یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   گەورە زاناو کەسایەتی دیاری عیراق دکتۆر شێخ عبدالرزاق ئەلسەعدی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: وەفاتی زانای ناوداری کوردستانی رۆژهەڵات (مامۆستا مەلا سەید نورەدین واژی) کەلێنێکی گەورەیە بۆ هەموو زانایان    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله  مصطفى حەمە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان و دانانی ئاڵای کوردستان کۆنفرانسی جیهانی ئەکادیمیای زانایانی تەسەوف لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە قەتەر بەشداری پازدەهەمین کۆنگرەی دیالۆکی نێوان ئايینەکان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خەیری ئەحمەد رەشید وەک بەرپرسی نوێی لقی شێخانی یەکێتی زانایان هەڵبژێردرا    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی سیامێوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا جەلال مەلا سالح هەڵەبجەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات   
مەلا هەندرێن بالیسانی (ابن الشهیدین)
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/12/2014 : 19:41:40
قه‌باره‌ی فۆنت
ئایینی ئیسلام‌و مرۆڤ دۆستی

ئایینی ئیسلام‌و مرۆڤ دۆستی

- مرۆڤی پلە دوو نابێت هەبێ گەر هەبوو كە پێش ئیسلام هەبووە ئیسلام هاتووە بنەبڕی بكات

- پێغەمبەر (د.خ) وەك رێزگرتن لە بەر جەنازەو لاشەیەكی مردووی جولەكە هەڵەستێتەوە

-- تەمەننام ئەخواست هیچ كاتێك جارێكی تر مرۆڤەكان بەم شێوە لێقەوماویە نەبینمەوەو ژیانی رابردووی ئێمەی ناو ئەشكەوت‌و سەر چیاكان‌ بۆ هیچ كەسێ دووبارە نەبێتەوە، بەڵام دژە مرۆڤایەتی هەر بەردەوامە بە داخەوە ...!!!

------------------------ 

ئەوەی رۆژانە گوێ بیست دەبین‌و بەر چاومان دەكەوێت بێ رێزیەكی زۆر بە مرۆڤ دەكرێت‌و وای لێ هاتووە ئەوەی رێزی لێ ناگیرێ مرۆڤ‌و خوێنەكەیەتی ئەوەش لە لایەن خەڵكانێك كە خۆیان بە دیندار لە قەلەم دەدەن‌و بە پێچەوانەشەوە خەڵكانێكیش هیچ پەیوەندیان بە ئیسلامەوە نیە ئەم بێ رێزیە  ئەنجام دەدەن.

گەر ئێمە بێین باس لە ئایینی پیرۆزی ئیسلام بكەین هاتنی ئەو ئایینە بۆ خۆی پەیامێكی گرنگی لە گەڵ خۆی هێنا ئەویش بریتی بوو لە خزمەت كردن‌و رێزداركردن‌و پلە بەرزكردنی مرۆڤ.

جیا لەوەی ئێستا هەندێ لە دیندارەكان دین وا نیشان نادەن‌و مرۆڤەكان پلە بەند دەكەن‌و بچووكیان دەكەنەوە هەندێ مرۆڤ پلە یەك‌و هەندێكی تر پلە دوو، كە ئایینی پیرۆزی ئیسلام بە هیچ شێوەیەك لە گەڵ ئەمە دانیەو ئەوەی واشی كردبێ یا وا بكا ئەو كەسە خۆی لێی بەرپرسیارە نەوەك ئیسلام‌و ئایین.

ئیسلام هاتووە بۆ پاراستنی پێنج پێویستی ژیانی مرۆڤەكان بە بێ جیاوازی كە ژیان بە بێ ئەم پێنجە ناچێتە سەرو بەردەوام نابێت‌و پێیان دەگوترێ (ضروریات الخمس) ئەو پێویستیانە بەشێكی گرنگن لە  (مقاصد الشریعة الإسلامیة) واتە: مەبەستەكانی شەریعەتی پیرۆزی ئیسلام، هەروەكو باسیان كراوەو زانایان دەفەرموون: (مجموع الضروریات خمسة وهی حفظ الدین والنفس والنسل والمال والعقل ..) الموافقات،2/10.

 واتە: كۆی پێویستیەكانی ژیان كە ئیسلام دەیان پارێزێت پێنجن بریتین لە دین‌و گیان‌و وەچەو ماڵ‌و عەقڵ‌و ژیری مرۆڤەكان، لە هەموو گەل‌و نەتەوەیەك دەبێ رەچاوی ئەم پێنجە بكرێ‌و بپارێزرێن.

 یەكێك لەو پێنجەش بریتیە لە (نەفس - گیان)ی مرۆڤ.

لە قوڕئانی پیرۆز كە باس لە حەزرەتی پێغەمبەر (د.خ) دەكات دەفەرمووێ: (وما أرسلناك إلا كافة للناس) (وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلاَّ رَحْمَةً لِّلْعَالَمِينَ)

واتە: رەوانەكردن‌و ناردنی محمد پێغەمبەر (د.خ) رەحمەت‌و مایەی بەزەیی‌و میهرەبانیە بۆ هەموو مرۆڤەكان نەوەك تەنها بۆ موسڵمان‌و ئیمانداران.

لەوەوە دێینە سەر ئەو لایەنەی تر كە خوای گەورە باسی مرۆڤ دەكات كە رێزدارە دەفەرموێ: (ولقد كرمنا بني آدم)

واتە: ئێمە رێزمان لە نەوەی حەزرەتی ئادەم گرتووە بەبێ جیاوازی‌و كەسیشی جیا نەكردۆتەوە‌و كەسیش تایبەت نەكراوە.

لە ئایەتێكی تر خوای گەورە دەفەرموێ:

(مَن قَتَلَ نَفْساً بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِى الاٌّ رْضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعاً وَمَنْ أَحْيَاهَا فَكَأَنَّمَا أَحْيَا النَّاسَ جَمِيعاً)

واتە: هەر كەسێ گیانی مرۆڤێك لە ناو ببات وەك ئەوە وایە خەڵكی سەر گۆی زەوی هەمووی لە ناو بردبێ‌و ئەوەی یەك (گیان) لە فەوتان‌و مردن رزگار بكات وەك ئەوە خەڵكی سەر گۆی زەوی ژیاندبێتەوەو لە فەوتان رزگاری كردبن.

)إِنَّ النبي (صلى الله عليه وسلم) مَرَّتْ بِهِ جِنَازَةٌ فَقَامَ فَقِيلَ له إِنَّهَا جِنَازَةُ يَهُودِيٍّ فقال أَلَيْسَتْ نَفْسًا(

هاوەڵان لە پێغەمبەر (د.خ) دەگێڕنەوە كە وەك رێزگرتن لە بەر جەنازەو لاشەیەكی مردوو هەڵەستێتەوە دەفەرموون ئەی پێغەمبەر ئەوە لاشەی كەسێكی جولەكەیەو موسڵمان نیە  واتە بۆ هەڵسایەوە؟، پێغەمبەر (د.خ) فەرموی: ئەی ئەوەی تێپەڕی گیان‌و نەفس نەبوو ؟!!، لێرەوە بۆمان دەردەكەوێ كە لای پێغەمبەر (د.خ)‌و ئایینی پیرۆزی ئیسلام گیان‌و نەفسی مرۆڤەكان گرنگە‌و گرنگی پێدراوەو رێزی لێگیراوە بە بێ هیچ فەرق‌و جیاوازیەك لە نێوان بیرو بۆچۆن‌و بیروباوەڕی مرۆڤەكان.

هەموو مرۆڤەكان دروست كراوو نەخشێندراوی خوای پەروەردگارن‌و بە جوانی‌و رێك‌و پێكی دروستی كردون جیاوازی لە نێواندا نەركردون‌و هەمووی وەكو یەك نەخشاندوون‌و جوانی كردوون، خوای گەورە بۆ خۆی دەیزانی كامە مرۆڤە ئیمان دەهێنێ‌و كامە ئیمان ناهێنێ گەر هیچ شتێكی تر جگە لە مرۆڤ بوون رەچاو بكرایە دەبوایە مرۆڤەكان پلە بەندییان بۆ بكرابایە، بەڵام خوای پەروەردگار دەفەرموێ (لقد خلقنا الإنسان فی أحسن تقویم)، واتە: مرۆڤمان لە سەر جوانترین‌و رێكترین شێوە دروست كردووە.

هەروەك تێكدان‌و شێواندنی ئەم دروستكراوەی خودایە سزای توندی بۆ دانراوەو هەڕەشەی قوڕس لە سەر ئەو كەسەیە كە بینای خوای گەورە بڕوخێنێت‌و خوێنی مرۆڤێك بڕێژێت، هەروەك كوشتن لە ئیسلامدا بە گوناحی گەورە لە قەڵەم دراوەو هەڕەشەو سزای دۆزەخی بۆ دیاری كراوەو كوشتنەوە وەك تۆڵە بۆ كەسی قاتل دانراوەو دەبێ خوێن بداو هتد ...

بۆ ئەوەی خوای پەروەردگاریش لە مرۆڤی (قاتل) خۆش ببێ دەبێ كەفارەت بدا گەر نەكوژرایەوە ئەویش بریتیە:

-1ئازادكرنی مرۆڤێك لە ژێر دەستەیی گەر هەبوو، واتە لەمەوەش بۆمان دەردەكەوێ كە ئیسلام دەفەرموێ مرۆڤی پلە دوو نابێت هەبێ گەر هەبوو كە پێش ئیسلام هەبووە ئیسلام هاتووە بنەبڕی بكات هەروەكو بە چەندەها رێگە چارە كۆیلایەتی‌و عەبدو جاریەی نەهێشت‌و داهێنانەنەوەشی دروست نیە.

-2گەر عەبدو جاریە نەبوو دەبێ بۆ كەفارەت بە دوو مانگ (60) رۆژ لە سەر یەكتر وەك كەفارەت بە رۆژوو ببێ، لەم كەفاڕەتەی دووەمیش دیسان گەورەیی خوێنی مرۆڤمان بۆ دەردەكەوێ كە چەندە رێز لێگیراوە.

له‌ كۆتاییدا ده‌ڵێم سەروەر دەفەرموێ مرۆڤەكان هەموویان لە ئادەمن‌و ئادەمیش لە گڵ‌و خۆڵە (كلكم بنو آدم وآدم من تراب) كەس پلە دوو سێ نیەو هەمووی پلە یەكەو رێزدارە  بە بێ جیاوازی بیروباوەڕو ئایدیا، چونكە بیروباوەڕو خواپەرستی بۆ خۆمانەو بۆ ئەوەیە رەفتارو رەوشتمان لە گەڵ دەوروبەرو كۆمەڵگا باش بێت نەوەك بۆ خۆ هەڵكێشان‌و گەورە كردن لە سەر خەڵكی ترو جیاواز لە بیرو باوەڕی خۆت.

من خۆم لەم ناخۆشیەو داگیركاریەی كە تووشی كوردستانە خۆشەویستەكەمان بوو چەندەها جار بۆ ئاوارەیی‌و دەربەردەریی‌و بێ ماڵی برا مەسیحی‌و ئێزیدیەكان پڕ بە دڵ گریاوم‌و تەمەننام ئەخواست هیچ كاتێك جارێكی تر مرۆڤەكان بەم شێوە لێقەوماویە نەبینمەوەو ژیانی رابردووی ئێمەی ناو ئەشكەوت‌و سەر چیاكان‌ بۆ هیچ كەسێ دووبارە نەبێتەوە، بەڵام دژە مرۆڤایەتی هەر بەردەوامە بە داخەوە ...!!!

م هندرین بالیسانی-إبن الشهیدین

پێشنوێژو وتارخوێن لەهەولێر، كوڕی دووشەهیدو تاقانەی ئەنفال.

21/12/2014 رۆژی ئازادكردنی شەنگال لە سەر دەستی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان.

فیسبوك:

https://www.facebook.com/hindren.balesanem/media_set?set=a.696363217143670.1073741838.100003099940214&type=3&uploaded=3