یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات   
مەلا خدر شێخ ئاودەلان
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/05/2022 : 01:06:47
قه‌باره‌ی فۆنت
دیاری بێت بۆ مێژوو
لەساڵی نەوەتەکان کێشەیەکی عەشایەریمان بۆ پەیدا بوو لە بەینی ئێمە و خزمانی مامەش کێشەیەکی ئاڵۆزو نارەحەت بوو وە زۆر هەوڵمان دەدا بۆمان چارەسەر نەدەکرا وە لە ئەنجامدا پەنامان بردە بەر مامۆستا مەلا حەسەنی شاخ بە رەحمەت بێت کە ماڵی ئەوکات لە هەولێر بوو، مامۆستا پیاوەکی مەند و ماقوڵ و دوونیا دیدە بوو وە تەجرەبەی زۆری دیتبوون وە لەشۆڕشی ئەیلوول و وە لەسەر سەرهەڵدانەوەی شۆڕشیش بەرپرسیاریەتی هەبوو.
وە زۆر بە دڵسۆزی بۆمان هەڵسوورا و کێشەکەی بۆ چارەسەر کردین خوا پاداشتی بداتەوە، مامۆستا لە دانیشتنەکاندا قسەی زۆر خۆشی بۆ دەگێڕاینەوە وە یەکێک لە بەسەرهاتەکانی خۆی بۆ گێڕاینەوە گوتی: تازە شۆڕشی ئەیلوول هەرەسی هێنابوو وە منیش لەماڵەوە زۆر بێتاقەت و خەمبار بووم وەکو هەموو کوردێکی دڵسۆز بۆ شۆڕشەکەمان وە منیش ویستم ئەو عاجز و خەمباریەم لەسەر خۆم بڕەوێنمەوە ویستم سەفەرێک بکەم بۆلای هەورامان کە تازە شێخ عوسمان لەو دیوەوە هاتبۆ ئەو دیوەی مەنتیقەی بیارە چوومە بیارە بۆ زیارەتی شێخ، شێخ بەرەحمەت بێت عادەتی وابوو پاشنوێژانی عەسر دادەنیشت و خەڵکێکی زۆر بە ڕیز سەرەیان دەگرت و بەخزمەت شێخ دەگەیشتن وە منیش وەک ئەو خەڵکە بەسەرەی خۆم بەخزمەت شێخ گەیشتم وە شێخ عوسمان زۆر ڕێزی لێ گرتم وە زۆر بەخێری هێنام وە بەوردی ئەحواڵی پرسیم کە ئێستا لەکوێی و بۆکوێ دەچی؟ وە منیش وەڵامم دایەوە ئێستا لەخزمەتی تۆدام و وە دوایی دەڕۆم بۆ ئەودیو بۆ خزمەتی بارزانی وە پرسیاری کرد بۆچی دەچی بۆ لای بارزانی؟ گوتم وەڵا هەر بەخۆشی دەی گووتی کە پێی گەیشتی سەلامی منیشی پێ بگەیەنە وە کاتی خۆی لەساڵی حەفتا زۆر پێم گووت موفاوەزات لەگەڵ سەددام مەکە بەڵام بەقسەی نەکردم وە کە شۆڕشیش دەستی پێکردەوە زۆر پێم گووت پشت بە شای ئێران مەبەستە ئەوەشی بەقسە نەکردم، وە خواحافیزیم لە شێخ کرد و بەرەو بارزانی کەوتمە ڕێ ئەوکات بارزانی لە کەرەج بوو کە بەخزمەتی گەیشتم زۆر عاجز و خەمبار بوو شووە دارێکی بەدەستەوەبوو بە قەڵەمبڕ دەیتاشی و وە جاروباریش سەری هەڵدەبڕی و منی دەدواندم: دەی مەلا حەسەن لەکوێ بووی و بۆکوێ دەچی؟ ئەزبەنی وەڵا لەخزمەت شێخ عوسمان دابووم و وە ئێستاش وام لەخزمەت تۆدا، بارزانی: بۆ مەلا حەسەن تۆ سۆفی؟  نەوەڵا بەڵام شێخ عوسمانم خۆش دەوێ و پێم پیاوی چاکە.
دەی شێخ کە بەخزمەتی گەیشتی هیچ باسی ئێمەی نەکرد؟ بەرێوەڵلا زۆر سەلامیشی لێ دەکردی وە ئەوەی شێخ بەمنی ڕاسپاردبوو دەربارەی ئەو هەمووم بۆ گێڕایەوە.
دوایی بارزانی زۆر مات و بێدەنگ بوو ئەوجا سەری هەڵبڕی و گووتی دەزانی مەلا حەسەن شێخ زۆر عاقڵ و سیاسەتزانە، گووتم بەڵێ بەڵێ منیش هەر بۆیە بە خزمەتی گەیشتم.
دوایی بارزانی گوتی مەلا حەسەن دەبێ ئەتۆ بگەڕێیەوە بۆلای شێخ و وە پێی بڵێی داخوا ئەنجامی ئێمە چ دەبێ؟ وە کاری ئێمە بە چ ئەنجامێک دەگات؟ وە منیش لەسەر بڕیاری بارزانی گەڕامەوە بۆ لای شێخ عوسمان وەک ئەو خەڵکە لەسەرەی خۆم بەخزمەت شێخ گەیشتمەوە، شێخ هەر کە چاوی بەمن کەوت: ها مەلا حەسەن دەی ئەتۆ نەڕۆیشتبووی؟ بەرێوەڵڵا یا شێخ ئەوەی بارزانی ڕایسپاردبووم بۆم باسکرد.
شێخ تۆزێک بیری کردەوە و گووتی دەباشە بەیانی بڕۆ بۆ ناو فڵان باخە و منیش دێم بۆ لات وەڵامی پرسیارەکەی بارزانی دەدەمەوە، وە بۆ بەیانی چوومە ناو باخ و چاوەڕوانی هاتنی شێخم دەکرد هەتا لای نوێژی عەسر بەڵام شێخ نەهات وەمنیش بۆلای تەکیە گەڕامەوە هەواڵی شێخم پرسی گووتیان ئەوڕۆ میوانی پاکستانی و ئەفغانی هەبوون بەڵام گوتوویەتی با بۆ بەیانی چاوەڕوان بێت دێم بۆ لای.
وە بۆ بەیانی دیسان من چاوەڕوانیم کرد هەتا لای ئێوارە بەڵام بێ فایدە ئەو ڕۆژەش هەر نەهات وە گەڕامەوە لای تەکیەو هەواڵی شێخم پرسی گووتیان ئەوڕۆش میوانی عەرەبی لوبنان و ئیماڕاتی هەبوون بۆی نەکراوە بێت بۆ لات بەڵام گوتوویەتی با بۆ بەیانی چاوەڕوان بێت من هەر دەیبینم، وە بۆ بەیانی چاوەڕوان بووم بەڵام هەر نەهات وە لەدڵی خۆمدا زۆر پەست و نارەحەت بووم وە بەخۆم گووت من چیم لەو هاتووچوونە داوە و بۆ نەڕۆم بەلای کاری خۆمەوە؟ ویستم پارووە نانێک بخۆم و بیارە بەجێ بهێڵم وە کە گەڕامەوە تەکیە لەپڕ لە مەلا علی کاتب هەڵەنگوتم وە پێی گووتم شێخ سەفەری کردووە و بەڵام ڕاسپاردەیەکی بەمن گوتووە وە کە لەجیاتی ئەو ئەمن بەتۆی ڕابگەیەنم وە تۆش بە بارزانی بگەیەنە وەرە دانیشە با عەرزت بکەم مەلا عەلی دەستی پێکرد: دەگێڕنەوە لەسەردەمی حەزرەتی موسادا خوا لێی ڕازی بێت کە هاتووچۆی دەکرد بۆ سەر کێوی گور بۆ وەرگرتنی پەیامی خوا خەڵکانێک دەچوونە سەر ڕێگای هەر کەسەو گیرو گرفت و داخوازی دڵیان عەرزی موسا دەکرد بۆ ئەوەی کە ئەویش بیگەیەنیتە زاتی حەق تعالی وە یەکێک لەوانە پیاوێکی وەجاخزادەی دەوڵەمەند بوو کە بێ ئەولاد بوو هیچ ئەولادی نەبوو داوای دەکرد لە موسا کە عەرزی خوا بکات داخوا ئەولادی ناداتێ؟ کە موسا گەڕایەوە بەو پیاوەی ڕاگەیاند کە خوا فەرموویەتی لە بەرنامەمدا نییە کە ئەولادی بدەمێ، کابراش پیاوێکی زۆر عاقڵ دەبێت دەڕوات و دەچیت لە کاروان سەرایەک مەتعەمێکی باش دادەنێت وە بە وەستا و شاگردەکانی دەڵێت هەرکەسێ هات و لایدا و خواردنی خوارد پارە لە هیچ کەس وەرمەگرن تەنها ئەوە نەبێت کابرا دوعایەک بکا و بڵێ یاڕەبی خوایە ئەولادێک بدەی بە خاوەنی ئەو چێشتخانەیە، بەردەوام خەڵک دێت و دەڕوات خواردن دەخوات لە غەیری دووعا کردن نەبێت پارە لە هیچ کەسێک وەرناگرن، وە یەکێک لەو کەسانەی سەر بەو مەتعەمەدا دەکات پیاو چاکێک دەبێت وە ئەو پیاوچاکە لە دوعا کردن زویر دەبێت، لەبەرچی دەبێت نازانم؟ بڕیاری داوە دوعا نەکات نە بۆخۆی و نە بۆ هیچ کەس، کە هەڵدەستیت حەقی خواردنەکە بدات دەست بۆ گیرفانی دەبات و وەستاش پێی دەڵیت کاکە ئێمە پارە لە هیچ کەس وەرناگرین بەهاکەی خواردنەکەی تۆ هەر ئەوەیە دوعایەک بۆ خاوەنەکەی بکە و کە بەڵکوو بە دوعاکەی تۆ خوا ئەولاد بە خاوەنەکەی بدات پیاوچاک دەڵێت: کاکە من دوعا ناکەم و پارەی خۆم دەدەم وەستاش دەڵێت: ئێمەش پارەمان ناوێت و دوعامان دەوێت دوعا بکە و بەڕێگای خۆتدا بڕۆ خاوەنەکەی دەوڵەمەندە و ئاتاج بە پارەی تۆ نییە کە دەتهەوێت با ئێمە پارەش بەتۆ بدەین لەو گفتوگۆیەدا ناکۆکی و دەمەقاڵی لە بەینی وەستا و پیاوچاک پەیدا دەبێت وە خەڵکانێت لەوێ سەریان سوڕ دەمێنی لەو نهێنییە تێناگەن، پیاوچاک دەڕواتە دەرەوە و لەبەردەم چێشتخانە دەست دەکات بە هاتووچۆ چەند جار موراجەعات دەکات بە وەستا و بەڵام هیچ کەڵکی نابێت، لەئەنجامدا پیاوچاک نارەحەت دەبێت و بەوەی وا خەریکە خواردنەکە کە حەقەکەی نەدات لێی حەرام دەبێت و حەرام بەناو هەموو ڕەگ و دەمارەکانیدا بڵاو دەبێتەوە کە ئەوەی لێیان دەوێت جێبەجێ نەکات وە حەرام ویلایەت و پیاو چاکیەکەی لەبن هەڵدەتەکێنی. وە خوای گەورەش دەیهەوێت ئەو بەندەی خۆی ئاشت کاتەوە، پیاوچاک ناچار دەبێت سەر بەرز دەکاتەوە و هەر ئەوەندە دەڵێت: دەی خوایە بۆ ئەولادی نادەیەی خۆ هیچ لە خەزنەت کەم نابێتەوە ئەگەر هیچ لە خەزنەت کەم دەبێتەوە مەیدەیە ئەوە دەڵێ و لێیدا دەڕوات، دیارە دوعای پیاوچاکان گیرا دەبێت و ڕەت نابێتەوە، خوای گەورەش منداڵی پێدەبەخشی(١) .
مەلا حەسەن دەیگووت مەلا علی کاتبی شێخ بە منی گووت من چۆن ئەو بەسەرهاتەم بۆ تۆ گێڕایەوە شێخ گوتوویەتی با ئەویش بۆ بارزانی بگێڕیتەوە.
مەلا حەسەن دەیگووت ئەگەر باوەڕ بەمنیش ناکەن بڕۆنە لای مەلا علی کە ئێستا جیرانمانە داخوا ئەمن ڕاست دەکەم یان درۆ، مەلا حسن گووتی گەڕامەوە لای بارزانی و بەسەرهاتەکەم بۆ گێڕایەوە ئەویش ماوەیەک بیری کردەوە و مات و بێدەنگییەکی بەسەرداهات پاشان گووتی وەڵا مەلا حەسەن ئەو ئیشەی کردمان نەتیجەی دەبێت واته شۆرش نەتیجەی دەبێت، بەڵام بۆ ئێمە نابێت بۆ ئەولاد و نەوەکانمان دەبێت مەلا حسن گووتی من خواحافیزیم لە بارزانی کرد و پێموایە ئەوەی ئەوڕۆ  لە ئارادایە قسەکەی بارزانی هاتۆتە جێ