یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   میسڕ: سەرۆکی یەکێتی زانایان بەژداری کۆنگرەی نوێسازی هزری ئیسلامی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالقادر بەحرکەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایانیش پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   باکوری کوردستان: شێخ عەبدولکەریم نورشێنەیی لەناو حوجرەکەیدا شەهید دەکرێت    *****    *****   روونکردنەوەیەک سەبارەت بە وتاری هەینی    *****    *****   راگری کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکانی زانکۆی بینگۆل سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوکمی مامەڵەی (فۆڕئێکس) روون دەکاتەوە    *****    *****   حوكمی به‌شداریكردن له‌ كۆمپانیای (یونیك فاینس)    *****    *****   حوكمی فیقهی به‌ده‌ل حه‌ج بۆ كه‌سی په‌ككه‌وته‌ یان مردوو به‌ تایبه‌ت پاش ده‌رچوونی ناوی له‌ تیرو پشك    *****    *****   حوكمی به‌كرێگرتنی كه‌سێك له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له‌جیاتی ئه‌و ده‌وام بكات به‌رامبه‌ر مه‌بله‌غێك پاره‌    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوکمی دانانی مناڵی بلوری له‌ڕه‌حمی هه‌وێدا روون دەکاتەوە    *****    *****   سعودیە: سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری کۆنگرەی باڵای رابیتەی جیهانی ئیسلامی دەکات    *****    *****   بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان سەرپەرشتی كۆبوونەوەی وەرزی لێژنەی فەتوای هەولێردەكات   
د.ئومێد پردمه‌مكی
به‌رواری دابه‌زاندن: 27/11/2019 : 11:06:45
قه‌باره‌ی فۆنت
زانایان

عولەمای ئیسلام زۆر قدرگرانە

دوونیا بە بێ وان تاریکستانە

 

فەزڵیان لای خوا پێ بەخشراوە

زیاد لەخەڵكی مەیلیان بەخواوە

 

شوعلەی زانایە لەسەر ڕوی زەمین

دوای پێغەمبەران نورو ڕووناكین

 

ئیخڵاص و خاوەن و یقاری جوانن

بەعیلم و عەمەل لە عامرا دیارن

 

دوای پێغەمبەران عەصای ڕووناكین

ئەبەخشن چاکە لەسەر ڕوی زەمین

 

گەورەیان لای خوا پێ بەخشراوە

فهمی فەرمودەو قورئان لەو لاوە

 

كە بەوان نەبێ بەكەم کەس دراوە

فەزڵی خودایە زۆر بەکورد دراوە

 

بێخود سبحانی و محوی و نامی

ملای گەورەی کۆیە و عبداللە نهری

 

گەر لێبڕوانی هەر شارێ بگری

لەکوردستاندا زۆرن خوا نەیبڕی

 

هەركامیان بگری بەحری عیرفانی

حوكمی فەرمودەو سڕی قورئانی

 

عالم نەبوایە لەكوێن دەزانی

حوكمی ئایەت و مەعنای قورئانی

 

هەركاتێ خیلاف كەوتە نێوانمان

دەبێ بگەڕینەوە بۆ لای عالمان

 

تا بەنوری عیلمی پڕ عەقڵ و كەماڵ

چارەسەر بکەن کێشە و عەرزوحاڵ

 

نەك بەعەقڵی خۆن بەشەرحێکی کاڵ

چون سەدی وەك من دەكەوێتە چاڵ

 

زیاتر كێشەكان ئاڵۆزتر دەبێ 

وەك دونیای ئەمڕۆ ناشكرێ نەبێ

 

هەزاران هەسار بەبێ مانگەشەو هەرشەوی تارە

هەزاران عابید بەبێ زانایەك ڕێگەی لێ تارە

 

 

د. ئومێد محمد

٢٦/٣/١٤٤١هیجری

ربیع الأول

23/11/2019

ڕانیە.