یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   گەورە زاناو کەسایەتی دیاری عیراق دکتۆر شێخ عبدالرزاق ئەلسەعدی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: وەفاتی زانای ناوداری کوردستانی رۆژهەڵات (مامۆستا مەلا سەید نورەدین واژی) کەلێنێکی گەورەیە بۆ هەموو زانایان    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله  مصطفى حەمە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان و دانانی ئاڵای کوردستان کۆنفرانسی جیهانی ئەکادیمیای زانایانی تەسەوف لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە قەتەر بەشداری پازدەهەمین کۆنگرەی دیالۆکی نێوان ئايینەکان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خەیری ئەحمەد رەشید وەک بەرپرسی نوێی لقی شێخانی یەکێتی زانایان هەڵبژێردرا    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی سیامێوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا جەلال مەلا سالح هەڵەبجەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات   
مەلا هەندرێن بالیسانی (ابن الشهیدین)
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/01/2015 : 13:41:27
قه‌باره‌ی فۆنت
ژن مارەبڕین‌و مامۆستایانی ئایینی

دیارە وەكو هەموو لایەكمان دەزانین مامۆستایانی ئایینی چینێكی دانەبڕاون لە كۆمەڵگای كوردەواریداو بەشداری خۆشی‌و نەخۆشی كۆمەڵگاكەیانن‌و، بۆ جێبەجێكردنی كاروباری رۆژانەیان  كۆمەڵگا پێویستی بە مامۆستایانی ئایینی هەیە جا ئەو پێویستیانە پەیوەستن بە دین و ژینی كۆمەڵگای كوردەواری، من نامەوێ بچمە سەر ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی چونكە ئەوەی خاوەن هۆش و فكرێكی تەندروست  بێت نكوڵی لە ڕۆڵی ئەم چینە كاریگەرە لە رابردوو ئێستادا ناكات.

ئەوەی لێرەدا مەبەستی منە ئەوەیە كە ماوەی رابردوو گوێ بیستی بڕیارێكی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی بووین سەبارەت بە ژن مارەبڕین وچۆنیەتیەكەی لەلایەن مامۆستایانەوە،بڕیارەكە وەكو خۆی شتێكی خەراپ نیە لە قانونی ئەحوالی شەخصیشدا ژن مارەبڕین لە دەرەوەی دادگا قەدەغەیە لێرەدا بۆمان دەردەكەوێ كە نەتوانراوە  ڕێگە لە ژن مارەبڕین  لە دەرەوەی دادگا بگرن،چونكە خەڵكەكەی ئێمە موسڵمانەو  دیندارە ئامادە نیە كچەكەی خۆی بداتە دەست كوڕێكی بێگانە تاكو نەبێتە حەڵاڵی خۆی،حەڵاڵ بوونیش لە ڕێگەی مارەبڕینی شەرعیەوەیەو لە لای مامۆستایانی ئایینی  دەبێت  كاتی خۆی من كەچوومە لای دادوەر لە دادگا بۆ مارەبڕین هیچ لە روكنەكانی مارەبڕینی تێدا نەبوو  دادوەری بەڕێز ئیمزای كردوو هاتینە دەرەوە،ئەوە نابێتە مارەبڕین و كچە و كوڕە لە یەكتر حەڵاڵ نابن تا وە گەڵ یەكتر بكەون و هەموو شوێنی لە گەڵ یەكتر بكەن تەنها بۆ رایی كردنی كاروبارەكانی خۆیانە، لێرەوە با ئەوە بزانین من ناڵیم لە لای حاكم گەر ڕوكنەكان ئەنجام بدات بۆ یەكتر حەڵاڵ نابن،

لە لایەكی ترەوە  گەر نەبوون بە حەلاڵی یەكتر و لە گەڵ یەكتریش دیتران دواتر لە یەكتر جیابوونەوە، یا بە هەر هۆكارێك نە گونجا بدرێن بە یەكتری كۆمەڵگا حسابێكی تریان بۆ دەكات‌و، ئەم كارەش لە دەرەوەی دادگا هەر بەردەوامەو ئەستەمە ڕێگەی لێبگیرێ، چونكە پێویستی خەڵكە‌و ناتوانرێ قەدەغەی بكەن ، جا شتێ پێویستی ڕۆژانەی خەڵك بێت  پێویستە پەڕلەمان و حكومەت و یەكێتی زانایان خەمێكی جددی لێبخۆن و كارەكە با بە یاسا رێك بخرێ نە وەك ئاوا بە ناڕێكی و شڵۆقی بەڕێوە ببردرێ‌و چەندەها  كەس ئەم كارە دەكەن بەبێ ئەوەی مامۆستای ئایینی بن و پەیوەست بن بە بڕیارەكانی وەزارەتی ئەوقاف و، جاری وا هەیە ئەو  كەسە یان پێشنوێژو پێش نوێژو  وتارخوێن نیە زانستی نیە دەربارەی شەرع،بۆ چەند مەبەستێك كارەكە ئەنجام دەدات یان ئەوەتە هەر فارمانبەری وەزارەتی ئەوقاف نیە گوێ لە ڕێنماییەكانی وەزارەت ناگرێت و گوێ ی پێنادات،

ماوەیەك پێش ئێستا شەوێك ئافرەتێكیان هێنا تا مارەی ببڕم لەدوای پرسیارو جواب دەركەوت ئافرەتەكە پیاوەكەی وەفاتی كردبوو منیش داوای وەفاتنامەكەم كرد لە دوای خوێندنەوەی  وەفاتنامە  دەركەوت ئافرەتەكە ماوەیەكی مابوو عیددەی تەواو بێت،بۆیە من مارەم نەبڕی پێم  وتن شەرع ڕێگە نادات‌و  دروست نیە ئەم ئافرەتە مارە ببڕێ،یەك لە برایەكانی  گوتی: ئەبێ هەر ئەم شەو خوشكەكەی من مارە بكرێ پێم گوت كە دروست نیە، بەڵام  دواتر كابرا كەسێكی دیبوەوە كارەكەی پێكردبوو خوشكی خۆی مارە بڕی بوو!!!،من وەكو خۆم لەمزگەوت  كاروباری ژن مارەكردن ئەنجام دەدەم ناچمە ماڵان‌و  پێشم باشە هەموو مامۆستایانی ئایینی رێز بۆ ئەو كارە پیرۆزە بگێڕنەوەو ژن مارە بڕین بێننەوە مزگەوت.

  بەڕێزان: ساڵێك زیاتر پێش ئێستا پڕۆژە یاسایەك لە لایەن یەكێتی زانایان و بە هەماهەنگی وەزارەتی ئەوقاف پێشكەش بە پەڕلەمانی كوردستان كرا تاكو بە یاسا چۆنیەتی ژن مارەبڕین دیاربكرێت و لە هەر شوێنێكەو چەند مامۆستایەك دیاری بكرێن پەیوەندیان لە گەڵ دادگاكاندا هەبێت  تاكو ئەم كارە پیرۆزە ئەنجام بدەن و، ئاسانكاریەكیش بێت بۆخەڵك و ڕێگەش لە خەڵكانی نەزان دەگیرا بە كەیفی خۆیان هەڵس‌و كەوت بكەن‌و ژن مارە ببڕن،بەڵام بە داخەوە پڕۆژەكە نەبووە یاساو دەنگی نەهێنا و رەد كرایەوە یا لەبەر  نا حاڵی بوونی پەڕلەمانتاران  بوو لە پڕۆژە یاساكە (لەگەڵ رێزم) یا خود ویستیان مامۆستایانی ئایینی  لە كۆمەڵگا داببڕێنن كەناتوانن !!؟؟

گەرنا بەنمونە: لە پڕۆژە یاسایەكە داوا كرابوو بۆ هەر مارە بڕینێك بڕی (50000) دینار بدرێ بەو مامۆستایەی كە ڕێ پێدراو دەبێت بۆ مارەبڕین و كارەكە ئەنجام دەدات كە چی لەناو پەڕلەمان كرا بە هەڵا چۆنەبێت و بەشێوەیەكی تر شی كرایەوە!!،

گەر ئێستا تەماشا بكەین كە پڕۆژە بڕیارەكە رەد كرایەوە زۆربەی مامۆستایانی ئایینی كە ژن مارە دەبڕن هیچ پارەیەك وەرناگرن، خۆم بە دەیان جار شیرینیەكەشیان نەهێناوە چ جای پارە،خۆ گەر مامۆستایانی ئایینی پارە وەربگرن مافی خۆیانە هەم  كارێكیان ئەنجام داوە،هەم مووچەی  مامۆستایانی ئایینی كەمەو بەشی بژێوی ژیانیان ناكات ئەمە دەبێتە یارمەتی دەرێك بۆیان، بەڵام كەسی وا هەیە ئەچێ ژن مارە دەبڕێت داوای (600) دۆلار دەكات كامەیان باشترە؟ یاساكە دەرچووبایە مارەبڕەكان دیار كرابان و بەیاسا ئەرك و مافیان دیاركرابا؟!!

 یان ئەو بێ سەرو بەریە كە باسم كرد كەسی  وا هەبووە بۆی گێڕاومەتەوە كە كەسی وایان بردووە بۆ مارە بڕین كەهیچ ئاداب و یاسایەكی مارەبڕینی ئەنجام نەداوە وتوویەتی تەواو بوو!!!.

بڕیارەكەی  وەزارەت  زۆر ئەستەمە بتوانێ ڕێگری بكات لە مارەبڕینی دەرەوەی دادگا‌و،

 كە دەڵێ با دوای پشكنین مارە بڕین ئەنجام بدریت لەجێ ی خۆیەتی بڕیارێكی زۆر جوانە ،چونكە چەند  جار لە دوای مارەبڕین دەركەوتووە كچەو كوڕە  خوێنەكانیان دژی یەكە بۆ یەكتر ناشێن تازە لە یەكتریش مارە بڕاون چارەسەریش  ئەستەمە !!!

            من وەك پێش نوێژو وتارخوێنێك  كەبەدڵ پێم خۆشە هیچ كچێك مارە نەبڕم و ئەم كارە ئەنجام نەدەم‌و دادگاكان ئەم كارە ئەنجام بدەن، بەڵام بەحوكمی ئەوەی كۆمەڵگاكەم لێم قەبوڵا ناكات ناتوانم بڵێم من مارەبڕین ئەنجام نادەم، چونكە من كاروباری مەلایەتی بۆ كۆمەڵگایەك ئەنجام دەدەم كە پێویستیان بەم كارە هەیەو  لێم داوادەكەن منیش دەبێ كاروبارەكانیان بۆ هەڵسوڕینم.

بۆیە من پێم باشەپڕۆژە یاساكەی یەكێتی زانایان زیندوو بكرێتەوە و رێكخستنێك بە مارەبڕینەوە دیاربێت و وەكو گەمەی مناڵانی لێ نەیەت هەر كەسەو زانست‌و لێزانینی نەبێت كارەكە ئەنجام بدات،چونكە ئەم كارە پەیوەستە بەحەڵاڵا بوون و حەڕام بوونی كچ‌و كوڕێك لەیەكتری بە درێژایی تەمەنیان‌و دواڕۆژیان و مناڵەكانیان و هتد ......

بۆیە هیوادارم:

1-     ئەو پرۆژە یاسایە بكرێ بە یاسا، گەر هەر نەكرا ئەو مامۆستایانەی ژن مارە دەبڕن لە هەموو شوێنەكان دیاری بكرێن.

2-     ژن مارە بڕین بێتەوە مزگەوت چونكە رێزێكی زیاتر بۆ مامۆستایان‌و كارەكە دەگەڕێتەوەو دوور دەبین لە ژاوەژاوو مۆسیقاو شایی ناو ماڵەكەو شوێن تەنگی‌و جاری واش هەبووە لە دوای مارە بڕین لە ماڵەكە كەس نەبووە مامۆستا بێنێتەوە ماڵەوە.

چەندەها شتی تر ....

         م هندرين، پێشنوێژو وتارخوێن، ڕزگابوویەكی كیمیابارانی یەكەمی بالیسانەو كوڕی دووشەهیدی كیمیابارانی دووەمی بالیسانە.

https://www.facebook.com/hindren.balesanem