بەدرەدین سەعید وەیسی
Badr.seid@yahoo.com
لەسەدەكانی رابردووجولەكەكان لەئەوروپا لەبارودۆخێكی خر اپ دادەژیان ودەچەوسێنرانەوە لەناوەدەبردران،لەسەردەستی پاشاوسەركردەكان رۆماوفەرەنساوئینگلیزوئیتالیاوروسیا دواینیشیان لەسەردەستی سەركردی نازی ئەلمانی هیتلەربوو،هۆكاری ئەم لەناوبردن ودەردەسەرییەی جولەكەكان دەگەرایەوە بۆئەوی بەردەوام دووبەركی وشەڕوئاژاوەوپیلان ونەخشەیان دادەنا بۆگەڵانی تروەخۆشیان بەهەڵگری دروشمی ئێمە گەلی هەڵبژێردراوی خواین(نحن شعب الله المختار)دادەنا،كەچی پاش دورستبونی دەوڵەتی ئیسرائیل توانیان دەست بەسەر چەندین بوار گرینگ لەجیهان دابگرن وەك ئابووری،راگەیاندن،سەربازی،ئیسرائیل بەیەكێك لەوڵاتە بەهێزەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست دادەنرێت،هەرچەندە لەرووی رووبەرو ژمارەی دانیشتوان زۆر بچوكە.
هێرتزل ودانانی بیرۆكەی دەوڵەتی جولەكە
هێرتزل رۆشنبیرورۆژنامەنووسێكی جولەكەی نەمساوی بوو لەخانەوادەیەكی جولەكە لەدایك بووە،زۆر پابەند بووبەئاینی خۆی لەسەرەتا بیری لەپرۆژەی كۆكردنەوەی جولەكە كردەوە لەشوێنێك كە كۆیان بكاتەوە بتوانن نیشتمانێك بۆخۆیان دورست بكەن لەچەوسانەوەی ئەوروپیەكان دەربازیان بێت،چونكە هێرتزل وای دەڕوانی گەر جولەكەكان لەشوێنێكدا كۆنەبنەوە ئەوا بۆ ماوەیەكی كەم كورت بوونیان لەدونیا نامێنت وكۆتاییان پێ دێت،هێرتزل لەساڵی1896دا پەرتووكێكی بەناوی (دەوڵەتی یەهوودیی)دانا تێیدا باسی ئەویاسایانەی كردكەبێویستن بۆدامەزراندنی دەوڵەتێكی جولەكە،هێرتزل بەردەوام بوولەهەولەكانی خۆی بۆبەدی هێنانی خەونەكەی تاساڵی1897هێرتزل توانی هەموونوێنەروپەرپرسەكانی ئەوكاتەی جولەكە كۆبكاتەوە بۆبەستنی كۆنگرەیەك لەشاری بازلی سویسری،پاشانیش خۆی بەسەرۆكی كۆنگرەی رێكخراوی زایۆنی هەڵبژێردا.خالی هەرەسەەرەكی كۆنگرەش بریتی بوولەوەی هەمووهەوڵێك بدرێت بۆرازی كردن ورەزامەندییەكی نێودەوڵەتی بۆشەرعیەت زانینی كۆچی بەكۆمەڵی جولەكە بۆخاكی فەلەستین وكاربكرێت بۆدامەزاندنی دەوڵەتێكی جولەكە، بەلام هەوڵەكانیان سەركەوتوونەبوون لەبەر ئەوەی خەلافەتی عوسمانی لەسەردەسەڵات بووخودی سوڵتان عەبدولحە میدی دووەم دژی ئەوبۆچوونە وەستایەوە،لەوكاتە بەریتانیەكان پێشنیاریان كردئەودەوڵەتە لەئۆگەندادابمەزرێنن بەلام هێرتزل رازی نەبوو،دواتربێشنیاری ئەویان بۆكرائەودەوڵەتە لەئەمریكا باشووردروست بكەن بەتایبەتی لەوڵاتی ئەرجەنتین كەچی ئەوان سووربوون لەسەرپێداگیری كردن لەسەرخاكی فەلەستین،بەكۆتایی هاتنی خەلافەتی عوسمانی وڵاتانی بەریتانیا وفەرەنساوروسیا دەستیان بەسەرناوچەكەداگرت ودابەشكرا لەنێوانیان،خاكی فەلەستین كەوتەژێردەسەڵاتی بەریتانیاوە.دواتربەیاننامەی بەلفۆری ساڵی1917دەركرا لەبەیاننامەكەدا هاتووە بۆیەكەمین جار فەلەستین بەوڵاتی جولەكە لەقەلەم دراو كەگوایە هەندێك عەرەبیشی تێدایە.لەرێی وەزیری دەرەوەی ئەوكاتەی بەریتانیا(ئارسر جیمس بلفۆر)وە بەجولەكە راگەیاند،شای بەریتانیاگەلی جولەكەی لەوەدڵنیاكردەوەلەپشتگیری كردنی وڵاتەكەی بۆدامەزراندنی دەوڵەتێكی نەتەوەیی بۆیان لەسەرخاكی فەلەستین وبەستنی گۆنگرەی(سان ریمۆ)سەبارەت بەپیشتوانی جولەكەویارمەتی مەسەلەی دانپێنانیان.ئیترلەوكاتەشەپۆلی كۆچ كردن بۆزەویەكانی فەلەستینی رۆژبەرۆژ دەستی پێكردلەنێوان ساڵانی1936تا1939بەرەنگاربوونەوەلەنێوان عەرەبەكان وجولەكە روویدا،بۆیە بەریتانیەكان ناچاربوون لەساڵی1939رێگاچارەیەك بدۆزنەوەكەگۆنگرەی لەندەنی لێكەوەتەوە بەبەشداری وڵاتانی ئیراق،میسر،یەمەن،ئەردەن،سعودیە ونوێنەری جولەكەوبەسەرپەرشتی بەریتانیا دوای كۆنگرەش پەرتووكێكیان بەناوی(پەرتوكی سپی)بڵاوكردەوە كەتێیدائاماژە بەوەدەكات لەماوەی دەساڵدادەوڵەتێكی فەلەستینی بەدی دێت وسنووریش بۆجولەكە دیاری دەكات سەرئەنجام جولەكەكان دژی ئەوبڕیارە وەستانەوە سەری نەگرت.
جەنگی جیهانی دووەم ودەرفەتی زێرین بۆجولەكە
دەتوانین بڵێن هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی دووەم دەرفەتێكی زێرینی پێشكەش بەجولەكە كرد،سەرەڕای ئەوەی لەماوەی جەنگی جیهانی دووەم لەسەردەستی سەركردەی نازی هیتلەر یەك ملیۆن جولەكە بەشێوازی جۆراوجۆرلەئەلمانیا كوژران وەك سوتاندن ورەمی كردن وخنكاندنیان بەگازی ژهراوی.بەلام جولەكە توانیان ئەم دەرفەتە بقۆزنەوەبانگەشەی ئەوەبكەن كەلەلایەن هێزەكانی نازیەكان بەكۆمەل دەكوژرێن ودەچەوسێندرێنەوە،هاوكات ئەم كارەش زیاتر رێگاخۆشكەربووبۆجولەكە كەلەهەركوێك بن كۆچ بكە بۆخاكی فەلەستین ،دواترلەسەرخواستی بەریتانیامەسەلەی كێشەی فەلەستین چووە نێودەستووری كاری كۆمەڵگای گشتی نێودەوڵەتیەوە بۆئەم مەبەستەش وەفدێكی نێودەوڵەتی رەوانەی فەلەستین كراوپاش لێكۆلینەوە دووپێشنیاركران،یەكەم دابەش بوونی خاكی فەلەستین بۆدوووڵات عەرەب وجولەكە.دووەم دورستكردنی دەوڵەتێكی فیدراڵ.ئەوەبووكۆمەڵگای گشتی نێودەوڵەتی لەمانگی11ی ساڵی 1947بە33دەنگی رەزامەندی و13دەنگی دژلەسەردابەشكردنی خاكی فەلەستین رەزامەندی دەربری،بەوپێیەش قودس شارێكی نێودەوڵەتی دەبێت ولەژێركۆنترۆڵی نەتەوەیەكگرتووەكاندا دەبێت خاكی فەلەستینیش دابەش دەبێت بۆشەش ناوچەكەسێ ناوچەی سەرەكی و56%ی خاكی فەلەستین بدرێت بەجولەكەو44%ی تریش بدرێت بەعەرەب بەلام عەرەبەكان ئەم پێشنیارەیان رەتكردەوە.
راگەیاندنی دەوڵەتی ئیسرائیل
لەبەرواری14/5/1948لەكات ژمێر6ی ئێوارە دەوڵەتی بەریتانیا كۆتایی بەباڵادەستی خۆی لەخاكی فەلەستین هێنا،دوای یەك خولەك واتە كات ژمێرشەش ویەك خولەك هەمان رۆژ14/5/1948(بن گۆریون)بریاری دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیلی راگەیاندئەمریكاش دوای 10خولەك واتە كات ژمێر شەش ودەخولەك دانی نابەدەوڵەتی ئیسرائیل ئیتر پاش ئەم راگەیاندنە شەڕلەنێوان ئیسرائیل وعەرەبەكان بەسەختی دەستی پێكردلە22/5/1948جەنگ بەفەرمی هاتە كایەوە،لەم جەنگە عەرەبەكان تووشی شكستێكی گەورەهاتن كەنزیكەی هەشت مانگی خایاند،وەلەساڵانی 1956/1967/1973چەندین جەنگی ترلەنێوانیان روویدالەساڵی1977(ئەنوەرسادات)سەروك كۆماری میسری سەردانی خاكی فەلەستینی كرد،لە8/9/1978داپەیمانی(كامپ دیڤید)رێكەوتنامەی ئاشتی لەنێوان میسروئیسرائیل واژوكرا.هێزەكانی ئیسرائیل لەساڵی1982بەشێكی زۆری خاكی لوبنانیان داگیركرد.جارێكی تربارگرژی لەناوچەكەدا سەری هەڵدایەوە،لەساڵی1987شۆرش وراپەڕینێكی گەورە سەری هەڵدادژ بەجولەكەكان.لەساڵی1993پاش گۆنگرەی مەدریدزۆربەی وڵاتانی عەرەبی وئیسلامی دانیان نابەدەوڵەتی ئیسرائیلی،لەساڵی2006شەرلەنێوان ئیسرائیل وحیزبولای لوبنانی روویدا بۆماوەی یەك مانگ بەلام ئیسرائیل سەركەوتوولەم شەرەدا.
ئیسرائیل لەرووی سیاسیەوە
ئیسرائیل وڵاتێكی دیموكراتی وپەرلەمانیەپێكدێت لەچەندین پارت ورێكخراو هێزولایەنی سیاسیی،بەپارتە عەرەبەكانیشەوەپەرلەمان بە(كەنێست)ناسراوە ودەورێكی گرینگی هەیەوئەندامانی حكومەت وسەرۆك وەزیران هەڵدەبژێرێت،مافی دەنگ دانی هاوڵاتیانیش لە18ساڵیەوەیە سەرۆكی ئیستای ئیسرائیل(شیمۆن پێرس)ە سەرۆك وەزیرانیش بنیامین نەتنیاهوەلەئیسرائیل چەندین پارت ورێكخراوی سیاسی كاری خۆیان دەكەن بەپارتە عەربیەكانیشەوە دەتوانین بلێن سێ پارتی سەرەكی لەئیسرائیل هەن كەزۆرترین دەسەڵاتی سیاسییان گرتۆتە دەست ئەوانیش پارتی كار،پارتی لیكۆد،پارتی كادیما.
ئیسرائیل لەرووی سەربازیەوە
ئیسرائیل بەیەكێك لەهەرە وڵاتە بەهێزەكانی جیهان ورۆژهەڵاتی ناڤین دادەنرێت لەرووی پێشكەوتنی سەربازیەوە خاوەن چەكی ناوەكیە،كەلەساڵی1956یەكەم هەنگاوی بنیاتنانی توانا ناوەكیەكانی دەست پێكرد بەهاوكاری وڵاتی فەرەنسا بەهۆی پەیوەندی شیمۆن پێرس لەگەل بەرپرسانی فەرەنسی كەرۆڵیكی گرینگی بینی لەومەسەلەیە،تائیستادەوڵەتی ئیسرائیل دوو وێستگەی ناوەكی هەیە بەئاشكراویستگەی(دیمۆنیا)لەبیابانی نەقەب ئەوەتریان لە(ناحال سورێك) لەباشووری تەلئەبیب،شارەزایانی سەربازی ئاماژە بەوەدەكەن ئیسرائیل خاوەنی زیاترلەدووسەدكلاوەی ناوەكیە لەرێگای مووشەكی ماوناوەند دەتوانێت بەكاریان بێنێ،ئەمەش راستەوخۆهەڕەشەیەكی راستەقینەیە لەسەروڵاتانی عەرەبی وئیسلامی بەتایبەتی وڵاتی ئێران كەئیستا لەهەوڵی ئەوەدایە بێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.ئیسرائیل چەندخالێكی داناوە بۆبەكارهێنانی ئەم چەكەمەترسیە سەرەكیترینیان ئەگەرهاتووئیسرائیل بەچەكی ناوەكی هێرشی بكرێتە سەر،یاخودتێكشكاندنی فڕۆكەكانی وداگیركردنی ئیسرائیل لەلایەن وڵاتانی عەرەبیەوە،هەروەها خاوەنی چەندین فرَۆكەوكەشتی وتانك وزریپۆشی پێشكەوتووە كە بەهاوكاری ئەمریكاوبەریتانیا دابینی كردوون،وەخاوەنی گەورەترین دەزگای سیخوریە لەجیهان كەبە(موساد)ناسراوە ئەم دەزگایە خزمەتێكی گەورەی پێشكەشی بەدەوڵەتی ئیسرائیل كردووە لەرووی لەناوبردن وتیرۆركردنی نەیارانی.
حەماس دوژمنە سەرسەختەكەی ئیسرائیل
حەماس رێكخراوێكی بەرگری كاری فەلەستینیە تێدەكۆشی بۆئازادكردنی خاكی فەلەستین لەدەست جولەكە حەماس لەسەردەستی شێخ ئەحمەدیاسین لەساڵی1987دامەزرادواترلەلایەن هێزەكانی ئیسرائیل تیرۆركرا،ئەم رێكخراوە بەهیچ شێوەیەك ئامادەنیە دان بەدەوڵەتی ئیسرائیل دابنێ ئیسرائیلیش هەمیشە رێكخراوی حەماس بەدوژمنی سەرسەختی خۆی دەزانێت،چونكە حەماس لەرێگای سەربازی وكردەوەی خۆكوژییەوە رووبەرووی ئیسرائیل دەبێتە،ناوی لەلیستی رێكخراوە تیرۆرستیەكانەلەلایەن ئەمریكاوە زۆربەی هەرەزۆری سەركردەكانی حەماس لەلایەن موسادی ئیسرائیلەوە تیرۆركراون.حەماس لەساڵی2006بەشداری لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی فەلەستینی كردتوانی زۆرینەی دەنگەكان بەدەست بێنێ بەڵام سەركەوتوونەبوولەپێكهێنانی حكومەت دواتر شەڕوئاژاوە لەنێوان رێكخراوی حەماس وبزوتنەوەی فەتح دروست بووچەندین كەس لەهەردوولابوونە قوربانی دواترحماس كەرتی غەزەی ژێردەست كرد.
پەراوێز:
1-پەرتووكی،اخبرمعلوماتك السیاسیە/ئەیمەن سعدی محمدصالح/2004،ئەردەن
2-پەرتووكی،رۆژهەڵاتی ناوەراست لەباهۆزی گۆڕاندا/تاهیرحەسن نادر/2007
3-گۆڤاری بەیامی راستی،ژ74/2004
4-http://ar.wikipedia.org |