یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
مه‌لا عه‌بدوڵلا شێركاوه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/01/2024 : 20:13:00
قه‌باره‌ی فۆنت
زانايان پێشەنگی خزمەت و خەمخۆری و ئاشتەوایین

بە پێی ئامارەکانی ساڵی 2023ی یەکێتی زانایان تێدەگەین، کە لە کوردستاندا زانایانی ئایینی خەمخۆری راستەقینەو خاوەن پرۆژەی ئیسڵاحی و هۆشیاری کۆمەڵگەن، هەر یەک لە مامۆستایانی ئایینی لە شوێن و پێگەو مزگەوت و مینبەری خۆی خزمەتێکی باش و بەجێ دەکاو، بەشێکی زۆری هەوڵ و هەنگاوەکانیش زیاتر بۆ بەرژەوەندی گشتی و کۆمەڵگەن، شەوو رۆژ دەرگایان واڵایەو لەسەر نیەتپاکی و هەستی ئیسلامپەری و نیشتماندۆستی ئامانجیانە پەرە بەلایەنی دینداری و بەرەو پێشبردنی کیان و کۆمەڵگەو ئاشتەوایی بدەن.

هەر بە نمونە؛ کەم نیە لە ماوەی یەک ساڵ (839) پرۆسەی ئاشتەوایی و سوڵحی خێزانی و کۆمەڵایەتی لە سەر ئاستی کوردستان ئەنجام بدەن، کە بەشێکیان کێشەی خوێنداری و دوژمنایەتی بووە، بەشێکیشیان ئاژاوەو فیتنەی گەورەی کوژاندۆتەوەو کێشەکەی بەرەو چارەسەرێکی گونجاو بردووە، ئەم ژمارەیە لە قەبارەی خۆی زۆر زیاترە! چونکە جاری وا بووە لە سوڵحێک پتر لە 100 کەس یان چەندین خانەوادە سوودمەند بوون و بەهۆیەوە لاپەڕەیەکی سپیان هەڵداوەتەوەو سەقامگیری کۆمەڵایەتی گەڕاوەتەوە نێو خێزانەکانیان.

ئەمە وێڕای هەڵوێستە ئایینی و پیشەیی و نەتەوەیی و نیشتمانیەکان و چارەسەرکردنی پتر لە دوو هەزار کێشەو کەیس و بابەتی پەیوەست بە کاری بازرگانی و بازاڕو مامەڵەو میرات و کێشەی زەوی و زاری هاوڵاتیان و هەڵوێست نواندن لەکاتی پرسە گەرمەکان و پاڵپشتیان بۆ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری لەکاتی پێویستدا بەهاناوەچوونی لێقەوماوان.

رەنگە کەم چین و توێژ هەبن بە ئاست و ئەندازەی مامۆستایانی ئایینی وەها خەمخۆر بن، وە بێ بەرامبەر ئەو خزمەتە جوانە بکەن، چونکە ئەوان رێبازێکی رەسەن و هەستێکی پاکیان هەیەو هەمیشە مەیلی خزمەتکردنی خەڵک و کۆمەڵگە بەلای ئەوانەوە مەدالیاو شانازییەکی گەورەیە..

بۆیە دەبێ هەمووان بە چاوی رێزەوە لە پێگەو خزمەتی مامۆستاو زانایانی ئایینی بڕوانین، چونکە چرای رۆشناکەرەوەو هەوێنی ئاشتەوایی و تەبایی و پەیامی مرۆڤدۆستی و میانڕەوی و پێشەنگی جوانیەکانن لە کوردستانی ئازیزمان، لەهەمان کات رۆڵێکی گەورەیان لە ئاراستەکردنی کۆمەڵگە هەیە، بەتایبەت لەبەرامبەر ئەو دیاردانەی هەڕەشەن لە سەر رۆڵەکانمان.