یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی (هەڵوێستە ئایینی و نەتەوەییەکانی مەلا کورد) ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عباس زەردەهاڵی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان و بەرێوەبەرایەتی گشتی دەزگای مین سیمینارێکی هاوبەش لەسەر مەترسییەکانی مین ساز دەکەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە ستافی نوێی کۆمەڵەی قوڕئانخوێنانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان ئیدانەی هێڕشەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: بە توندی ئیدانەی ئەو هێڕشانەی سەر کوردستان و بارەگاو هێزەکانی پێشمەرگە دەکەین    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا سفر محمد سعيد کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی مێرگەسەری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی "حاجی سەنیە" لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات   
مه‌لا ئه‌حمه‌دی قامیشی
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/05/2015 : 14:15:20
قه‌باره‌ی فۆنت
عەدالەت وخەڵات لە دابەشكردنی میرات

وەڵامێكی شەرعی بۆئەوانەی ڕەخنەدەگرن لە بڕیاری خوا لە دابەشكردنی میرات كە دەڵێن ئیسلام ستەمی لە ئافرەت كردووە نێرینەی پێش خستووە  یەكەم: تەنها لە (4) حاڵەتدا نێر دوو ئەوەندەی مێ دەبات لە بەشە میراتدا، ئەوانیش كاتێك مردووەكە كوڕوكچی لە پاش بەجێمابێ یان تەنها دایك وباوك یان خوشك و برای دایك و باوكی یان خوشك و برای باوكی، لەم حاڵەتەشدا هەر ئافرەت قازانج ئەكات چوون كاتی هاوسەرگیری پیاو پارە ئەدا بەڵام ئافرەت مارەیی وەرئەگرێت، وە پیاو لە سەریەتی نەفەقەو بەخیوكردن بەڵام ئافرەت خانمێكی خزمەتكراوەو نەفەقەی لە سەر پیاوە.

دووەم: وە لە(20)حاڵەتدا نێرومێ بەیەكسانی وەكو یەك میرات ئەبەن كەباسیشی ناكەن، نموونەی وەك كەسێك بمرێت وكوڕوكچ ودایك وباوكی لەدواجێمابێت لێرەدا دایك وباوكەكە وەك و یەك میرات لە كوڕەكەیان ئەگرن كەبۆ هەریەكەیان شەش یەك بێ ئەوەی باوكەكە زیاتر لە دایكەكە ببات وبڵێ چونكە من پیاوم

. سێیەم: وەلە(10)حاڵەت دامێینە زیاتر وەردەگرێت لەنێرینە كە هەرگیزئەوەشیان باس نەكردووەویان نایزانن, وەك ئەوەی مردووەكە تاقە كچێكی بە مێرد لەگەڵ چواربرای دایك وباوكی لەدوا مابێت لێرەداكچەكە نیوەی میراتەكەئەبات نیوەكەی تریشی بۆ هەرچواربرای مردووەكەیە واتە ئەگەرمیراتەكە(8)دەفتەربێت ئەوا(4) دەفتەری بۆ كچەكەیە و چوار براكەی تەنها یەكی دەفتەرێك وەردەگرن.

چوارەم: وەلە(5)حاڵەتداتەنها مێینە میرات وەرئەگرن نێرینە بێبەشە لەمیرات ، وەك كەسێك بمرێت وتاقە كچێك دووبرای دایكی لەدوابێت لەم كاتەدا میراتەكە بە بەش وبەگەڕانەوە هەمووی بۆ كچەكەیە دووبرادایكیەكە میرات ناگرن هەرچەندە نێرن. جائەوەی جێگەی سەرنجە ئەوانەی ڕەخنەئەگرن نازانن وبێئاگان تەنها ڕووكەشی شتەكان ئەبینن، وائەزانن یەكسانی ئەوەیە ئەگەردووماڵ یەكێكیان (10) سەرخێزان بێت ئەوی تریان(3) سەرخیزان بیت هەرماڵەی كیلۆیەك گۆشتی بۆ بنێرێت ئایا ئەوە عەدالەتە؟ .!!