بسم الله الرحمن الرحيم (( قل لايعلم من في السماوات والارض الغيب الا الله ))
به‌درۆ خستنه‌وه‌ی ناسينی كه‌سايه‌تی به‌هۆی كه‌لوه‌كان (بورجه‌كان) به‌خت گرتنه‌وه :
به‌رده‌وام ئه‌و درۆوقسه نابه‌جێيانه‌ی كه له‌ناو خه‌لك باوه دوباره ده‌بێته‌وه بۆ قه‌ناعه‌ت هێنانی خه‌لك كه‌وا زانستێك هه‌يه به‌ناوی ناسينی كه‌سايه‌تی له رێگای كه‌لوه‌كان واته بورجه‌كان ماوه‌ی چه‌نده‌ها سه‌ده‌ی دورو درێژه كه ئه‌م جادوگه‌رانه شوێن ئه‌و كاره درۆينه كه‌وتوون تا ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش كه سه‌ده‌ی بيست و يه‌كه خه‌لكانی وا هه‌ن به بيرو بروايه‌كی ته‌واو قه‌ناعه‌ت به‌م جۆره بيرۆكه پوچه‌لانه ده‌كه‌ن به‌ناوی ئه‌وه‌كه زانستێكی فه‌له‌ك ناسيه .... يه‌كێ له زاناشاره‌زاكان ده‌لێ به ملێونه‌ها دۆلار سه‌رف ده‌كرێ له‌سه‌ر به‌رنامه‌كانی ئه‌ستێره‌ناسی و پێشبينی كردنی داهاتوو واته غه‌يب زانين وشی كردنه‌وه‌ی كه‌سايه‌تی خه‌لك له ميانه‌ی ئه‌و به‌رنامانه‌ی به‌ناو بورجه‌كان په‌خش ده‌كرێن ، وه‌هه‌روه‌ها به مليۆنان دۆلار ده‌چێته گيرفانی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه به‌درۆ خه‌لك ده‌خه‌له‌تێنن و و له‌و خه‌لكانه ده‌سێنن كه شوێن درۆی ئه‌وانه كه‌وتوون جا ئه‌و جادوگه‌ره هه‌ندێ جار به‌ناوی زانای فه‌له‌ك ناس خۆی ده‌ناسێنێ كه گوايه ده‌توانی قه‌ناعه‌تمان بێنێ كه ئه‌ستێره گاريگه‌ری هه‌يه له‌سه‌ر كه‌سايه‌تيمان كه ئه‌م ئه‌ستێرانه تيشك ده‌نێرن و چينی ئاسمان ده‌برێ كه ده‌وره‌ی زه‌وی داوه وكارده‌كاته سه‌ر مرۆڤ و رۆژی له دايك بونی كه‌ئه‌مه‌ش له‌راستيدا دووره .رۆژانه ئه‌م ده‌نگ وباسه دێته ئاراوه كه‌باس له‌شتی واده‌كه‌ن گوايه ده‌توانن باس له غه‌يبيات بكه‌ن كه‌چی زانستی غه‌يبی ته‌نها خوا ده‌يزانێ ، ئه‌و جۆره كه‌سانه له‌رێگای ئه‌م كاره ده‌يانه‌وێت به‌خه‌لك رابگه‌ينن كه‌وا ئێمه داهاتوو ئه‌زانين و زانينی غه‌يبمان لايه و پشت ده‌به‌ستن به ئه‌ستێره‌كان وبانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌ستێره كاريگه‌ری هه‌يه له‌سه‌ر ژيانی مرۆڤ وخوره‌وشت و ته‌مه‌ن و داهاتوی مرۆڤ ، به‌لام ئايا زانستی ئه‌م سه‌رده‌مه وه‌لامی چيه بۆ ئه‌م ديارده‌يه؟
ئه‌گه‌ر بێتوو ئێمه بير له‌و دوريه به‌كه‌ينه‌وه كه له نيوان ئێمه‌و ئه‌و ئه‌ستێرانه‌دا هه‌يه زۆر گه‌وره‌يه وعه‌قلی مرۆڤ بيری لێ ناكاته‌وه ته‌نها به ژماره بۆنمونه نزيكترين ئه‌ستێره له زه‌وی دوريه‌كه‌ی بريتی يه له چوار سالی روناكی (پێوه‌ری تيشكی) واته ئه‌و تيشكه‌ی كه له‌و نزيكترين ئه‌ستێره‌يه تا بگات به ئێمه پێويستی به چوارسالی رۆناكی هه‌يه تا ئه‌و ماوه‌يه ببرێ به‌ره‌و گۆی زه‌وی كه ئه‌ندازه كراوه ئه‌م چوار ساله به(١٠) ده مليۆن مليۆن كيلۆمه‌تر به نزيكه‌يی ، ئاخۆ له‌و ماوه درێژه راسته كاريگه‌ری هه‌يه له‌سه‌ر مرۆڤ ئه‌مه نزيكترينيانه ئايا ئه‌بی دوره‌كه‌يان چه‌ند سالی روناكی بێت يان كيلۆمه‌تر؟
جادووگه‌ران هه‌ولی ئه‌وه ئه‌ده‌ن كه‌وا بێننه به‌رچاوی خه‌لك قسه‌كانيان له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی يه به‌لام راستيه‌كه ی پێچه‌وانه‌يه وه‌له‌وانةيه زۆری كێشه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه كه روو ئه‌دات به‌هۆی پشت به‌ستنه به درۆ‌و هه‌لبه‌سته‌كانی ئه‌م جادوو گه‌رانه وروو له‌وان كردنه وه زۆرينه‌ی خه‌لك توشی بێ ئومێدی و زه‌ره‌ری مادی و مه‌عنه‌وی بوون توشی جۆره‌ها تاوان بوون به‌هۆی قسه نابه‌جێكانی ئه‌م كه‌سه درۆزنانه كه خه‌لك فريو ده‌ده‌ن كه ئه‌مه‌ش يه كێكه له‌و حه‌رامانه‌ی كه خوا پێغه‌مبه‌ر رێگايان لێگرتووه نزيكی نه‌كه‌وينه‌وه
نزيكترين هه‌ساره له زه‌وی كه ناوی ئه‌ندرۆميدايه Galaxy Andromeda أو M31 كه دوريه‌كه‌ی له ئێمه‌وه نزيكه‌ی له سنوری (٢:٢٥) مليۆن سالی روناكيه ، بير لێ بكه‌نه‌وه تيشكێك دوو مليۆن سال بخايه‌نێ تا بگاته ئێمه كه‌چی تيشكێكی زۆر لاوازی به‌لای ئێمه‌وه دياره كه به گه‌وره‌كردن ئه‌گه‌ر ببينرێ بۆخاتری خوا ئه‌و ئه‌ستێره به‌و دوريه له‌و هه‌ساره دوره كه زياتر له سه‌د هه‌زار مليۆن ئه‌ستێره‌ی تێدايه چۆن كارده‌كاته سه‌ر داهاتوی مرۆڤ(افلا تعقلون)
ده‌با ئيستاش باس له دوورترين ئه‌ستێره بكه‌ين له‌زه‌وی : به‌م دواييانه زاناكان بۆيان ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ساره‌يه‌ك هه‌يه لێمانه‌وه دوره ماوه (٢٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠) بيست هه‌زار مليۆن سالی روناكی واته دوريه‌كه‌ی بريتی يه له هه‌زار مليۆن مليۆن مليۆن كيلۆمه‌تر ده‌ی بير له‌م ماوه دورو درێژه بكه‌وه كه زياتر له سه‌دهه‌زار مليۆن ئه‌ستێره‌ی تێدايه چ كاريگه‌ريه‌كی به‌سه‌ر رواله‌ت و داهاتوی مرۆڤه‌وه‌يه؟وێنه (٣)
زاناكان ئامێره ژماره‌ييه‌كانيان به‌كارهێناوه له مانگه ده‌ستكرده‌كان تا توانيويانه وێنه‌ی ئه‌و هه‌ساره‌يه بگرن جا ئه‌و هه‌ساره‌يه‌ی كه پره له ئه‌ستێره‌ی ئه‌وتۆ هه‌ر نزيكه نابينرێ يان هه‌ر هيچ شوێنيشی ديار نيه ئايا مه‌عقوله و راسته ئه‌ستێره كاربكاته سه‌ر ژيانی مرۆڤ وهه‌لس و كه‌وتی رۆژانه‌يان وپه‌يوه‌ندی نێوانيان ؟ ئه‌و وێنه‌يه بۆمان دياری ده‌كات كه ئه‌م هه‌ساره لێمانه‌وه دووره نزيكه‌ی (٧٠) حه‌فتا مليۆن سالی روناكی وه ده‌بێ هه‌زاران جار گه‌وره بكرێ تا ببينرێ جا چۆن كاری كرده سه‌ر ژيانی مرۆڤ؟ كه بير له‌م گه‌ردوونه بكه‌ينه‌وه نزيكه‌ی سه‌د هه‌زار مليۆن هه‌ساره‌ی تێدابێ چۆن هه‌ريه‌ك له‌م هه‌سارانه ده‌سكاری خۆشه‌ويستی ورواله‌ت و خوره‌وشتمان ده‌كه‌ن؟
پێغه‌مبه‌رمان محمد صلی الله عليه وسلم له‌سه‌رده‌مێك ناردرا كه پڕبوو له خورافيات و شتی بێ بنه‌ما وزانست له‌وپه‌ڕی دابه‌زين بوو زانستی ئه‌و كات بريتی بوو له زانستی جادووگه‌ری و ئه‌ستێره‌ناسی بێ بنه‌ما هه‌روه‌ك چۆن ئێستا زۆرێك پشت قايمن به‌هه‌ندێك له‌و هه‌واله درۆينانه‌ی كه بلاوی ده‌كه‌نه‌وه ئاوا ئه‌وانيش زۆر متمانه‌يان به‌و جۆره جادووگه‌رانه هه‌بوو ، به‌لام پيغه‌مبه‌ر صلی الله عليه وسلم كه خوا به‌ره‌حمه‌ت ناردويه‌تی بۆ هه‌مو جيهان ئه‌م جۆره بۆچون و رێگا پوچه‌لانه‌ی له‌ناوبرد و بيرو هۆشی خه‌لكی خاوێن كرده‌وه له‌م بۆچونانه كاتێك كه فه‌رموی (من أتى عرافاً فسأله عن شي‌ء فصدقه لم تقبل له صلاة أربعين يوماً) [رواه مسلم].ئه‌وه‌ی بچێته لای جادوگه‌رو فالچي پرسياری لێ بكات وبرواشى پێ بكات ئه‌وا چل رۆژ نوێژی لێ وه‌رناگيری، وه ئه‌م جۆره كارانه به‌كوفر دانراو كه هه‌موی جادوگه‌ريه‌و به‌خه‌لك رابواردنه و خواردنی ميشكی خه‌لكه مه‌به‌ستم به‌نج كردنی عه‌قله له‌وانه‌يه زۆرێك بلێن ئه‌مه زانسته وه له‌لايه‌كی تره‌وه ئه‌گه‌ر باسی بوت په‌رسته‌كانی سه‌رده‌می خۆی بكرێ كه موشريكه‌كان بتيان په‌رستوه به بێ عه‌قلی ناويان ده‌به‌ن خۆ ئه‌و كه‌سه‌ی بروای به كاريگه‌ری ئه‌ستێره‌كان هه‌يه له‌سه‌ر ده‌رونی مرۆڤ زۆر له‌وان نه‌فام تر‌و بێ عه‌قل تره چونكه ئه‌وان بێ عه‌قل بوون به‌رديكيان ده‌تاشی به‌ده‌ستی خۆيان له‌به‌رچاوی خۆيان دايان ده‌نا به‌لام ئه‌وانه‌ی جادوگه‌رن باس له ئه‌ستێره ده‌كه‌ن كه نه‌ده‌ستيان پێگه‌يشتووه و نه به‌چاو بينيويانه و نه‌زانستێكيان له‌سه‌ر هه‌يه ، وه لێره‌وه وه‌لامێك ده‌نوسين بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه پێيان وابوو بۆيه پێغه‌مبه‌ر ئه‌م كاره‌ی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی ناوده‌نگی خۆی به‌رزبكاته‌وه بزانن پێغه‌مبه‌رمان صلی الله عليه وسلم به هيچ شێوه‌يه‌ك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی نه‌كردوه كه شتی غه‌يب بزانێ به‌لكو رێگه گر بوه له‌هه‌ر كارێك كه‌به‌ناوی ته‌نجيم و غه‌يبيات بێ ئه‌وتا خوای تعالی له قورئانی پيرۆز بۆمانی ده‌گێرێته‌وه كه پێغه‌مبه‌رمان صلی الله عليه وسلم بيرو بروای چۆن بوه ((قُلْ لَا أَقُولُ لَكُمْ عِنْدِي خَزَائِنُ اللَّهِ وَلَا أَعْلَمُ الْغَيْبَ وَلَا أَقُولُ لَكُمْ إِنِّي مَلَكٌ إِنْ أَتَّبِعُ إِلَّا مَا يُوحَى إِلَيَّ قُلْ هَلْ يَسْتَوِي الْأَعْمَى وَالْبَصِيرُ أَفَلَا تَتَفَكَّرُونَ))الا‌نعام-50- ئه‌ی محمد پێيان رابگه‌ينه كه خه‌زينه‌ی خوا له‌لای تۆ نيه و پێيان بلێ من غه‌يب نازانم و من فريشته نيم ته‌نها شوێن كه‌وته‌ی ئه‌و وه‌حيه‌م كه خوا بۆمی ره‌وانه ده‌كات يه‌كسان نين ئه‌وانه‌ی چاو ساغ و زانان له‌گه‌ل ئه‌وانه‌ی كۆره‌و نابينان بۆتۆزيك بير ناكه‌نه‌وه !خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌ستێره كاريگه‌ری هه‌با له‌سه‌ر كه‌سايه‌تی مرۆڤ ئه‌وا ئه‌و ئه‌ستێره‌ی كه به‌ناوبانگه به (ثقب الاسود) ده‌با زياتر كاری كردبا سه‌ر مرۆڤ چونكه له هه‌ساره‌كه‌ی ئێمه‌دايه‌و كێشه‌كه‌ی نزيكه‌ی سێ هه‌زار مليۆن جار له خۆره‌كه‌مان گه‌وره‌تره كه‌چی هيچ كاريگه‌ری سه‌ر ژيانی مرۆڤی نيه
جادوو گه‌ری و نه‌خۆشی ده‌روونی:-
ئاينی ئيسلام به‌هه‌مو شێوه‌يه‌ك ئه‌م كاره‌ی حه‌رام و قه‌ده‌غه كردووه چونكه هيچ بنچينه‌يه‌كی زانستی نيه‌و زانستێكی بێ بنه‌مايه وه‌كو كه‌لوه‌كان وخوێندنه‌وه‌ی داهاتوو چونكه داهاتوو وغه‌يبيات ته‌نها خوا ده‌يزانێ (وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُطْلِعَكُمْ عَلَى الْغَيْبِ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَجْتَبِي مِنْ رُسُلِهِ مَنْ يَشَاءُ فَآَمِنُوا بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ وَإِنْ تُؤْمِنُوا وَتَتَّقُوا فَلَكُمْ أَجْرٌ عَظِيمٌ) [آل عمران: 179].هه‌روه‌ك فه‌رمويه‌تی خوا غه‌يبياتی فێره ئێوه نه‌كردووه ته‌نها هه‌ندێ جار وه‌كو موعجيزه‌و به‌راست دانانی پێغه‌مبه‌ره‌كه بۆی باس ده‌كرد ئه‌ويش به خه‌لكی ده‌گوت ئه‌وه‌ش بۆ هه‌مو پێغه‌مبه‌ران نه‌بووه ،
زانستيانه رۆن بۆته‌وه كه‌وا چونه لای ئه‌و جۆره كه‌سانه و هه‌ول دان بۆ ئه‌م كاره ناره‌وايانه زيانێكی يه‌كجار زۆری هه‌يه له‌سه‌ر ده‌رونی مرۆڤ ئه‌وانه‌ی كه بروايان پێيه توشی دله راوكێ و خه‌م دێت به‌هۆی چاوه‌روان كردنی ئه‌نجامی هه‌واله درۆيه‌كان جا كاتی جادوگه‌ره‌كه هه‌والێك به پێچه‌وانه‌ی بۆچونی كه‌سه‌كه راده‌گه‌ينێ تۆشی خه‌مۆكی دێت وبێئوميدی دايده‌گرێ ئه‌مه‌ش توشی نه‌خۆشی ده‌رونی ده‌كات ، له كاتێك پێغه‌مبه‌رمان صلی الله عليه وسلم كه ناردراوه به ره‌حمه‌ت زۆر رشت بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی ئيمانداره ده‌بێ فێربێ تا رازی بێت به دانانی خوا ئه‌وه‌ی كه خوا بۆی دياری كردووه بۆيه خه‌لكه‌كه‌ی فێری دوعاه پارانه‌وه له خوا ده‌كرد و فێريانی ده‌كرد نوێژ بكه‌ن كه ئه‌گه‌ر ويستت كارێك بكه‌ی و دودل بوی له‌و كاره ئه‌وا نوێژی استخاره بكه دوركعاته وئه‌م دوعايه بكه‌ن (اللهم اقدُر لي الخير حيث كان ثم رضني به) ئه‌ی خودايه بۆمی دياری كه‌ی كه تۆ پێ خێر بێ و منيش رازی كه به‌وكاره‌ی كه تۆ پێی رازيت ، بير له‌و پارانه‌وه بكه كه چۆن وا له بروادار ده‌كات دلی قه‌رار بگرێ و ئاسوده بێت و دور له هه‌مو دله راوكێيه‌ك ، زانايانی ده‌رون ناسی ئه‌وه‌مان بۆ باس ده‌كه‌ن كه هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ نه‌خۆشی ده‌رونی رازی نه‌بونه به ئه‌و واقيعه‌ی كه نه‌خۆش تێداده‌ژی
له‌م گه‌ردونه‌دا به چه‌نده‌ها بليۆن هه‌ساره‌و چه‌نده‌ها بليۆن بليۆن ئه‌ستێره‌و وه چه‌نده‌ها بليۆن په‌له هه‌وری دوكه‌لی گه‌ردونی تيايه وه بگره له نه‌يزه‌كه‌كان و ئه‌ستێره‌ی نيۆترۆنی و ئه‌ندازه‌يه‌كی زۆر له ماده‌ی تاريك وهێزی تاريكاوی كه نزيكه‌ی %٩٦ سه‌دا نه‌وه‌ت و شه‌شی قه‌باره‌ی گه‌ردونه وه گشت ئه‌م بونه‌وه‌رانه تيشك ئه‌نێرن هه‌يانه ده‌گاته زه‌وی جا ئه‌گونجی كه ئێمه ئه‌و هه‌موانه پشت گوێ بخه‌ين ته‌نها بلێيه تاكه ئه‌ستێره‌يه‌ك هه‌يه دوری ئه‌وه‌نده و ئه‌وه‌نده كارده‌كاته سه‌ر ژيانم و رزق و خۆشی و ناخۆشيه‌كانم؟ بۆهه‌ركه‌سێك كه قه‌ناعه‌تی به‌م زانسته بێبنه‌مايه هه‌يه وبروای له‌سه‌ر كه‌لووه‌كانه چۆن بريارێكه ده‌ی ده‌ن يان قبولی ده‌كه‌ن ئه‌ی ئه‌و عه‌قله جوانه‌تان بۆ به‌كارناهێنن يان ناتانه‌وێ بيكه‌نه‌وه تا راستيه‌كان قبول بكه‌ن؟ زانستی ده‌رونناسی نوێ پێمانی راده‌گه‌ينێ كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ژيانيان دامه‌زراندوه له‌سه‌ر ئه‌م هه‌واله نادروست و درۆيينانه‌ی زانينی داهاتوو به‌شی هه‌ره زۆريان توشی نه‌كسه‌و دله راوكێ و خه‌مۆكی دێن به هۆی نه‌هاتنه دی ئامانجه‌كانيان چونكه هه‌مو كات چاوه‌روانی هه‌وال ده‌كات له جادوگه‌ره فێلبازه‌كان و دزه‌كانی سه‌رده‌م تا پێيان رابگه‌ينن چيان به‌سه‌ر دێ و چ كارێك چاوه‌روانيانه ئای كه هه‌ردوكيان نه‌فامن !بۆيه پێغه‌مبه‌رمان صلی الله عليه وسلم ئێمه‌ی ئاگادار كردۆته‌وه له‌م كاره نابه‌جێ يه تا بزانن ئه‌م شه‌ريعه‌ته پيرۆزه هيچ كاتێك پشت نابه‌ستێ به زانستی بێبنه‌ماو خورافيات و هه‌لبه‌ستراوی پوچه‌ل ئه‌وه‌تا ده‌فه‌رموێ((من أتى كاهناً أو عرافاً فصدقه بما يقول فقد كفر بما أنزل على محمد) [رواه أحمد]. ئه‌وه‌ی بچێته لای ئه‌و كاهن و جادوگه‌رانه ئه‌وا بروای نامێنێ به‌و قورئانه‌ی كه بۆ پێغه‌مبه‌رمان حةزرةتى محمدصلى الله عليه وسلم هاتوه
ئه‌ستێره‌يه‌كی نيۆترۆن كه تيشكی وا ده‌نێرێ كه توانای برينی زه‌ويشی هه‌يه وكار له له‌شی مرۆڤيش بكات بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێبكه‌ين وه زاناكان ئه‌لێن كاريگه‌ری ئه‌م ئه‌ستێره‌يه يه‌كجار زۆر زياتره له‌و ئه‌ستێره ئاساييه بينراوانه جا ئه‌گه‌ر ئه‌ستێره‌ناسه‌كان راستيان كردبا ده‌با باسيان له كاريگه‌ری ئه‌م ئه‌ستێره نيۆترۆنيه كردبا . ئه‌گه‌ر هاتبا به حه‌ققه‌ت ئه‌ستێره كاريگه‌ری هه‌با به‌و شێوه‌يه‌ی كه جادوگه‌ران باسی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ژيانی رۆژانه‌ی مرۆڤ ئه‌وا ته‌قينه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌كان زياتر كاريگه‌رتر ده‌بون له مێژووی مرۆڤايه‌تی كه ئه‌ستێره‌يه‌ك ده‌ته‌قێته‌وه و زاناكان ده‌لێن ته‌نها له‌يه‌ك چركه‌دا ئه‌و تيشكه‌ی ده‌ينێرێ به‌قه‌د ئه‌و تيشكانه‌يه كه خۆر له‌ماوه‌ی هه‌زار سال ده‌ينێرێ ، باشه بۆ حيسابكاران ئه‌مه‌يان له‌به‌رچاو نه‌گرتووه ؟ ده‌زانن له‌به‌رچی چونكه نه‌يان بينيوه ته‌نها درۆ بۆ خه‌لك ده‌كه‌ن و سه‌روه‌ت وسامانی ئه‌و خه‌لكه ده‌خۆن . ده‌وه‌رن بير له فه‌رموده‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره نازداره بكه‌نه‌وه خوا چۆن فه‌رمانێكی پێكردوه ! كه به‌و خه‌لكه بلێ كه پێغه‌مبه‌ريش غه‌يب نازانێ ((قُلْ لَا أَمْلِكُ لِنَفْسِي نَفْعًا وَلَا ضَرًّا إِلَّا مَا شَاءَ اللَّهُ وَلَوْ كُنْتُ أَعْلَمُ الْغَيْبَ لَاسْتَكْثَرْتُ مِنَ الْخَيْرِ وَمَا مَسَّنِيَ السُّوءُ إِنْ أَنَا إِلَّا نَذِيرٌ وَبَشِيرٌ لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ) واته من هيچم به‌ده‌سته‌وه نيه نه سود نه زيان ته‌نها ئه‌وه‌ی كه خوا بۆمی دياری كردووه ئه‌گه‌ر غه‌يبم زانيبا زۆر چاكه‌م ده‌كرد و نه‌م ده‌هێلا تۆشی هيچ زيان و زه‌ره‌رێك هاتبام من ته‌نها راگه‌يه‌نه‌رم وترسينه‌رو مزگێنی ده‌رم بۆ ئه‌وانه‌ی بروادارن . سه‌يری ئه‌م وێنه‌يه بكه [خۆر تيشك ده‌نێرێ وه‌كو هه‌ر ئه‌ستێره‌يه‌كی قه‌باره‌كه‌ی وه‌كو ئه‌و بێت به‌لام تيشكه‌كانی خۆر كه ده‌گاته روی زه‌وی گه‌وره‌ترن به چه‌نده‌ها بليۆن جار كه له ئه‌ستێره‌كانی تره‌وه ده‌گه‌ن به ئێمه. جا ئه‌گه‌ر كاريگه‌ری ئه‌ستێره‌كان بۆسه‌ر مرۆڤ راست با وه‌ك ئه‌وان وه‌سفی ده‌كه‌ن ده‌با خۆر كاريگه‌رتربا وه له‌لايه‌كی تره‌وه تيشك و كاريگه‌ری خۆر به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ی دياری كرا‌و كارده‌كاته سه‌رهه‌ر مرۆڤيك چونكه خۆر ده‌فته‌ر و سجلی مواليد و ته‌مه‌نه‌كانی مرۆڤی لانيه تا بزانێ هه‌ر مرۆڤه و چی هه‌يه به گوێره‌ی رۆژی له دايك بونی به‌راستی ئه‌م قسانه‌ی ده‌يكه‌ن بێبنه‌ماو ته‌نها پوچه‌له و به‌خه‌لك رابواردنه هه‌ر شايه‌نی گفت و گۆ كردن نيه |