یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
مه‌لا یاسین وه‌رتی
به‌رواری دابه‌زاندن: 19/10/2014 : 09:56:18
قه‌باره‌ی فۆنت
هەندێک داماوو مایەپووچ هەن خەونی حوشتر دەبینن..

بە خەیاڵی خاوی خۆیان وادەزانن بەهۆی دڕندایەتی تاقمە توندڕەوەکانی وەک داعشەوە کە دروشمی ئاینیان بەرز کردۆتەوە، کورد لە ئیسلام هەڵدەگەڕێتەوەو جەکوش و داس یان ئەستێرەی سوور یان ... بەرز دەکاتەوە.

وادەزانن نەتەوەی کوردو خەڵکی کوردستان بەهۆی گەوجایەتی و ملهوڕی هێزێکی هەڵتۆقیوو نامۆوە ئاینی حەقی خواو میراتی سەدان ساڵەی باب و باپیرانی واز لێ دێنێت و دەسبەرداری بەرماڵ و بەردەنوێژو قیبلەی حەق دەبێت.

ئەو وێنانەی خوارەوە پێش داعشی ئیسلامی بە داعشی عەلمانی و ئەوانەی خەونی سەراوبن دەبینن دەڵێن:

بنوون بۆخۆتان خەون ببینن...!!!

تا ئەو کاتەی دەنگی بانگی پێشمەرگەیەک، یان جوتیارێک، یان شوانێکی کورد، لەخەو ڕاتان دەچڵەکێنێ.

پێمان دەڵێن: پێشمەرگەو میللەتی ئێمە وەک چۆن بست بەبستی خاکی کوردستان لە داگیرکەران دەستێنێتەوە، بەئیزنی خوا ناسنامە پاکەکەی ئیسلامیش لەو دەستە چەپەڵە دەستێنێتەوەو خەونی هەردووک داعشەکەش لەگۆڕ دەنێن.