و قیامەتی و مێژوویی ئەو بڕیارە لە ئەستۆی بەڕێزان سەرۆکی حکومەت و وەزیری ئەوقاف دایە لەهەر زیانێک کە بەر خوێندنی ئاینی و ڕەوشی ئاینی بکەوێت یان هەر ئاسەوارێکی سلبی بەدوای خۆیدا بێنێت