یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای زانایانی ئەزهەر دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مسعود حسێن غەزالی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی*
به‌رواری دابه‌زاندن: 02/09/2013 : 14:56:07
قه‌باره‌ی فۆنت
مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس سامانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند

كوردو جیهانی ئیسلامی 8 ساڵ به‌ر له‌ ئێستا زانایه‌كی پایه‌به‌رزو عارفێكی خوا ویستی دونیا نه‌ویستی له‌ده‌ست دا، عه‌للامه‌‌و موفتی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس له‌ سه‌رده‌می خۆیدا ره‌مزێكی گه‌وره‌ی عیلم‌و عیرفان‌و ئه‌ستێره‌یه‌كی دره‌وشاوه‌ی هۆشیاری ئایینی‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامی ئیسلام بوو، وه‌ كۆڵه‌گه‌یه‌كی پایه‌دار‌و ناسراوی نێو دونیای زانست‌و شه‌ریعه‌ت‌و ته‌سه‌وف‌و فیقه بوو، له‌هه‌مان كات مامۆستای موده‌ڕیس له‌ كوردستان‌و جیهانی ئیسلامی شاره‌زایه‌كی به‌توانا‌و پسپۆڕی زمان‌و ئه‌ده‌بی كوردی بوو، نزیكه‌ی 100 به‌رهه‌می به‌هه‌ر سێ‌ زمانی كوردی‌و عه‌ره‌بی‌و فارسی هه‌بووه‌‌و، پتر له‌ هه‌شتا ساڵیش كاری ته‌دریس‌و وانه‌ وتنه‌وه‌ی كردووه‌‌و، بووه‌ به‌ مه‌رجه‌عێكی گه‌وره‌ بۆ بابه‌تی فه‌توا‌و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ زانستیه‌كان‌و، به‌ره‌و پێشبردنی ره‌وتی عیلم له‌ كوردستاندا، بۆیه‌ش كراوه‌ به‌سه‌رۆكی رابیته‌ی په‌یوه‌ندی زانایانی عیراق‌و دواجار وه‌ك سه‌رۆكی سه‌رجه‌م زانایانی عیراق‌و وه‌ك موفتی ده‌ستنیشان كراوه‌.

 

مامۆستای موده‌ریس جگه‌ له‌وه‌ی سامانێكی رۆحی‌و فكری‌و زانستی بوو، هه‌میشه‌ش ماڵ‌و مزگه‌وت‌و حوجره‌كه‌ی له‌ كوردستان‌و به‌غدا، په‌ناگه‌ی هه‌ژاران‌و لێقه‌وماوان بووه‌، ئه‌مه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی به‌سه‌دان گرفت‌و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی چاره‌ كردووه‌‌و، به‌رده‌وامیش رێنمایی خه‌ڵكی‌و خه‌مخۆری به‌رامبه‌ریان به‌ پیشه‌ی خۆی زانیوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ به‌ ئاراسته‌یه‌كی جوان‌و ره‌وشتێكی به‌رز‌و هه‌ستێكی دیندارانه‌ی جوانه‌وه‌ بڕاواته‌ رێوه‌.

 

بۆیه‌ش رێزگرتن له‌‌و خزمه‌ت‌و شاكاره‌ دیارانه‌ی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس، كارێكی پێویسته‌‌و فه‌زڵی به‌سه‌رمانه‌وه‌ هه‌یه‌، كه‌ وه‌فادار بین‌و قه‌دری رێبازو مه‌نهه‌ج‌و نوسینه‌كانی بگرین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌شاری سۆران‌و له‌ژێر ناونیشانی (مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس زانایه‌ك بۆ مێژوو.. ئه‌زموونێك بۆ ئێستا) سه‌نته‌ری زانایان بۆ چالاكی ئایینی سیمینارێكی تایبه‌ت‌و یاده‌وه‌ری ساز كرد، بۆ ئه‌وه‌ی بتواندرێ‌ كه‌مێك لاپه‌ڕه‌كانی ژیانی ئه‌و كه‌ڵه‌ زانایه‌ هه‌ڵبدریته‌وه‌‌و، تیشك بخرێته‌ سه‌ر كارو به‌رهه‌م‌و خزمه‌ته‌كانی، كه‌ لێره‌وه‌ ده‌خوازم له‌ ساڵانی داهاتوو په‌ره‌ی زیاتر به‌و كه‌سایه‌تیه‌ بدرێت‌و له‌سه‌ر ئاستی كوردستان كۆنفرانس‌و سیمیناری تایبه‌ت به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌‌و تێكڕای ئه‌و سامانه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی بۆی به‌جێهێشتووین ببه‌سترێت‌و یاد بكرێته‌وه‌.

 

به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌م رێزگرتن‌و یادكردنه‌وانه‌ گرنگی‌و بایه‌خی خۆی هه‌یه‌، چونكه‌ گرنگی دان به‌كه‌سایه‌تی‌و ره‌مزه‌ نه‌ته‌وه‌یی‌و ئایینیه‌كان، ئه‌ركێكی ئایینی‌و نیشتمانیه‌‌و، وه‌فدار بوونه‌ به‌رامبه‌ر كۆی خزمه‌ت‌و هه‌نگاوه‌ به‌نرخه‌كانیان.

 

خزمه‌ته‌كانی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس جێگه‌ی شانازی‌و رێزگرتن‌و سه‌رفرازیه‌ بۆ گه‌له‌كه‌مان، چونكه‌ ئه‌و زاته‌ قه‌له‌مێكی ده‌وڵه‌مه‌ندو قوتابخانه‌یه‌كی فراوان‌و عارفێكی هه‌ره‌ دیاری مه‌یدانی شه‌ریعه‌ت‌و ته‌ریقه‌ت بوو، كه‌ ئه‌مه‌شه‌ وای كردووه‌ ببێته‌ سیمبولێكی وا، كه‌ جێگه‌ی شانازی هه‌موو لایه‌ك بێت.

 

ئه‌و یادكردنه‌وه‌یه‌‌و هه‌ر هه‌نگاوێكی تر كه‌ له‌چوارچێوه‌ی خزمه‌تی ئه‌و زاته‌وه‌ بێت، مایه‌ی رێزگرتنه‌ له‌ كه‌سایه‌تی ئه‌و زاته‌‌و گڕوتینێكی تازه‌ش ده‌بێ‌ بۆ مامۆستایانی ئایینی، كه‌ شانازی به‌ رابردووی خۆیان بكه‌ن‌و ته‌كانێكی نوێتر به‌خۆیان بده‌ن له‌ خزمه‌تكردنی عیلم‌و مه‌عریفه‌ت‌و به‌زیندوو هێشتنه‌وه‌ی رێبازی ئه‌و زانا ناودارانه‌‌و، سوود وه‌رگرتن له‌ په‌یام‌و ئامۆژگاری‌و ره‌هه‌نده‌ فكریه‌كانیانه‌وه‌.

 

راسته‌ مامۆستای ره‌حمه‌تی له‌ناومان نه‌ماوه‌‌و به‌دوا مه‌نزه‌ڵگای خۆی شاد بووه‌، به‌ڵام سامانێكی گه‌وره‌ی پڕ له‌ زانست‌و فكرو رۆشنبیری بۆ به‌جێهێشتووین، كه‌ وا ده‌كا هه‌میشه‌ رۆحی پیرۆزی مامۆستای موده‌ریس له‌ناو دڵمان بێت‌و یادی له‌به‌رچاومان ون نه‌بێ‌.. سڵاو له‌ رۆحی پاكی ئه‌و زاته‌‌و به‌رزو پایه‌دار بێت ناوی.

 

* به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران